
زین مارت، پلاتفۆرمی بازرگانی ئەلیکترۆنی زین العراق، هاوبەشییەکی ستراتیجی راگەیاند لەگەڵ کۆمپانیای الوسيط بۆ گەیاندن و دیلیڤەری خێرا، بەمەش بوو بە هاوبەشی فەرمی لۆجستیکی زین مارت بۆ خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن لە سەرانسەری عێراقدا. ئامانج لەم هەنگاوە بەرەوپێشەوەبردنی ئەزموونی کڕینی ئۆنلاین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری خێراتر و کاراتر و متمانەپێکراوترە بۆ بەکارهێنەران.
ئەم هاوبەشییە بەشێکە لە ستراتیژی بەردەوامی زین مارت بۆ پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمی دیجیتاڵی خۆی و بەرزکردنەوەی ئەزموونی کڕیاران لە ڕێگەی بەردەستکردنی گەیاندن لەهەمان ڕۆژدا بۆ ژمارەیەکی زۆری بەرهەمەکان. بەمەش بوار بۆ کڕیاران دەڕەخسێت داواکارییەکانیان بە خێرایی و ئاسانتر وەربگرن و هاوشانی گەشەسەندنی خێرای کەرتی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا.
بە تێکەڵکردنی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی زین مارت لەگەڵ شارەزایی کۆمپانیای الوسیط لە گەیاندندا، ئەم هاوبەشێتییە رۆڵی دەبێت لە باشترکردنی توانای کارەکانی گەیاندن و فراوانکردنی چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکان، و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ئاسانتر ە و متمانەپێکراوتر، لە یاستی خواست و چاوەڕوانییەکانی کڕیاراندا بێت و ببێتە هۆی بەهێزترکردنی متمانەیان بە خزمەتگوزارییەکانی بازاڕکردنی ئۆنلاین.
لەمبارەیەوە بەرپرسی کارگێڕی بازرگانی زین العراق، محەمەد سەمیر، ڕایگەیاند، "ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی نوێیە لە گەشتەکەی زین مارت بەرەو بنیاتنانی ئەزموونێکی بازرگانی ئەلیکترۆنی گشتگیر کە پشت بە پێداویستییەکانی کڕیایران دەبەستێت. لە ڕێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ کۆمپانیای الوسیط، کاردەکەین بۆ دابینکردنی چارەسەری خێراتر و کاراتر بۆ گەیاندن، کە بەهایەکی زیاتر دەخاتە سەر ئەوەی کە پێشکەشی دەکەین و پێگەی زین مارت وەك پێشەنگ بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دەچەسپێنێت".
لە لایەکی دیکەوە، ئیبراهیم حامید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای الوسیط، وتی "ئەم هاوبەشییە وێستگەیەکی گرنگە لە گەشتەکەی کۆمپانیای الوسیط بەرەو دابینکردنی چارەسەری لۆجستی پێشکەوتووتر کە پشتگیری گەشەی بازرگانی ئەلیکترۆنی دەکات لە عێراقدا. بە بەکارهێنانی ئەزموون و شارەزاییە کارگێڕیی و تۆڕی فراوانمان، ئێمە خزمەتگوزاری گەیاندنی خێرا و متمانەپێکراو دابین دەکەین، لەوانە خزمەتگوزاری گەیاندن لە هەمان ڕۆژدا، بۆ ئەوەی ئەزموونێک پێشکەش بکەین کە لەگەڵ چاوەڕوانی و ئاواتەکانی کڕیارانی زین مارت بگونجێت و متمانەیان بە بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی و ئۆنڵاین بەهێزتر بکات."
ئەم هاوبەشێتییە پابەندبوونی زین مارت بەرجەستە دەکات بۆ بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی، لە ڕێگای بنیاتنانی هاوبەشێتی ستراتیجی لەگەڵ باشترین دابینکەرانی خزمەتگوزاری، کە بەشدارە لە دابینکردنی ئەزموونێکی بازاڕکردنی سادەتر و ئاسانتر، و پشتگیری گەشەکردنی سیستەمی بازرگانی ئەلیکترۆنی و ئابووری دیجیتاڵی دەکات لە عێراقدا.