هەلێکى کارى کۆمپانیاکان لەگەڵ زین

هەلێکى کارى کۆمپانیاکان لەگەڵ زین

کۆمپانیاى (زین)ی عێراقی داوا لەخاوەن کۆمپانیا بەڕێزەکانى تایبەتمەند لەبوارەکانى خوارەوە و کۆمپانیا بەفەرمی تۆمارکراوەکان دەکات، ئەگەردەیانەوێت ناویان لەلیستى ئەوکۆمپانیایانەدا تۆمار بکرێت کەلەگەڵ (زین)دا کار دەکەن بەپێی تایبەتمەندیی خۆیان سی ڤی و بەڵگەنامەکانى دامەزراندنى کۆمپانیا بۆ ئەم ناونیشانە بنێرن یان پەیوەندیی بەم ژمارانەوە بکەن بەمەبەستى دەستکردن بەرێوشوێنەکانى تۆمارکردن:
business-iq@iq.zain.com
info@iq.zain.com

بۆ زانیاری کاتى پەیوەەدیکردن هەر وەکوکاتى دەوامى فەرمى کۆمپانیایە لەکاتژمێر 9ی بەیانى تا 3 ئێوارەى هەموو رۆژێک جگە لە پشووە فەرمییەکان.

تایبەتمەندییە پێویستەکان:

  • کاری بیناسازی و ئەندازیاریی مەدەنى و کارەبایی.
  • کاری دانانى تاوەرەکانى پەیوەندی.
  • کاری دانان و چاککردنەوەى سیستمى ئاگرکوژاندنەوە.
  • تەکنەلۆژیاى زانیاری بەهەموو جۆرەکانى IT.
  • کارى چاپەمەنی و ئاگاداری و کەلوپەلى رێکلام.