"زین" راپۆرتێك دەربارەی "سەلامەتی منداڵ لەسەر ئینتەرنێت" بڵاودەکاتەوە.
نیویۆرک-کوێت- 2 ی ئۆکتۆبەری 2019:
گرووپی زین نوێترین راپۆرتەکانی خۆی لە بوارەکانی پاڵپشتیکردن راگەیاند بە ناونیشانی"سەلامەتی منداڵ لەسەر ئینتەرنێت: کەمکردنەوەی مەترسی توندوتیژیی و خراپ مامەڵەکردن و هەڵخەڵەتاندن لە رێگەی ئینتەرنێت"، کە بە هاوکاری دامەزراوەی World Childhood Foundation USA (Childhood) راگەیەنراوە کە لەگەڵ گرووپەکانی کار لەدەستپێشخەریی سەلامەتی منداڵ لەسەر ئنیتەرنێت بە هاوبەشی سەرۆکایەتی دەکەن، ئەمیش سەر بە لیژنەی چوارچێوە فراوان لە پێناو گەشەپێدانی پاڵپشتیکەرانەیە کە لەلایەن رێکخراوی یونسکۆ و یەکێتیی نێودەوڵەتی پەیوەندیکردنەکان (IUT) سپۆنسەر دەکرێت.
گرووپەکە کە هەشت تۆڕی پەیوەندیکردنی پێشکەوتووی لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا هەیە و بەڕێوەیان دەبات، رایگەیاند راپۆرتەکە پشت بە شارەزایی کۆمیسیار و شارەزایانی چوارچێوە فراوان (بڕۆدباند) دەبەستێت لە سەرتاسەری جیهاندا، کە لە چاڵاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نمایشکرا،ث و بەم ناونیشانە گرێدرا "منداڵان و جیهانی دیجیتاڵیی: هەڕەشە و دەرفەتەکان"، بە ئامادەبوونی شاژن سێلفیا شاژنی سوێد بە سیفەتی خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی World Childhood Foundation USA (Childhood) .
زین باس لەوەش دەکات کە پەیوەندیکردنەکانی چوارجێوە فراوان (بڕۆدباند) چەندین سوود بۆ منداڵان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بە گەیشتن بە فێرکردن و خۆشگوزەرانیشەوە، بەڵام لەهەمانکاتدا لایەنێکی تاریك هەیە، کە رەنگە ئەو منداڵانە بخاتە بەردەم مەترسی و هەڕەشە سەرەکییەکان لە رێی ئینتەرنێتەوە، هەروەها شێوە جیاجیاکانی توندوتیژیی و خراپ بەکارهێنان و رەتاندنی سێکسی منداڵان و دەستدرێژیی کردنە سەری سێکسی و سوکایەتی و ئازاردان و پەڕگیریی.
گرووپی ناوبراو هێماش بۆ ئەوە دەکات کە راپۆرتی "سەلامەتی منداڵ لەسەر ئینتەرنێت" بەڵگەی بەردەست کۆدەکاتەوە لەسەر چوارچێوە و سروشتی مەترسییەکان و ئەو زیانانەی کە لە رێی ئینتەرنێتەوە روبەڕووی منداڵان دەبنەوە، هەروەها راسپاردەی کردارەکی پێشکەش دەکات دەربارەی چۆنیەتی پێدانی لەپێشینەیی بە سەلامەتی منداڵان لەسەر ئینتەرنێت، ئەو راپۆرتە لەژێر سەرپەرشتی هەریەکە لە دکتۆرە جوانا رۆبنیشتاین سەرۆکی جێبەجێکاریی دامەزراوەیWorld Childhood Foundation USA (Childhood)، و سەرۆکی جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکان لە گرووپی زین سکۆت جیجینهایمەرەوە ئامادەکراوە کە لە سەرۆکایەتی گرووپی کاردا هاوبەشە.
