زێن بەشداری دەکات لە هەماهەنگی جیهانی TIP

زێن بەشداری دەکات لە هەماهەنگی جیهانی TIP

گروپ بەشداری هەماهنگی بەکۆمەڵی کرد لەگەڵ فەیسبووک و ئینتێڵ و نۆکیا و ئێس کەی تێلێکۆم و دۆتچ تێلێکۆم .

  • بۆ پێشخستنی ژێرخانی پێویست بۆ نەوەی نوێ لە تەکنەلۆژیای پەیوەندیەکان.
  • گێگنهایمەر : هەماهەنگی TIP بۆشایی تەکنەلۆژی بچووکتر دەکاتەوە و گەیشتنی فراوانتر بە ئینتەرنێت دەڕەخسێنێت.

گڕوپی کۆمپانیاکانی زێن ڕایگەیاند کەوا هەماهنگی لە دەسپێشخەری (Telecom Infra Project (TIP کرد، کەوا دەستپێشخەریەکە بە بەشداری کۆمپانیای پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری گەورە کەوا ئامانجی پەرە پێدانی تەکنەلۆژیای نوێیە، وە دووبارە نواندنی بنیاتنانی ڕەسەنی، وە بڵاو کردنەوەی ژێرخانی پەیوەندیەکان لەسەر ئاستی جیهان .

هەروەها گڕووپ کە خاوەن و بەڕێوەبەری 8 تۆڕی پەیوەندی پێشکەوتووە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوا ئەم هەماهەنگیە بە هاوکاری مەزنترین کۆمپانیاکانی کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری دەستی پێ کرد کەوا کۆمپانیای فەیسبووک، ئینتێڵ، نۆکیا، ئێس کەی تێلێکۆم، و دۆتچ تێلێکۆم لە ئەستۆیان گرت، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کەوا هەماهەنگی TIP لە بڕوای گەورە کۆمپانیاکانەوە هاتۆتە ئاراوە کەوا ژێرخانی ئێستا توانای لە خۆ گرتنەوە ی ئەو پەرەسەندنە خێرا و فراوانەی نیە بۆ تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ دانیشتوانی جیهان ، ئەمەش بووە پاڵنەر و هاندەر بۆ داهێنانی ژێرخانێکی نوێ کە توانای گەیاندنی ئینتەرنێتی هەبێت بە شیًَوەیەکی باشتر.

وە زێن ئەم هەماهەنگیەی لە ماوەی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل MWC 2017 ئاشکراکرد، وە وەسفی کرد کەوا بەکارخەرو دروستکەری سیستەمی پەیوەنیەکان دەخاتە بەرامبەر بەرپرسیارێتی نوێ لەسەر ئاستی ئەرکی بنیاتنانی ژێرخان، وە بەیەک بەستنەوەی سیستەمی بەکارخستن، وە چەندین پڕۆژەی تر کەوا دەمانگەیەنێتە قۆناغی نوێ لە هەماهەنگی تەکنەلۆژی لە داهاتوو.

هەروەها گڕوپ وەکو بەکارخەرێکی پێشەنگ لە بواری خزمەتگوزاری پەیوەندی گوازراوە لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، ئەوا گشت توانا و بەهرەکانی دەخاتە گەڕ بۆ هێنانە دی ئەم ئامانجە جیهانیانە، وە ڕوونی کردەوە کەوا ئاسانکاری پێشکەش دەکات بۆ گەیشتن بە تۆڕی پەیوەندیەکان، ئەمەش بە فراوانتر کردنی شوێنی جوگرافی تۆڕی پەیوەندیەکان لە ناوچەی پڕ لە سەرکێشی.

شایەنی باسە کەوا ئەو پڕۆژانەی لەم بوارەدا جێ بە جێ دەکرێن پێویستیان بە شارەزایی جیهانی هەیە لە بواری ئەندازیاری و بەکارخستن لە هەر ئەندامێکی بەشدار بوو لەم هەماهەنگیە، وە جەخت کردنەوە لەسەر پێشخستنی تەکنەلۆژیای نوێ، وە بڵاو کردنەوەی تۆڕی پەیوەندی لە بازاڕی نوێ و پەرەسەندوو، وە هەر ئەندامێک لە بواری شارەزایی خۆی بەشداری دەکات، وە سوودمەند دەبێت لە لایەنەکانی تر بۆ بنیاتنانی سیستەمی نوێ و بە توانا و کاراتر و خێراتر.

سەرۆکی گڕوپی زێن سکۆت گیگنهایمەر ووتی "پێشخستنی ژێرخانی ئاسایی تۆڕی پەیوەندی خوازی زێدەبووی خزمەتگوزاری زانیاری و برۆدباند دێنێتە دی، چونکە پڕۆسەی هەماهنگیە تاقیکردنەوەییکی نایاب بۆ خزمەتگوزاری پەیوەندی دەڕەخسێنێت".

هەروەها گێگنهایمەر ووتی گڕوپی زێن ئاگادارە کەوا تاقە چارەسەر بۆ ەم خواستە نیە، وە لە توانای هیچ لایەنێک نیە بەتەنیا ئەم گرفتە چارەسەر بکات، ئێمە بە بەهێزیەوە بڕوامان بە هەماهنگی لە داهێنان هاندەری تواناکانمانە لە بواری کارکردنمان، وە ئێمە سووڕین لەسەر بوونمان بە بەشێک لەو هەماهەنگیە جیهانیانە.

هەروەها لە ڕوونکردنەوەیدا ووتی گروپی زێن توانا و ئاستی ئینتەرنێت لە بەتواناکردن و پڕزانستکردنی گەڵان بە نرخ دادەنێت، وە 4 ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی بێبەشن لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆیە ستایشی ئەرکی کۆمپانیامەزنەکانی وەک فەیسبووک و کۆمپانیا ئەندامەکانی تر لەم هەماهەنگیە بە نرخ دادەنێین بۆ بەشداریکردنیان لە TIP.

شایەنی باسە هەماهەنگی TIP وە لە دەسپێکیەوە لە شوباتی 2016 چەندین دەستکەوتی هەبووە لەوانەش "بنکە بۆ خێراترکردنی سیستەمی ژینگەی TIP کەوا ئەم بنکانە وەک داینگەیەک کاران بۆ لە خۆ گرتنەوەی بەهرەی ناوخۆیی لە سەرانسەری جیهان بۆ خێراکردنی پڕۆسەی پەرەپێدانی بەرهەمەکان لە سایەی پاڵپشتی وەبەرهێنەرە لۆکاڵ و جیهانیەکان.

هەروەها قەوارەیەک دروستکرا لە ژێر ناوی "کۆمەڵەی پڕۆژەی خەڵک و پڕۆسەکان "ئەمەش بۆ پەرەسەندن و پراکتیزە لە بواری گۆڕانکاری ڕۆشنبیری و پڕۆسەیی، کەوا لەوانەیە نیشانەی کارایی تایبەت بە بەکارخەرەکان باشتر بکات.

هەروەها فەیسبووک بەشداری کرد بە تەکنەلۆژیای Voyager ئەویش یەکەم ترانسپۆندەری پەیکەری وە یەکەم ڕێگاچاری ئاڕاستەگەڕی زانیاری بە یستەمی IP/MPLS بە سەرکەوتووی هەڵبژێردرا، بێجگە لەوە، دیزاین و پلانی پڕۆگرامسازی OpenCellular تیبەت بە فەیسبووک ئێستا بوو بە سەرچاوەی کراوە لەژێر هەماهەنگی TIP بۆ خێراترکردنی توانای پیشەسازی وە گیشتنی بێ تەڵ بە ناوچە دوورەکان لە جیهان.

شایەنی باسە گڕوپی زێن هاوشانی قەوارەی پێشەنگ ی تر لە بواری پیشەسازی پەیوەندیەکان کار دەکات بۆ دۆزینەوەی تەکنەلۆژیا و بابەتی نوێ کەوا بە شێوەیەکی ئەرێنی کار دەکاتە سەر بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری پەیوەندی گوازراوە لە کاتی ئێستا و لە داهاتوو ، کەوا گڕوپ بڕوای وایە کەوا خێراکردنی ڕێچکەی داهێنان لە بواری ژێرخانی پەیوەندیەکان زۆر گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوە و هێنانەدی داواکاری تەکنەلۆژیای سەردەمیانە و کردنەوەی هەڵی نوێ بۆ هەمووان لەم سیستەمەدا