بەغداد، عێراق | تەموزی 2025: لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ بەهێزکردنی ئه‌زموونی دیجیتاڵی و بەردەوامی ژینگەیی، زین عێراق پڕۆژەیەکی راگه‌یاند بۆ دانانی تاوه‌ر كه به وزه‌ی خۆر كارده‌كه‌ن لە کۆمەڵگە گوندنشینەکاندا. ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌كی پەیوەندی متمانەپێکراو و کاریگەر و گونجاوه لە رووی نرخ و تێچووه‌وه بۆ ئه‌و ناوچە دوورە ده‌ستانه‌ی ژێرخانێكی تەقلیدی سنوورداریان هەیە، هاوكات لەگەڵ ده‌رفه‌تی ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه به خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی دیجیتاڵی.
دانانی ئه‌م تاوەره ژینگەدۆستانه كه بە تەواوی بە وزەی خۆر کاردەکەن، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەردەوامی دامەزراوەیی بەشێوەیەکی بەرفراوان، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆنى و بەرەوپێشبردنی توانا و کارامەییەکانی وزە، و پێشبەستن بە تەکنیکی پاک لە سەرجەم چالاکییەکانی کۆمپانیادا. وێڕای داهێنانە تەکنۆلۆژییەکەی، ئەم پڕۆژەیە پابەندبوونی کۆمپانیا دەردەخات بۆ دڵنیابوون لە بێبەش نەبوونی هیچ کەسێک لە دەستڕاگەیشتنیان بە تەکنۆلۆژیاکانی سەردەم.
لە لێدوانێکدا به دیدگایه‌كی فراوانتر، ئیمری غۆرکان سه‌رۆكی جێبەجێکار، وتی: "لە زین عێراق، باوه‌ڕمان وایە پێشکەوتنی ڕاستەقینە پێویسته هه‌مووان بگرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێك كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ربكه‌وێت. ئەم دەستپێشخەرییە هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجەکانمان له پێناو پڕکردنەوەی كه‌لێنه‌كان، و بەهێزکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵگا، و دڵنیابوون لە بەردەوامیی لە هەموو ئه‌و چارەسەرییانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه به‌ڕێز، ئەحمەد عەبدولسەلام، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەکنەلۆژیا له زين رایگه‌یاند: "داهێنانی ڕاستەقینە ڕێگاگان بۆ دوا میل ڕووناك دەکاتەوە".
وتیشی: "له ڕێگه‌ی بەکارهێنانی وزەی خۆره‌وه، ڕووماڵی تۆڕەکەمان فراوانتر دەکەین بەگوێرەی بەرپرسیارێتی ژینگەییمان و دووپات له په‌ره‌پێدان و گه‌یاندنی خزمەتگوزارییەکانمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا لە ڕێگەی چارەسەری کاریگەر و كه‌م تێچووه‌وه."
ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە دیدگای درێژخایەنی زین عێراق بۆ تێکەڵکردنی بنەماکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە ستراتیژی سەرەکی چالاكییه بازرگانییه‌كاندا. لە ڕێگەی ئه‌م جۆره دەستپێشخەرییانه‌وه، زین عێراق بەردەوامە لە پێشەنگایەتیکردن له‌م بواره‌دا، تەکنەلۆژیای به‌كارهێناوه بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی له کۆمەڵگا، پشتیوانی پاراستنی ژینگە ده‌كات، و دەرفەتی نوێ ده‌ڕه‌خسێنیت بۆ گەشەکردن و پەیوەندیکردن، گرنگ نییە مه‌وداكان چەندە دوور بن.