زین ئاشکرایدەکات کە یەکێك لەو خاڵە سەرەکییانەی کە لە راپۆرتەکەدا هاتووە روونیدەکاتەوە کە "پێویست دەکات ئەولەوییەت و لە پێشینەیی بە "دەستپێشخەریی سەلامەتی منداڵ بدرێت لەسەر ئینتەرنێتدا"، بە تایبەتی لەبەر فراوانبوونی چوارچێوەی فراوان (بڕۆدباند) لە جیهانی تازەپێگەیشتوودا، بەوەی کە زۆربەی منداڵان تێیدا دەژین، پێویستیشە لەسەر هەموو خاوەن بەرژەوەندیی و حکومەتێك و دەستەکانی رێکخستن و بەگەڕخەران و دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و رێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەندە ئەکادیمییەکان هەوڵەکانیان یەکبخەن لەپێناو جێبەجێکردنی ستراتیژییەتی هاوبەش، تا ئینتەرنێت بکەن بە شوێنێکی ئارامتر بۆ منداڵان لە پێناو هاوکاریکردن لە ئامادەکردنی نەوەکانی داهاتوو، بۆ ئەوەی لە فەزای دیجیتاڵیدا بگەشێنەوە.
گرووپەکە باس لەوەش دەکات کە لە راپۆرتەکەدا رێوشوێن و راسپاردە هەن بۆ پاراستنی منداڵان لەسەر ئینتەرنێت لە پلانی چوارچێوە فراوان(بڕۆدباند)دا، هەروەها گەرەنتی بوونی ئەپڵیکەیشن و خزمەتگوزاریی گونجاو و سەلامەت بۆ تەمەنی منداڵان، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چارەسەری پشتبەستوو بە تەکنەلۆژیا لە پێناو باشترکردنی سەلامەتی منداڵان لەسەر ئینتەرنێتدا.
سەرۆکی جێبەجێکاریی ئۆپەراسیۆنەکان لە گرووپی زین سکۆت جیجینهایمەر وتی "سەلامەتی منداڵ لەسەر ئینتەرنێت بۆ گرووپی زین بابەتێکە گرنگییەکی زۆری هەیە، ئێمە پابەندین بەوە رۆڵی سەرەکی ببینین لە چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتیی".
ئاماژەشیدا بەوەی "لەم ناوچەیەدا ململانێ و ئالینگاریی دەگمەن هەیە،م بەبەراورد لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی جیهان، هەروەها زیادبوونێکی جێگیر و مەحکەم هەیە لە تێکڕاکانی پەیوەندیکردنی چوارچێوە فراوان (بڕۆدباند)".
جیجینهایمەر لە راسپاردەیەکدا بۆ ئەو رێکخراو و دامەزراوانەی لە بازاڕەکانی ئەم ناوچەیەدا بارەگایان هەیە دەلێت پێویستە ئەوان پێشەنگ بن لە هەوڵدانی زۆر بۆ پاراستنی قوربانیانی هەرە لاواز لە فەزای ئەلیکتڕۆنیدا".
لە چوارچێوەی کۆمێنتێکیدا کە لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دکتۆرە جوانا رۆبنیشتاین دەڵێت "ئەو راپۆرتە خشتێکی نوێیە لەو دیوارەی کە لە پێناو زیاترکردنی ئاستی هۆشیاریی دەربارەی ئەو مەترسییانەدا دروستدەکرێت کە لەوانەیە لەگەڵ بازدان و بەرەوپێشچوونە دیجیتاڵییەکاندا بێن، هەروەها دەربارەی ئەو هەنگاوانەی کە دەشێ بۆ سووککردنی ئەو مەترسیانە بگیرێنەبەر".
وتیشی "ئەم راپۆرتە شوێنەوارە نەرێنییە چاوەڕوانکراوەکانی چوارچێوە فراوان (بڕۆدباند) رووندەکاتەوە، هەروەك رۆشنایش دەخاتە سەر چۆنیەتی گرتنەبەری هەنگاوە کردەکییەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی ئامانجی گەشەپێدانی پاڵپشتیکەری نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە 16.2 کە داوا دەکات تا ساڵی ٢٠٣٠ سەرجەم جۆرەکانی توندوتیژیی دژ بە منداڵان کۆتایی پێبێت".
جێی ئاماژەیە لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و پاڵپشتیکەر (SDGs)دا کە لە ساڵی 2015 تەبەنی کراوە، لەگەڵ رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵ- کە لەمساڵدا یادی سییەمین ساڵیادی ئیمزاکردنی دەکاتەوە- بریتیین لە پابەندبوونی جیهانی بە ئایندەیەکی باشتر بۆ هەمووان، بەتایبەتی منداڵان.
پێشتریش "لیژنەی چوارچێوە فراوانی گەشەپێدانی پاڵپشتیکەر کە لەلایەن رێکخراوی یونسکۆ و یەکێتیی نێودەوڵەتی پەیوەندیکردنەکان (ITU) سپۆنسەر دەکرێت، "گرووپی کار لە پێناو سەلامەتی منداڵ لەسەر ئینتەرنێت" دامەزرا، بە ئامانجێکی سەرەکی وەك بڵاوکردنەوە و زیاترکردنی هۆشیاریی دەربارەی ئەو مەترسی و هەڕەشانەی کە لەسەر ئینتەرنێتدا روبەڕووی منداڵان دەبنەوە".
گرووپی زین بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی پرسی مافەکانی منداڵان و پارێزگاری کردنیان، بەو پێیەی ئاستەنگەکانی بواری جارەسەرکردنی لایەنی تاریکی پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێت لە زیادبووندان، ئامانجی راپۆرتەکەش بەرزکردنەوەی ئاستی لەپێشینەیی بوونی بابەتی سەلامەتی منداڵانە لەسەر ئینتەرنێت لە نێوان سەرجەم خاوەن بەرژەوەندییە سەرەکییەکان و دروستکەرانی بڕیاری وەك حکومەتەکان، کەرتی تایبەت، کۆمەڵگای مەدەنی، رێکخراوە ناحکومییەکان و ناوەندە ئەکادیمییەکان.
زین هەمیشە لە تیشك خستنە سەر بابەتەکانی پەیوەست بە خراپ مامەڵەکردنی منداڵاندا بوێر و شەفاف بووە، لەگەڵ جەختکردنە سەر کۆتاییهێنان بەم خراپ مامەڵەکردنە، ئینتەرنێت بە کردار بووەتە هۆی گۆڕانی ژیانمان بە ئاست و قەبارەی جیاواز لە جاران.
سەبارەت بە منداڵانی وڵاتە پێشکەوتووەکان، جیهانی دیجیتاڵیی ئەو جیهانەیە تێیدا لەدایکدەبن و رۆژانە تێیدا دەژین، ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیای پەیوەست بەوەوە، بە تەواوەتی تێکەڵدەکرێن، بەو شێوازەی کە لەگەڵیدا دەژین لەرێگەی ژمارەیەکی زۆری چاڵاکییەوە، بۆیە پێویستە لەسەر حکومەت و ناوەندە ئەکادیمییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی و کەرتی تایبەت لە ناوچەکەماندا وەبەرهێنان بکەن لە بواری بەرەوپێشبردنی چارەسەری شیاوی بەرەوپێشبردن و پەلە بکەن لە بەرەوپێشبردنی بۆ بەرگرتن لە خراپ مامەڵەکردنی منداڵان و هەڵخەڵەتاندنیان لە رێی ئینتەرنێتەوە.
بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی پاڵپشتیکردن بۆ منداڵان لە ساڵی ٢٠٣٠دا پێویستی بە داهێنان و کاری بە کۆمەڵ دەبێت، چونکە واقیع بۆمان رووندەکاتەوە کە پەیوەندیکردن بە چوارچێوەی فراوان (بڕۆدباند) فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ ئایندەی منداڵان، بەوەی کە هەلی یەکسان بۆ سەرجەم منداڵان بەدەستدەهێنێت لە گەشەکردن و بەرەوپێشەوەچوون، تەنها یەك منداڵیش لە کاروانی ئەم پێشکەوتنانەدا دواناخات. راستییەك دەمێنێت کە کەس ناتوانێ نکۆڵی لێبکات ئەوەیش ئەوەی پەیوەندیکردن بە چووارچێوەی فراوان (بڕپدباند) رۆڵێکی گەورەی هەیە وەك رەگەزێکی توانادارکردن، لەگەڵ ئەوەی یارمەتیدەرە لە باشتربوونی بەدەیهاتنی سەرجەم ئامانجەکانی گەشەپێدانی پاڵپشتیکردن.
دەتوانرێت راپۆرتەکە لە رێگەی ئەم لینکەوە داونڵۆد بکرێت:
https://www.broadbandcommission.org/Documents/working-groups/ChildOnlineSafety_report.pdf