
زین العراق ڕۆڵی خۆی وەک هاوبەشی تەکنیکی بۆ سێکتەری وزە بەهێز دەکات، لە ڕێگەی سپۆنسەرکردنی ئەلماسی و بەشداریکردنی لە پیشانگای نێودەوڵەتیی عێراق بۆ نەوت و گاز و وزە و پترۆکیمیاوییەکان
زین العراق بەشداری لە خولی سێیەمی پیشانگای عێراق بۆ نەوت و گاز و وزە و پترۆکیمیاوییەکان دەکات، کە لە پیشانگای نێودەوڵەتیی بەسرە بەڕێوە دەچێت. بەمەش جەخت لەسەر ڕۆڵی خۆی دەکاتەوە لە بەهێزکردنی سێکتەری وزە بە چارەسەرەکانی پەیوەندیکردن و کار و تەکنەلۆجیای زانیاری، و پشتگیریکردنی ئەو کۆمپانیایانەی لەم سێکتەرەدا کار دەکەن بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و بەردەوامییان.
زین العراق لە ماوەی پیشانگاکەدا کۆمەڵێکی تەواوکەر لە تەکنەلۆجیا و چارەسەر پیشان دەدات کە بۆ بەهێزکردنی کارایی و بەردەوامیی کارەکانی ئەو کۆمپانیایانە داڕێژراون کە لە سێکتەری وزەدا کار دەکەن. ئەمانە چارەسەرەکانی پەیوەندیکردن، گواستنەوەی داتا، بەڕێوەبردنی ئۆتۆمبێلەکان و چارەسەرەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری دەگرێتەوە، لەگەڵ چارەسەرەکانی بەستنەوەی شوێن و دامەزراوە و تیمە مەیدانییەکان لە ژینگەیەکی کارپێکردنی یەکگرتووتر و بە کاراییەکی زیاتر. ئەمەش وا لەم دامەزراوانە دەکات بتوانن ژێرخانی تەکنیکی خۆیان پەرە پێبدەن، پەیوەندیی نێوان کارەکانیان بەهێز بکەن، و بە شێوەیەکی زیاتر سوود لە داتا و تەکنەلۆجیا وەربگرن لە بەڕێوەبردنی کارە ڕۆژانەکانیان و پشتگیریکردنی پلانەکانی گەشەکردنی داهاتوویان.
ئیمرە گورکان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی زین العراق، گوتی: «سێکتەری وزە کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ ئابووریی عێراق، و ئەمڕۆ تەکنەلۆجیا بووەتە توخمێکی سەرەکی لە پەرەپێدانی کارەکانی و بەهێزکردنی کارایی و کێبڕکێکارییەکەی. لە زین العراق، ڕۆڵی ئێمە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن تێدەپەڕێت بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان، لە ڕێگەی سیستمێکی پێشکەوتووی چارەسەری تەکنیکییەوە کە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەم سێکتەرە داڕێژراون.
وتیشی "لە ڕێگەی سپۆنسەرکردن و بەشداریکردنمانەوە لە پیشانگاکەدا، تیشک دەخەینە سەر شارەزایی و ئەزموونمان لەم بوارەدا، و ئەو ڕۆڵەی تەکنەلۆجیا دەتوانێت بیگێڕێت لە پشتگیریکردنی کاراییی کارپێکردن، بەرزکردنەوەی ئاستەکانی ئاسایش و پارێزراوی، دڵنیابوون لە بەردەوامیی کار، و توانادارکردنی کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی بڕیاری کاراتر بدەن".
هێماشی بۆ ئەوە کرد کە بەشداریی زین العراق لە پێشانگەکەدا، ڕەنگدانەوەی توانایەتی لە پەرەپێدان و پێشکەشکردنی چارەسەری گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەو دامەزراوانەی لەناو ژینگەی کارپێکردنی هەستیار و ئاڵۆزدا کار دەکەن، هەروەها دابینکردنی ژێرخانێکی تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی کە پاڵپشتی لە کارە ڕۆژانەکانیان بکات و هاوشانی پلانەکانی گەشەسەندنی داهاتوویان بێت؛ ئەمەش لە چوارچێوەی ئاراستەی زین العراق دێت بۆ فراوانکردنی ڕۆڵی وەکو هاوبەشێکی تەکنۆلۆژی بۆ کەرتە زیندووەکان و پاڵپشتیکردنی ڕەوتی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی لە عێراقدا.