هاوبەشی ستراتیژی لە نێوان زین كاش و رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) دابین كردنی دەرفەتی بەدەستهێنانی داهات بۆ ئەو خێزان و خانەوادانەی بە هۆی شەڕ و ناكۆكیەكانەوە لە لادێ و گوندەكان زەرەرمەند بوونە، ئەم پرۆژەیە یەكەمین جارە لە عیر

هاوبەشی ستراتیژی لە نێوان زین كاش و رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) دابین كردنی دەرفەتی بەدەستهێنانی داهات بۆ ئەو خێزان و خانەوادانەی بە هۆی شەڕ و ناكۆكیەكانەوە لە لادێ و گوندەكان زەرەرمەند بوونە، ئەم پرۆژەیە یەكەمین جارە لە عیر

هاوبەشی ستراتیژی لە نێوان زین كاش و رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) دابین كردنی دەرفەتی بەدەستهێنانی داهات بۆ ئە

زین كاش، كە یەكێكە لە گرنگترین دەروازە ئەلیكترۆنیەكان بۆ پێدانی پارە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بە هۆی هەبوونی گەورەترین بەشداربوو بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای زین بۆ پەیوەندی گەڕۆك، لە ماوەیەكی كورت دا توانی و لە رێگەی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) گرێ بدات بە پێی ئەو هاوبەشیەی نێوان هەردوو لاش ئەو خانەوادە ئاوارانەی دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان دەتوانن سوود لە میكانیزمی تازەی جێی متمانە وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕ و حەواڵە کردنی پارە بە پێی پرۆگرامی (پارە بەرامبەر كار) كە یەكەمین جارە ئەنجام دەدرێت.

ئەو پرۆگرامە پاڵپشتی 12 هەزار ئاوارەی نێوخۆیی عیراق دەكات لە 30 گوند لەو گوندانەی تووشی وێران بوون هاتن بەهۆی شەڕەوە ، بە پێی ئەم پڕۆگرامەش كاری كاتی لە كەرتی كشت و كاڵ بۆ هاوڵاتیان دێنەدی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانیان . لێرەدا زین كاش ئاسان كاری دەكات بۆ پێدانی پارە و مووچەی ئەوانەی لەو پرۆژەیەدا سوود مەند دەبن بە تۆماركردنی ناو و ژمارەی ناسنامە تایبەتیەكانیان بۆ ئەوەی سیم كارتیان بە خۆڕایی پێ بدرێت، دوای چەند رۆژێكیش لە كاركردن بەكاربەر نامەیەكی كورتی پێ دەگات كە ژمارەیەكی نهێنی پێدەدرێت و بە پێی ئەم ژمارەیە لە هەر بریكارێكی باوەڕ پێكراو دەتوانێت پارە حەواڵە بكات بەو مەرجەی ژمارە ناسنامە و ژمارە نهێنیەكە لەگەڵ ژمارە تۆماركراوەكان گونجاو بێت.

لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای زین كاش یەزن تەمیمی رایگەیاند : ئەو هاوبەشیە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی كۆمپانیاكەمان هات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە ژیانی عیراقیان لە رێگەی دەزگاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هاوكاری و هەماهەنگیشمان ئەمڕۆ لەگەڵ رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) ، لە هەستكردنمان بە بەپرسیارێتی یارمەتیدانی ئاوارەكانەوە هەڵقوڵاوە لە ناوخۆی عیراق ، زین كاش هەمیشە كاری ئەوە بووە پێداویستیەكاین كۆمەڵگا بێنێتەدی بە هەموو پێكهاتەكانی و كارئاسانی بۆ ژیانیان بكات، هاوكات ئەو بەرنامەیە خزمەت گوزاری پارە بەرامبەر بە كار، دابین دەكات لە رێگەی ئارامترین دەروازەی ئەلیكترۆنی كە یارمەتیان بدات بۆ تەحویلی پارەی كاش بۆ لادێكانیان.

شیاوی باسە بەشداربوانی ئەو بەرنامەیە چەندین سوود وەردەگرن لەوانەش وەرگرتنی سیم كارتی مۆبایل بە خۆڕایی و تۆماركردنی بێ داوا لە پاكێجی زین كاش و ڕاهێنان لەسەر بەكارهێنانی ئەم خزمەت گوزاریە و ئاسانی گەیشتن بە بریكارانی تەحویلی پارە و وەرگرتنی پارەكانیان لەڕێگەی نووسینگەكانیانەوە .

لەلای خۆشیەوە، فازل زوعبی نوێنەری فاو لە عیراق دووپاتی كردەوە، ئەم بەرنامەیە بۆ ئەو خانەوادانەیە كە هیچ داهاتێكیان نیە بە تایبەتی ئەو ئافرەتانەی خۆیان بەخێوكەری خێزانی خۆیانن و جگە لە خاوەنی پێداویستی تایبەت . بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆبایل گواستنەوەی ئارامی پارەی كاش بۆ بەشداربوان ئاسان دەكات بە تایبەتی كە ئەوان لەو بەشە هەرە گرنگەن لە عیراق كە پێویستیان بە پاڵپشتی هەیە . هێنانەدی دەرفەتی دابینكردنی داهات بۆ خێزانە گوند نشینەكان بە تایبەتی ئەوانەی كاریگەری شەڕیان پێوە دیارە شتێكی پێویستە لەو كاتەدا كە دەرفەتی كار كەمە و ئەم خانەوادانە كار بۆ بەردەوام بوونی ژیانیان دەكەن.

لەو كاتەش دا ، رێكخراوی فاو، چەندین ئەركی نێودەوڵەتی لەبەردەست دایە بۆ لەناوبردنی برسێتی لە جیهان ئەو هاوبەشیەش تەواوكەری ئەو ئەركەیە، رۆڵی زین كاشیش لە هێنانەدی پێداویستی كۆمەڵگەش لە رێگەی دابینكردنی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و ئاسانتر دێتە دی بۆ یارمەتی دانی بەشداربووان بۆ گەیشتن بە ئاستی جیهانی.