
سیستەمێکی گشتگیر لە چارەسەرەکانی کار و تەکنەلۆژیا دیجیتاڵییە پێشکەوتووەکانی پشتبەستوو بە ژیریی دەستکرد
بەغدا، عێراق – ئەیلوول / سێپتێمبەری 2026
کۆمپانیای زین العراق، پێشەنگی سێکتەری پەیوەندییەکان لە خزمەتگوزارییەکانی داتای مۆبایل و چارەسەرە دیجیتاڵییەکاندا، بەشداریکردنی خۆی راگەیاند لە پێنجەمین خولی “پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی عێراق بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان (ITEX 2026) ، بە سیفەتی هاوبەشی ستراتیژیی “پێشانگاکە بۆ سێیەمین ساڵی لەسەریەک. چالاکییەکانی ئەم ئیڤێنتە لە “پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا لە ماوەی نێوان 30ی ئەیلوول تاوەکو 3ی تشرینی یەکەمی 2026 بەڕێوەدەچێت.
ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زین العراقە بە پاڵپشتیکردنی سێکتەری تەکنەلۆژیا لە عێراقدا و بەهێزکردنی ڕۆڵی وەک هاوبەشێکی دیجیتاڵی بۆ دامەزراوەکان و سێکتەری کار، ئەوەش لە ڕێگەی دابینکردنی چارەسەری گشتگیر کە ژێرخانی پێشکەوتوو، خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و تەکنەلۆژیا نوێیەکان لەخۆدەگرێت، بە جۆرێک یارمەتیی کۆمپانیاکان دەدات کارەکانیان پەرەپێبدەن و کارایی خۆیان بەرزبکەنەوە و لەگەڵ پێداویستییەکانی گەشەکردن و گۆڕانی دیجیتاڵیدا هەنگاو بنێن.
لە میانی “پێشانگاکەدا، زین العراق سیستەمێکی یەکگرتوو لە چارەسەرەکانی بازرگانی و کار دەخاتەڕوو کە تایبەت دیزاین کراون بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە گۆڕاوەکانی دامەزراوەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا؛ لەوانەش چارەسەرەکانی پەیوەندیکردن، گواستنەوەی داتا، بەڕێوەبردنی ئۆتۆمبێل و کەشتیگەل (Fleet Management)، چارەسەرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاریی پشتبەستوو بە ژیریی دەستکرد، لەپاڵ چارەسەرەکانی بەستنەوەی شوێنەکان، دامەزراوەکان و تیمە مەیدانییەکان، کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی کارایی ئۆپەراسیۆنەکان و بەردەوامییان و پاڵپشتیکردنی گەشەی بازرگانی.
ئیمرێ گورکان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین العراق، وتی: “هاوبەشییە ستراتیژییەکەمان لەگەڵ “پێشانگا و کۆنفرانسی ITEX بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک، گوزارشت لە دیدگای ئێمە دەکات بۆ ڕۆڵی زین العراق وەک هاوبەشێکی دیجیتاڵی کە ڕابەرایەتیی پێشکەوتنی تەکنەلۆژی دەکات و بەشدارە لە بنیاتنانی داهاتوویەکی پێشکەوتووتر بۆ سێکتەری کار لە عێراقدا. لە ڕێگەی چارەسەرە گشتگیرەکانی کار و تەکنەلۆژیاکانی پشتبەستوو بە ژیریی دەستکرد، بەردەوام دەبین لە گۆڕینی وەبەرهێنانەکانمان لە تۆڕ و ژێرخانی دیجیتاڵیدا بۆ دەرفەت و توانستی پراکتیکی کە یارمەتیی دامەزراوە و کۆمپانیاکان دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی کاراییان، پاڵپشتیکردنی گەشەیان، و بەهێزکردنی توانای داهێنانیان.”
زین العراق بەردەوامە لە چەسپاندنی پێگەی پێشەنگانەی خۆی لە سێکتەری تەکنەلۆژیادا لە ڕێگەی وەبەرهێنانی بەردەوام لە تۆڕ و ژێرخانی دیجیتاڵی، پەرەپێدانی چارەسەری پێشکەوتوو کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی بازاڕ بێت، و دروستکردنی هاوبەشیی ستراتیژی کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی دامەزراوەکان و پاڵپشتیکردنی گەشەی ئابووریی دیجیتاڵی، بە جۆرێک ڕۆڵی کۆمپانیاکە لە سەرکردایەتیکردنی کاروانی گۆڕانی دیجیتاڵی لە عێراقدا پتەوتر بکات.