بۆ یەكەمجار لە عێراقدا، زین خزمەتگوزارییەك رادەگەیەنێت بوار بە بەشداربووانى دەدات ئەپڵیكەیشن و یارییە بەردەستەكان لە فرۆشگاىGoogle Play بكڕن یان تێیاندا بەشدارى بكەن و پارەى كڕین و بەشداریكردنەكان لە رێگەى باڵانسى مۆبایلەوە بدرێت.
وردەكارییەكانى خزمەتگوزاریى:
- خزمەتگوزارییەكە تەنها لەو ئامێرانەدا بەردەستە كە بە سیستمى Android كاردەكەن
- پێویستە بەشداربوو ئەكاونتى Gmailى تایبەت بە خۆى هەبێت
شێوازى بەكارهێنان
- دواى هەڵبژاردنى ئەو شتەى دەویسترێت لە فرۆشگاى Google Play بكڕدرێت یان لەناو ئەپڵیكەیشن و یارییەكان (كڕین لەناو ئەپڵیكەیشن و یارییەكان) تكایە " بەكارهێنانى فاتورەى (Zain Iraq) زین العراق" هەڵبژێرە وەك رێگا و شێوازێكى پارەدان یان دەتوانى سەردانى ئەم لینكە بكەیت https://paymentpage.page.link/ZainIQ )یان لە رێگەى ئەو QR code ەى خوارەوە (و هەڵبژاردنى " بەكارهێنانى فاتورەى(Zain Iraq) زین العراق"
- لەكاتى داواكردنى زانیارییەكانى بەشداربوودا، تكایە زانیارییەكان بنووسە و داخلیان بكە بۆ ئەوەى پرۆسەى كاراكردنەكە جێبەجێ بێت.
- دواى كاراكردنى خزمەتگوزارییەكە، خۆى دەبێتە شێوازى گریمانەیى پارەدان بە پرۆسەكانى كڕین لە فرۆشگاىGoogle Play (بۆ كڕینى شتەكان یان كڕین لەناو ئەپڵیكەیشن و یارییەكان) بەشداربوو دەتوانێ لە رێگەى بڕینى باڵانسى مۆبایلەوە ئەپڵیكەیشن و یارییەكان بكڕێت یان تێیاندا بەشدارى بكات.
- تكایە تێبینى ئەمانە بكە: (1) دڵنیابوون لە پرۆسەى كاراكردن كورتەنامەى بێبەرامبەر لە مۆبایلەوە بۆ زین دەنێردرێت (2) بەشداربوو دەتوانێ ئاگادارى سەرجەم كڕین و بەشداریكردنەكانى بێت لە رێگەى ئەم لینكەوە https://payments.google.com
پرسیارە باوەکان:
- لەکاتی کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ یەکەمجار، داوای کۆدی پۆست دەکرێت، چۆن بتوانم کۆدی پۆستی پارێزگا بزانم؟
وەڵام: لە دۆخی نەزانینی کۆدی پۆستی تایبەت بە پارێزگادا دەتوانی کۆدی پۆستی تایبەت بە عێراق بەکاربهێنیت کە بریتییە لە (10000)
- من سیمکارتی زین بەکاردەهێنم، بەڵام تا ئێستا بژاردەی پارەدان لە رێگەی زین دەرنەکەوتووە؟
وەڵام: ئەگەر تەلەفۆنەکەت دوو سیمکارتییە دەتوانی خزمەتگوزارییەکە لەسەر هێڵی زین دا کارا بکەیت، لە رێگەی دانانی سیمکارتی زین وەك سیمکارتی دڵخوازی خۆت بۆ هەر پەیوەندیکردن و ناردنی نامەیەک، راستەوخۆ بژاردەی "بەکارهێنانی فاتورەی (Zain Iraq) زين ی عێراق" دەردەکەوێت.
- من سیمکارتی زین بەکاردەهێنم و ئەو سیمکارتەی کە دەویسترێت بۆ پەیوەندیکردن و نامەناردن وەك سیمکارتی دڵخواز بەکاربهێنرێت دانراوە، بەڵام تا ئێستا بژاردەی پارەدان لەرێگەی زین دەرنەکەوتووە؟
وەڵام: تکایە دڵنیابەرەوە لە ئەکاونتیGoogle ئەگەر ئەکاونتێکی دەرەوەی عێرق بەکاردەهێنیت ئەوا پێویستە بیگۆڕیت بۆ عێراقی.
دڵنیابوون لە ئەکاونت بەم رێگایانەی خوارەوە دەبێت:
أ. چوون بۆ ناو “ئەکاونت "لە ناو فرۆشگای Google Play و لە ناو“دڵخوازەکان-فێڤریتی "بڕۆ بۆ وڵاتەکە ودۆسییە کەسییەکان و وڵاتەکە بگۆڕە، لەوانەیە گۆڕینی وڵات ماوەی 24 کاتژمێر بخایەنێت.
ب. لە دۆخێکدا ئەگەر بژاردەی گۆڕینی وڵات نەبوو تکایە بڕۆ ناو "ئامادەکاریی و رێکخستنەکانی تەلەفۆن" و دواتر "ئەپڵیکەیشنەکان و لەوێشەوە ئەپڵیکەیشنی Google Play هەڵبژێرە و پاشان بڕۆ ناو خەزنکردن و میمۆری کاتیی خەزنکرنەکە بسڕەوە و خاڵی (أ) دووبارە بکەرەوە
ت. ئەگەر هاتوو نەتتوانی لە رێگەی ئەو دوو خاڵەی سەرەوەوە وڵات بگۆڕیت، تکایە ئەو لینکە بکەرەوە https://payments.google.com و پاشان بڕۆ ناو ئامادەکاریی و رێکخستنەکان" و دواتر لە خانەی وڵات/ ناوچەدا عێراق هەڵبژێرە
بۆ زانیاریى زیاتر تكایە پەیوەندى بكە بە 107