
بەغداد، عێراق – شوباتى 2026: کۆمپانیای زین عێراق، یەکێك لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین، پێشەنگ لە بواری داهێنانی پەیوەندییەكانی مۆبایل لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، کەمپەینێكی له ژێر دروشمی "رۆشنایی رۆژەکانمانی ئەی مانگی میهرەبانی" له مانگی ڕهمهزانی پیرۆز" ڕاگەیاند؛ بە مەبەستی بەرجەستەکردنی بەها باڵاکانی مانگی پیرۆز و وێناکردنی واتاکانی پەیوەندیی، هاوبەشی و بەخشندەیی.
زین عێراق کەمپەینی ڕەمەزانی ئەمساڵی بە جۆرێک نەخشاندووە، تێیدا زیاتر لە هەمیشە لە لێدانی دڵی خەڵکەوە نزیک بێت؛ ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ناوازە کە سوود بە تەواوی بەشداربووان لە سەرتاسەری وڵات دەگەیەنێت. کەمپەینەکە ئاوێتەیەکە لە ئۆفەری مۆدێرن، دەستپێشخەرییە دیجیتاڵییەکان و چالاکییە کارلێکەرەکان، شانبەشانی کەمپەینە مرۆییەکان کە واتایەکی ڕاستەقینە و بەهایەکی باڵا دەبەخشنە هەر ساتێکی پەیوەندی و له یهكتر نزیكبوون.
لە چوارچێوەی ئۆفهرهكانی ڕەمەزاندا، زین عێراق باڵانسێکی بێبەرامبەر پێشکەش بە بەشداربووانی دەکات؛ بە جۆرێک لە کاتی کاراکردنی ئۆفەری ڕەمەزان، بە بڕی هەمان نرخی باکێجە مانگانەکەت، باڵانسی زیادە وەک دیاری وەردەگریت کە دەتوانیت بۆ پەیوەندیكردن، نامە ناردن و ئینتەرنێت بەکاریبهێنیت. بۆ بەدەستهێنانی ئەم دیارییە، تەنها پەیوەندی بکە بە کۆدی *345# یان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زین عێراقەوە کارای بکە. ئەم ئۆفەرە باکێجەکانی (کهفوو، سوپەر کارت، ئینتەرنێتی فری سۆشیاڵ و ئینتەرنێتی کراوە) دەگرێتەوە.
لهم بارهیهوه کۆمپانیای زین عێراق ڕایگهیاند: "مانگی ڕەمەزان ئەو وێستگەیەیه لە هەموو کاتێک زیاتر لە دڵەکانەوە نزیکە؛ هەر لەم سۆنگەیەوە، زین عێراق پێداگیرە لەسەر ئەوەی ئامادەییەکەی تەنها لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا قەتیس نەکات، بەڵکو ببێتە ئەزموونێکی گشتگیر و ڕەنگدانەوەی نزیکبوونەوە بێت لە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە. ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی ئەو ئۆفەرانەی پەیوەندییە ڕۆژانەکان بەهێزتر دەکەن و ئەو دەستپێشخەرییە مرۆییانەی ئەنجامیان دەدەین، هەر خزمەتگوزارییەک واتایەکی ڕاستەقینە ببەخشێت و خزمەتی کۆمەڵگە بکات و لە بەشداربووانمان نزیکترمان بخاتەوە.
زین عێراق، وەك بڕوایەکی نەگۆڕ بە بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی کە کۆڵەکەی سەرەکیی دیدگایەتی، دووپاتی دەکاتەوە، ڕۆڵی ئەو تەنها لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا ناوەستێت، بەڵکو پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگە ئەرکێکی بنەڕەتییەتی. لەم سۆنگەیەوە، لە مانگی ڕەمەزاندا کەمپەینە خێرخوازییە ساڵانەکەی بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر خێزانە پێویستەکاندا دەستپێکرد، بە هاوکاری تیمی (حفظ الأمانة) لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق؛ بە مەبەستی پشتیوانیکردنی خێزانەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان لەم مانگە پیرۆزەدا. جگە لەوەش، بە هاوکاری (کۆمەڵەی تەعاون بۆ خێرخوازی)، چالاکییەکی تایبەت بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت ڕێکدەخات، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و گێڕانی خۆشییهكانی مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
ههروهها لەسەر ئاستی کارسازی، زین عێراق بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ژینگەی داهێنان لە ڕێگەی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی له چەندین دهستپێشخهری جیاواز؛ لەوانە (تحلاية رمضانية) بە هاوکاری لهگهڵ (دروستکەرانی بەغداد - صنّاع بغداد)، کە لوتکەی کارسازان و بڕیاردەران و نوێنەرانی کەرتی گشتی و تایبەت کۆدەکاتەوە. ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر تەوەرە هەستیارەکان دەکاتەوە، وەک: بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە کارەکاندا، بەهێزکردنی پێگەی ئابووریی ژنان و پشتگیریکردنی پیشەسازییە داهێنەرەکان؛ ئەمەش بە مەبەستی هاندانی داهێنان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووریی نیشتمانی.
هاوکات، زین عێراق لە گشت ناوچە و پارێزگاکانی عێراق ئامادهیی له چالاکییە مەیدانییەکان ههیه؛ بە جۆرێک ڕۆژانە لە کۆمەڵگەی (نەخیلی بەغداد) و (فیستیڤاڵی خواردن لە شاری مووسڵ) ئامادەیی هەیە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و لەناو کەشێکی ڕەمەزانیی پڕ لە کاتبەسەربردن و کارلێکدا، لەگەڵ بەشداربووانی بێت و پێشبڕکێ و خزمەتگوزارییەکان لە یەک شوێندا پێشکەش بکات. جگە لەوەش، زین هەستاوە بە دابینکردن و ئامادەکردنی چەندین (کۆشک - Booth)ی بێبەرامبەر و کەرەستە سەرەکییەکان بۆ کۆمپانیا نوێیە ناوخۆییەکان (Startups)، تاوەکو هەلێکی زێڕینیان بۆ بڕەخسێنێت بۆ ناساندن و فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بە سەردانیکەران.
لەلایەکی دیکەوە، زین عێراق لە ڕێگەی لاپەڕە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمەڵێک پێشبڕکێی کارلێکەر و سوپرایزی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات؛ لەگەڵ ڕەخساندنی هەلی بردنەوەی خەڵاتی ناوازە، وەک ڕێزگرتنێک لە پیرۆزیی مانگی ڕەمەزان و ئەو بەهایانەی لە گەیشتن و پەیوەندیگرتندا بەرجەستەیان دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئۆفەرەکانی مانگی ڕەمەزان، سەردانی ئەم لینکە بکە: