
بەغداد - عێراق | شوباتی 2026: وهك ڕێزلێنانێك بۆ هەوڵە بەرچاوەکانی لە پڕۆسەی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە کەرتی پەیوەندیكردن و تەکنەلۆژیای زانیاری، کۆمپانیای زین عێراق، یەکێك لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین، پێشەنگ لە بواری داهێنانی پەیوەندییەكانی مۆبایل لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، خەڵاتی "داهێنەرترین کۆمپانیای پەیوەندیكردنی لە عێراق بۆ ساڵی 2025" لەلایەن دامەزراوەی "ئینتەرناشناڵ فاینانسی نێودەوڵەتی" (International Finance)، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە شاری دوبەی پێبەخشرا.
بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە ئاماژهیهكی ڕوونە بۆ پێگەی پێشەنگبوونی کۆمپانیای زین و ڕۆڵی کاریگەری لە باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی ڕێچكهی دیجیتاڵی و داهێنان لە بازاڕی كهرتی پەیوەندییهكاندا، لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیانەی کە ڕهزامهندییهكی زۆریان لەلایەن بەکارهێنەران و دامەزراوەکانی عێراق بەدەستهێناوە.
لەم بارەیەوە، بەڕێز ئیمری غۆرکان، سهرۆكی جێبەجێکاری زین عێراق ڕایگەیاند: "بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە لە دامەزراوەیەکی خاوەن پێگە و ئاست بەرز، جەختکردنەوەیە لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانمان و دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانمان بە ئامانجی خێراکردنی پڕۆسەی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە عێراق. ئەمەش لە ڕێگەی جەختکردنەوەمان لەسەر پەرەپێدانی ئەزموونە دیجیتاڵییەکان و دەستپێشخەرییە جۆرییەکانمان بەدەستهاتووە، کە لەلایەن هاوبەشەکانمان لەگەڵ پێشەنگانی تەکنەلۆژیای جیهانی پاڵپشتی دەکرێن. ئەمە ڕێگەی پێداین چارەسەری دیجیتاڵی داهێنەرانە پێشکەش بکەین کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو لە هەموو ناوچەکانی وڵات، و بەشداربوون لە بەهێزکردنی دامەزراوە حکومییەکان، کۆمپانیاکان و تاکەکان."
هەڵبژاردنی زین عێراق دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەشداریكردن و تۆمارکردنی تایبەت بە دامەزراوەی (ئینتەرناشناڵ فاینانس) هات بەپێی پێوەرە جیهانییەکان، کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: ئەو دەستکەوتانەی کۆمپانیا بەدەستی هێناون لە بواری فراوانکردن و نوێکردنەوەی مەودای تۆڕەکەی بە تەکنەلۆژیای +G4.5 کە نوێترین و بەهێزترین و داهێنەرترین تۆڕە لە وڵاتدا، جگە لە پڕۆسەکانی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای فایبەر ئۆپتیك و جێبەجێکردنی چارەسەری زیرەکی دەستکرد (AI) و فێربوونی ئامێر (Machine Learning) کە بەشدار دەبێت لە بونیادنانی ژێرخانێکی پێشکەوتوو و توانای کارپێکردن و ڕاگەیاندنی تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G) لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا، لەگەڵ ئەو خزمەتگوزاری و ئۆفەرە داهێنەرانەی بە شێوەیەکی بەردەوام پێشکەش دەکرێن و لەگەڵ هەموو چینەکانی کۆمەڵگە دەگونجێن، وەک هێڵی «کهفوو» و بەرنامەی پاداشت «ممنون»؛ ئەمانە ئەو پێوەرانە بوون لەسەر بنەمای ئەوان زین هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە داهێنەرترین کۆمپانیای پەیوەندیكردن بۆ ساڵی 2025 لە عێراق."
دامەزراوەی (ئینتەرناشناڵ فاینانسی نێودەوڵەتی) دیارترین خەڵاتە جیهانییەکان پێشکەش دەکات، وهك ڕێزلێنانێك بۆ لێهاتوویی و كاریگهریبوونی كۆمپانیاكان لە کەرتە جیاوازەکاندا، لەوانە کەرتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیا. سەرکەوتنی زین عێراق بەم خەڵاتە، وەک دانپێدانانێکی نێودەوڵەتییە بە پێشەنگی و داهێنانەکانی کۆمپانیا لە کەرتی پەیوەندیكردن و هەنگاوە بەردەوامەکانی لە پەرەپێدانی دیجیتاڵیدا کە هاوتایە لەگەڵ پێداویستییە گۆڕاوەکان و ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنێکی کردارییە بۆ سروشتی بەکارهێنانی ڕۆژانە، ئەمەش وای کردووە وەک کۆمپانیایەک دەربکەوێت بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدارە لە برەودان بە گۆڕانکاری دیجیتاڵی و پەرەپێدانی ئەزموونی بەکارهێنەر لە عێراقدا.