گرووپی زین لە بونیادنانی دەسەڵاتێکی نامەرکەزی تەکنەلۆژیایDistributed Ledger Technology (DLT) بەشداردەبێت

گرووپی زین لە بونیادنانی دەسەڵاتێکی نامەرکەزی تەکنەلۆژیایDistributed Ledger Technology (DLT) بەشداردەبێت

گرووپی زین (بۆرسەی کوێت: زين) رایگەیاند چووەتە نێو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هێدێرا هاشگراف ( Hedera Hashgraph)، کە تۆڕێکە کەرتی دامەزراوەکان بە ئامانج دەگرێت و پشت بە تەکنەلۆژیایDistributed ledger technology (DLT) دەبەستێت کە تەکنەلۆژیای بڵۆكچەین لەخۆدەگرێت.

بەدر الخرافي: ئەو واقیعەی داهێنانە تەکنەلۆژییەکان سەپاندوویانە پێویستی بە دەسەڵات و بەڕێوەبردنێك هەیە لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە دیجیتاڵییەکاندا کۆك بێت 

-زین یەکەم کۆمپانیایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچێتە ناو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی "هێدێرا" لەگەڵ گەورە کۆمپانیا جیهانییەکاندا

-(هێدێرا) ئامانجی فەراهەمکردنی ئینتەرنێتێکی سەلامەتترە لە پێناو توانادارکردنی کۆمەڵگاکان بۆ دامەزراندنی جیهانی هاوبەش لە فەزای ئەلیکتڕۆنیدا

گرووپی زین (بۆرسەی کوێت: زين) رایگەیاند چووەتە نێو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هێدێرا هاشگراف ( Hedera Hashgraph)، کە تۆڕێکە کەرتی دامەزراوەکان بە ئامانج دەگرێت و پشت بە تەکنەلۆژیایDistributed ledger technology (DLT) دەبەستێت کە تەکنەلۆژیای بڵۆكچەین لەخۆدەگرێت.

گرووپی زین لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند یەکەمین کۆمپانیایە لە ناوچەکەدا دەچێتە ناو ئەو پڕۆژەیەوە، بەمەش لەگەڵ گەورەترین کۆمەڵگای داهێنەران لەسەر ئاستی جیهاندا بەشداردەبێت، لەناو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هێدێرا هاشگراف( Hedera Hashgraph )دا کۆمپانیای جیهانی لە سەرجەم کەرتەکاندا بەشدارن: Boeing ، Deutsche Telekom ، DLA Piper ، FIS (WorldPay) ، Google ، IBM ، LG Electronics، Magalu ،Nomura ،Swirlds ،Swisscom Blockchain ،Tata Communications ، University College London ، و Wipro.

روونیشیکردۆتەوە  "زين کە خاوەن و بەڕێوەبەری 8 تۆڕی پەیوەندیکردنی پێشکەوتووە لە بازاڕەکانی رۆهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، ئەرکی کاری ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (هێدێرا هاشگراف) بریتی دەبێت لە دانانی پلانی کردارەکی لەپێناو گەرەنتی کاری بڕواپێکراو، سەرکردایەتیکردنی دروستکردنی بڕیار، بەوەی کە ( Hedera Hashgraph ) نەوەی داهاتووی لە هەژمارە دابەشکراوەکاندا دەستەبەرکردووە، کە خێراترین و سەلامەتترە لە سیستمە تەقلیدییەکانی blockchains .

گرووپی ناوبراو هێماشی بۆ ئەوەکرد کە "پڕۆژەکە رێگایەکی نوێ بۆ کۆمەڵگای تاکەکەس و کۆمپانیاکان فەراهەم دەکات ئەندامەکانیان یەکتر ناناسان، یان متمانەیان بەیەکتر نابێت لە هاوکاریکردن بە سەلامەتی و مامەڵەکردن لە رێگەی ئینتەرنێت بەبێ ناوەندگیرێکی بڕواپێکراو". تیشکیشی خستۆتە سەر ئەوەی کە "لە رێگەی ئەم هاوکارییەوە دیدگای داهێنەرانە بەدەستدێت لە کردە دیجیتاڵییەکاندا دەربارەی ئاراست و ئەپڵیکەیشنەکانی بواری ( DLT )، بەو پێیەی لە توانایدا دەبێت لە ئایندەدا هەل و دەرفەتە بەردەستەکانی بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکانی هەڵسەنگێنێت".

زین جەختیشکردۆتەوە کە بە سیفەتی ئەوەی دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی پێشەنگە لە کەرتی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، بە بەردەوامی بەدوای باشترین ئەو بژاردە تەکنەلۆژییانەدا دەگەڕێت کە بەهۆیانەوە چارەسەری نوێ دەدۆزرێتەوە بۆ کڕیارانی لە تاکەکەس و کۆمپانیاکان، بەو پێیەی (هیدیرا هاشگراف) داهێناننامەی بەدەستهێناوە ئەو پرسە ژینگەییانە چارەسەر دەکات کە لە سەر ئاستی جیهاندا گرنگیان هەیە، بەوەی کە سیستمی وزە بۆ ئەو، زۆر کارایە، بەو پێیەی بەشێك لەو وزەیە بەکاردەهێنرێت کە سەکۆکانی blockchain بەکاری دەهێنن، ئەم ئاراستەیەش کۆکە لەگەڵ ئەندامێتی گرووپی زین و پابەندبوونی بە پڕۆژەی زوو ئاشکراکردنی کاربۆن، کە چوارچێوەیەك بەردەست دەکات بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی ئاراستەکراو بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا.

