
زین مارت و سویچ هاوبهشییهكی ستراتیژی واژۆ دهكهن به مهبهستی فراوانكردنی بژارهدهكانی پارهدانی ئهلیكترۆنی له رێگهی خزمهتگوزاری كڕین به قیست بۆ كڕیارانی كهرتی بانكیی
عێراق، بەغدا - تەمموز/ یۆلیۆی 2026: پلاتفۆرمی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی "زین مارت"،ی سەر بە کۆمپانیای زین عێراق، واژۆکردنی هاوبەشییەکی ستراتیژیی لەگەڵ کۆمپانیای "سوییچ" (Switch)ـی تایبەتمەند لە چارەسەرە داراییەکاندا راگەیاند. ئەم هەنگاوە لەپێناو فراوانکردنی بژاردەکانی پارەدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بەرەوپێشبردنی ئەزموونی بازاڕکردنی دیجیتاڵییە، ئەویش لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی ئاسان بۆ کڕین بە قیست بۆ ئەو کڕیارانەی کەرتی بانکی کە مەرجەکانیان تێدایە.
ئەم هاوبەشییە لە چوارچێوەی ستراتیژیای زین مارتدایە بە ئامانجی پەرەپێدانی سیستەمی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی لە رێگەی فراوانکردنی تۆڕی هاوبەشەکانی لە بواری خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکاندا، بە شێوەیەك کە بژاردەی هەمەجۆری پارەدان بخاتە بەردەست کڕیاران تاوەکو خواستەکانیان پڕبکاتەوە و ئەزموونێکی کڕینی ئاسانتر و نەرمتریان بۆ دابین بکات.
بەگوێرهی ئەم رێککەوتنە، ئەو کڕیارانەی مووچەکانیان لە "بانکی رەشید" و "بانکی نیشتمانیی عێراقی" (مصرف الأهلي العراقي) تەوتین (جێگیر) کراوە، دەتوانن لە کاتی بازاڕکردن لە پلاتفۆرمی زین مارتدا شتومەک بە قیست بکڕن. ئەمەش بە پێدانی توانای قیستکردنی نرخی کڕینەکانیان بۆ ماوەیەك کە دەگاتە 12 مانگ، بەپێی پێوەرەکانی شایستەبوون و مەرج و ڕێنماییە پەسەندکراوەکانی کۆمپانیای سویچ.
ئەو بەرهەمانەی دەکرێت بەم خزمەتگوزارییە بکڕدرێن بریتین لە مۆبایلە زیرەکەکان، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، و کەلوپەلەكانی ناوماڵ، لهگهڵ چەندین بەرهەمی تردا. ئەمەش نەرمی و ئاسانکارییەکی زیاتر دەدات بە کڕیاران بۆ بەڕێوەبردنی کڕینەکانیان بەبێ ئەوەی پێویست بکات نرخی تەواوی بەرهەمەکە پێشوەختە بدەن.
لهم بارهیهوه، محمد سەمیر، سەرۆکی بەڕێوەبردنی بازرگانی لە کۆمپانیای زین عێراق، رایگەیاند: "لە زین مارت هەوڵدەدەین ئەزموونێکی یەکگرتووی بازاڕکردنی دیجیتاڵی پێشکەش بکەین کە پشت دەبەستێت بە هەمەجۆریی بژاردەکان و ئاسانیی گەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان. هاوبەشییەکەشمان لەگەڵ کۆمپانیای سویچ هەنگاوێکی نوێیە بەرەو فراوانکردنی بژاردەکانی پارەدان و بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی، بە شێوەیەك بژاردەی نەرمتری کڕین بۆ کڕیاران دەڕەخسێنێت کە لەگەڵ خواستەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا دەگونجێت."
ههروهها لای خۆیەوە، یوسف أبو مطاوع ، سەرۆکی بەڕێوەبردنی بازرگانی لە کۆمپانیای سویچ، وتی: "ئەم هاوبەشییە گوزارشتە لە پابەندبوونمان بە پێشکەشکردنی چارەسەریی دارایی دیجیتاڵیی داهێنەرانە، کە بەشدار دەبێت لە ئاسانکاریکردن بۆ کڕیاران تاوەکو پێداویستییەکانیان بەدەستبهێنن لە ڕێگەی بژاردەی نەرم و پارێزراوی قیستەوە، ئەمەش پاڵپشتی لە گەشەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی دەکات و گشتگیریی دارایی لە عێراقدا بەرەوپێش دەبات."
ئەم هاوبەشییە رەنگدانەوەی دیدگای هەردوولایە لە بەکارهێنانی چارەسەرە داراییە دیجیتاڵییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا، ئەویش لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی بژاردەی هەمەجۆر و ئاسانی پارەدان، کە بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەزموونی کڕیاران و پڕکردنەوەی خواستە گەشەسەندووەکانیان بۆ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە یەکگرتووەکان.