كۆمپانیای زین پشتگیری بەشداربوونی شاندی عێراقی دەكات لە كۆنفرانسی لوتكەی جیهانی بۆ خەڵاتەكانى (WSA)ى 2025 و پابەندبوونی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ پشتوانیكردنی سیستەمی داهێنانی نیشتمانی.

كۆمپانیای زین پشتگیری بەشداربوونی شاندی عێراقی دەكات لە كۆنفرانسی لوتكەی جیهانی بۆ خەڵاتەكانى (WSA)ى 2025 و پابەندبوونی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ پشتوانیكردنی سیستەمی داهێنانی نیشتمانی.


لە درێژەی رۆڵە پێشەنگەكەی لە بەهێزكردنی داهێنان و گۆڕانكاری دیجیتاڵی لە عێراقدا، كۆمپانیای زین عێراق پشتگیری تەواوه‌تی خۆی بۆ بەشداریكردنی شاندی عێراقی لە كۆنفرانسی لوتكەی جیهانی بۆ خەڵاتەكانی (WSA)ی 2025 راگه‌یاند، كە ئەمساڵ لە شاری حەیدەر ئابادی هیندستان و لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان لە ماوەی نێوان 6 بۆ 9ی نیسانی 2025 بەڕێوەچوو.

ئەم ده‌ستپێشخه‌رییه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرۆگرامی (ZY)ی تایبەت بە پشتگیریكردنی گەنجان، له‌ میانیدا زین عێراق هەوڵی به‌هێزكردنی تواناكانی كارسازان و داهێنەرانی عێراقی ده‌دات بۆ خستنه‌ڕووی بیرۆكەكانیان لە ئاستی جیهان و كارلێككردن له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە سەركەوتووەكانیان له‌ پێناو پەرەپێدانی پڕۆژەكانیان. ئامانجی زین عێراق له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا، په‌ره‌پێدانی كه‌ش و ژینگه‌ی داهێنانی دیجیتاڵیه‌ لە عێراقدا، لە رێگای رەخساندنی دەرفەت بۆ پەیوەندی به‌ستن لەگەڵ سیسته‌می ژینگه‌ پێشەنگەكانی جیهان، و گه‌شه‌پێدانی توانا و لێهاتوییه‌كانی بەشداربووان لە بواره‌كانی بیركردنەوەی رەخنەیی، پەیوەندی كاریگەر، سەركردایەتی، و گۆڕینی بەربەستەكان بۆ هەلی زێڕینی گەشەكردن و پێشكەوتن.

لوتكه‌ی "WSA" یەكێكە لە دیارترین دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەكان بۆ رێزلێنان لەو چارەسەرییە دیجیتاڵییە داهێنەرانه‌یه‌ی كاریگەری راستەقینەیان لەسەر كۆمەڵگا هەیە. ساڵانە، ده‌سته‌بژێرێك لە پەرەپێدەران، و داهێنەران، و كارسازان، و لایه‌نی رێكخەر و وەبەرهێنەران لە زیاتر لە 180 وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەكاتەوە، هاوشێوه‌ی سەكۆیەك بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری، و بنیاتنانی هاوبەشیى و برەودان بەو پڕۆژە دیجیتاڵییانه‌ی كاریگەری بەردەوامیان هەیە.

عێراق لەم بۆنە نێودەوڵەتییەدا، لەلایەن شاندێكی فرەچەشن كه‌ پێكهاتبوون له‌ گه‌نجانی كارساز، نوێنەرانی رێكخراوە پشتیوانەكانی ژینگەی داهێنان، لەگەڵ دوو پسپۆڕی نیشتمانی و نوێنەرێك لە دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق (CMC) نوێنەرایەتی كرا. به‌ ئامانجی، تیشك خستنە سەر هەوڵەكانی پشتگیری داهێنانی دیجیتاڵی لە ناوخۆ و بەهێزكردنی پێگەی عێراق لەسەر نەخشەی ئابووری دیجیتاڵی جیهانی.

لە كۆتایی ئەم بەشداریكردنەدا، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای زین عێراق، بەڕێز ئیمری غۆركان، بە گەرمی پێشوازی لە ئەندامانی شاندی عێراقی كرد لە بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیا، و هه‌ستی پڕ لە شانازی و رێزی خۆی بۆیان ده‌ربڕی بۆ نوێنەرایەتییە شكۆدارەكەیان كە وێنەیەكی روون و گەشی عێراق و گەنجە خاوەن ئیرادەكانی نیشاندا، هاوكات وتی "ئێمە لە زین عێراق باوەڕمان وایە، بنیاتنانی داهاتووی دیجیتاڵی لە پشتگیریكردنی بەهرەمەندە گەنجەكان و كردنەوەی دەرگای جیهان بەڕوویاندا دەستپێدەكات. پشتگیری ئێمە بۆ ئەم شاندە تەنها سپۆنسەركردنیان نەبوو، بەڵكو پەیامێكی راشكاوانە بوو كە ئێمە باوەڕمان بە تواناكانی عێراق و داهێنانی گەنجەكانی هەیە لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەكاندا."

بەڕێز غۆركان وتیشی "رەخساندنی هەلی كارلێككردن بۆ داهێنەرەكانمان لەگەڵ ژینگەكانی داهێنانی جیهانی و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونه‌كان لەگەڵ هاوتاكانیان لە وڵاته‌ جیاوازه‌كاندا، بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو. هەروەها، بوونی نوێنەرێك لە لایەنە رێكخەرە عێراقییەكان لەم كۆنفرانسەدا دەرفەتێكی بێوێنەی رەخساند بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین سیاسەتە نێودەوڵەتییەكان لە بواری پشتگیری داهێناندا، كە هیوادارین بە شێوەیەكی ئەرێنی رەنگبداتەوە لەسەر ژینگەی كاری دیجیتاڵی لە وڵاتەكەماندا."

لای خۆیانه‌وه‌، ئەندامانی شاندی عێراقی، بە گوڕ و تینێكی زۆره‌وه‌ ، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان بۆ كۆمپانیای زین عێراق دەربڕی بۆ ئەم پشتگیرییە پڕ بایەخە كە توانای نوێنەرایەتیكردنی عێراقی به‌وان بەخشی بە شێوەیەكی شایستە لەبەردەم جیهاندا، و دەرفەتی پێشكەشكردنی پڕۆژەكانیان و بنیاتنانی پەیوەندی پرۆفیشناڵانه‌ لەگەڵ لایەنە وەبەرهێنه‌رانه‌كان و نێودەوڵەتییەكان رەخساند.

ئەم دەستپێشخەرییە به‌هاداره‌، په‌رۆشی زین دەردەخات بۆ گێڕانی رۆڵێكی كارا لە بەدیهێنانی ژینگەیەكی دیجیتاڵی پێشكەوتوو و گشتگیر لە عێراق، لە رێگای پشتگیریكردنی كارسازان، و بره‌وپێدانی هاوبەشییەكان لەگەڵ سەكۆ نێودەوڵەتییەكان، و به‌هێزكردنی تواناكانی گەنجانی عێراقی بۆ ئەوەی ببنە هاوبەشێكی سەرەكی لە پڕۆسه‌ی گەشەسەندنی دیجیتاڵی وڵاتەكەماندا.