هەروەها ئامانجی دیدگاکەی بریتییە لە جەختکردنەسەر چارەسەرکردنی چوار ئاستەنگ و ئالنگاریی بنەڕەتیی بۆ پشتبەستن بە ( DLT )، ئەوانیش بریتین لە "تەکنەلۆژیا، سەلامەتی، سەقامگیریی، دەسەڵات وبەڕێوەبردن ، لە پێناو بەدیهێنانی ئەم دیدگایەشدا پێویست دەکات گرووپێکی بەرفراوانی کەرتە جیاجیاکان بەڕێوەی ببات، بەسەر ناوچە جوگرافییەکاندا دابەشبووبێت.

تەکنەلۆژیای Distributed ledger technology (DLT) خوارزمیەتی کۆدەنگی لەسەر و تەوافوقی بەکاردەهێنێت، پشت بە هاشگراف دەبەستێت بۆ بواردان بە لق و پۆپی هەمەجۆری کوتلەکان لە جیاتی یەك زنجیرە، ئەمەش بە گوێرەی سیستمێکی دیجیتاڵی دەبێت بۆ پاراستنی تۆمارەکانی تایبەت بە خاوەنی داراییە دیاریکراوەکان، لەگەڵ دڵنیابوون لە هاوسەنگی هەژمارەکان، ئەم تەکنەلۆژیایە لە جیاتی ئەو سیستمە ناوەندییە کاردەکات کە پێشتر ناسراوە و بەکارهاتووە، هاوکات ئەم تەکنەلۆژیایە بوار بۆ هەمووان دەڕەخسێنێت لەناو ئەم میکانیزمەدا ئاگاداریی ئەو مامەڵانە بن کە رەزامەندییان لەسەر دراوە، بەوەی سیستمەکە ئەو داتایانە دەپارێزێت کە لە تۆماری هەژمارە بە کۆدکراوەکاندا بۆ سەرجەم مامەڵەکان دانراون.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆکی جێبەجێکاریی گرووپی زین بەدر ناصر الخرافی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە چوونی گرووپی زین بۆ ناو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (‌یدێرا هاشگراف) کە تێیدا لیستێك لە کۆمپانیا هەرە داهێنەرەکانی جیهان بەشدارن، و وتی "ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە بە نیازە تەکنەلۆژیایDistributed ledger technology(DLT) فەراهەم بکات، کە لە توانایدایە کردە و پرۆسەکانی پارەدان و هەڵگرتن و ئەمبارکردنی فایلەکان ئاسان دەکات و پاڵپشتی لە گرێبەستە زیرەك و هۆشمەندەکان دەکات، کە پێویستی بە بەرەوپێشەوەبردنی ئابووری دیجیتاڵی هەیە".

وتیشی " هیوادارین بەشدارییەکەمان لە (هێدێرا هاشگراف) هاوکار بێت لە پاڵنەری داهێنانە تەکنەلۆژییەکان و بوارەکانی بازرگانی ئەلیکتڕۆنی و کەرتەکانی پڕۆژە و بزنسی بازاڕەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوکات دەستپێشخەرییەکانمان لە رووی ئەپڵیکەیشنەکانی تایبەت بەخۆماندا بن، کە لە رێگەیانەوە تەکنەلۆژیای دارایی و تەندروستی ئەلیکتڕۆنی و ئینتەرنێتی شتەکان و ئەپڵیکەیشنەکانی نەوەی پێنجەم پێشکەش دەکەن، لەگەڵ چارەسەری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هەموویان بوارێکن شایانی بەرەوپێشەوەبردن و باشترکردنن لەگەڵ تەکنەلۆژیای (DLT)".

لای خۆیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای Hedera Hashgraph مانس هارمۆن وتی " خۆشحاڵین بە هاتنی گرووپی زین بۆ ناو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا، بەو پێیەی تۆمارێکی پڕ لە دەستپێشخەریی و داهێنانی هەیە لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا، هەروەها پێگە و ئیعتیبارێکی دەوڵەمەندی هەیە لە خزمەتگوزاریی و بەرهەمی پێشکەوتوو لە کەرتی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکاندا".

جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی Hedera Hashgraph کار لەسەر داڕشتنی نەخشەرێگایەکی تەکنیکییە بۆ تۆڕەکە، هەروەها شارەزایی بازرگانی بۆ بەڕێوەبردنی کردە بازرگانییەکان بەردەست دەکات، لەگەڵ پسپۆڕێتی پێویست لە بوارەکانی ئابووری و بازاڕەکانی دراو بۆ بەڕێوەبردنی دراوە بە کۆدکراوەکان، بەهەمان شێوە شارەزایی و پسپۆڕیی یاسایی بۆ یارمەتیدانی گواستنەوە لە ژینگە رێکخراوە پێشکەوتووەکانی بازاڕی جیهانیدا، ئامانجیش لە بەڕێوەبردنەکە، بونیادنانی حکومەتێکی نامەرکەزییە بۆ تەکنەلۆژیای (DLT).