Privacy Policy

Privacy Policy


زین – العراق:



زین سیاسەتی پاراستنی نهێنی (تایبەتێتی) ئامادە کردووە بۆ سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا لە ڕێگەی تطبيقی مۆبایلەوە، و بۆ ئەمەش پێداویستییەکانی بەشداربووانی لەبەرچاو گرتووە کە زۆرترین سوودیان پێدەگەیەنێت بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان و پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری بەردەستی. ئەم سیاسەتە بە شێوەیەك ئامادەکراوە و داڕێژراوە بگونجێت لەگەڵ سروشتی ئەو زانیارییە کەسییانەی کۆمپانیا لە ئێوەوە بەدەستی دەهێنێت و بۆ یارمەتیدانتان لە تێگەیشتنی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو زانیاریانە.








ناونیشانی ئینتەرنێت (ئای پی ئادرێس):



بە چوونە ژوورەوە بۆ سایتی کۆمپانیای زین، ئەو سێرڤەرەی کە Web Host بەکاری دەهێنێنێت، ئەم زانیاریانەی خوارەوە تۆمار دەکات:



1. ناونیشانی ئینتەرنێتەکەت (ئای پی ئادرێس).



2. مێژوو و کاتی چوونە ناو سایتەکە.



3. جۆری ئەو بڕاوزەرەی کە بەکاردێت.



4. ئەو سایتەی کە لێیەوە بۆ سایتی کۆمپانیا گوازراوەتەوە.



5. ئەم سایتە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە داڕێژراوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری کەسی لە ئێوە.








لینکی سایتەکانی تر:



لەوانەیە ماڵپەڕەکەمان لینکی ماڵپەڕەکانی دیکەی تێدابێت. زین بەرپرسیار نابێت لە ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکانی تر لەوانەش شێوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و سیاسەتی پاراستنی نهێنی.



راپرسییەکان بەشێوەی ئۆنلاین:



وەك هەر ڕاپرسییەکی ئاسایی، ئەو ڕاپرسییانەی کۆمپانیا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامیان دەدات بوار بە کۆمپانیا دەدات زانیاری تایبەت لەسەر بەکارهێنانی سایتەکە و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا کۆبکاتەوە بە مەبەستی باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان، کە دواتر ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر کڕیارە بەڕێزەکانمانەوە دەبێت ، هەر بۆ بیرهێنانەوە پێدانی ناو و زانیاری کەسی خۆت کارێکی خۆبەخشانەیە.








زانیاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکان:



پێدانی ئەو زانیاریانەی کە لە تۆوە داوا دەکرێن بۆ کۆمپانیا بە شێوەیەکی خۆبەخشانەیە، یارمەتیدەر دەبێت پێداویستییەکانتان بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێن. بۆ زانین دەکرێت سوود لەو زانیارییانە وەربگیرێت لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و لەهەمانکاتدا بۆ دڵنیابوون لە کواڵێتی. هەروەها دەتوانرێت بۆ مەبەستی ئامار و شیکاری بەکاربهێنرێن بەبێ ئاماژەدان بە زانیارییە کەسییەکان.








ئاشکراکردنی زانیاری: 



لە سۆنگەی متمانەی هاوبەش لەگەڵ بەشداربوواندا، زین هەمیشە سوورە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی و نهێنی زانیارییە کەسییەکان، ئەو جۆرە زانیاریانە تەنها لەوکاتەدا نەبێت کە بەشێوەیەیکی یاسایی داوا لە کۆمپانیا بکرێت، یان ئەگەر کۆمپانیا بەنیازێکی باش پێیوایبێت ئەو کارەی بە پێویست دادەنرێت یان پێویستە پابەند بێت بە یاسا یان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ماف و موڵك و ماڵی کۆمپانیا، لەم ماڵپەڕە یان بەکارهێنەرەکانی.








کۆمێنت و پرسیار بۆ زین:



ئەو زانیاریانەی کە تۆ بە کۆمپانیای دەدەیت بە نهێنی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەو زانیاریانەشی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە تۆ داوای دەکرێن یارمەتی کۆمپانیاکە دەدەن خزمەتگوزاری کوالیتی بەرزتان پێشکەش بکات، تەنها لەلایەن زین یان هەر بەشێکی بازرگانی کۆمپانیا یاخود هاوبەشە لاوەکییەکانییەوە بەکاردەهێنرێن.








ناوەڕۆکی سایت:



هەموو ئەو زانیاریانەی لەم سایتەدا بڵاودەکرێنەوە لە وادە و کاتی بڵاوکردنەوەیدا بە نوێترین و دوایین زانیاری دادەنرێن، بەڵام هەندێك جار بەهۆی بارودۆخی دوور لە دەسەڵاتی کۆمپانیا لەوانەیە زانیارییە بڵاوکراوەکان تازە نەبن و بەسەرچووبن. لەم حاڵەتانەدا تەنها بەڵگەنامە فەرمییەکان بە فەرمی هەژمار دەکرێن و کارپێکراو دەبن، بۆیە بەشداربووان مافی ئەوەیان نییە سکاڵای یاسایی لەسەر زین تۆمار بکەن یان داوای قەرەبوو بکەنەوە بۆ هەر زیانێک کە تووشی دەبن، ئەگەر هەبوو، لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەو زانیاریانەی لەم سایتەدا بڵاوکراونەتەوە. هەروەها کۆمپانیای زین مافی تەواوی هەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ناوەڕۆکەکە بگۆڕێت.




داتاکانی شوێن

لەوانەیە ئەپەکەمان زانیاری شوێن لە ئامێرەکەتەوە کۆبکاتەوە و بەکاریبهێنێت. ئەمە ڕەنگە هەردوو داتای ورد و نزیکەی شوێن لەخۆبگرێت. ئێمە ئەم زانیاریانە بەکاردەهێنین بۆ پێشکەشکردن و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان، گەیاندنی ئەزموونی کەسی، و چالاککردنی هەندێک تایبەتمەندی ئەپەکە. لەوانەیە ئێمە ئەم زانیاریانە لەگەڵ دابینکەرانی خزمەتگوزاری لایەنی سێیەمی متمانەپێکراو بۆ ئەم مەبەستانە هاوبەش بکەین. دەتوانیت لە هەر کاتێکدا لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەتەوە خزمەتگوزارییەکانی شوێن بەڕێوەببەیت یان لەکاربخەیت، بەڵام ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی وەک مەبەست کار نەکەن بەبێ دەستڕاگەیشتن بە داتاکانی شوێن.



هەموارکردنەوەکانی سیاسەتی پاراستنی نهێنی:



لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای خزمەتگوزارییەکان، زین مافی خۆیەتی لە کاتی پێویستدا مەرج و ڕێساکانی سیاسەتی پاراستنی نهێنی بگۆڕێت. ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەم سایتەدا دەکرێن لە کاتی خۆیاندا رادەگەیەنرێن، بێجگە لە بە هەڵە ئەنجامدان.