لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی داهێنانی دیجیتاڵی و پشتگیریكردنی نەوەی گەنجان، زین عێراق، كه لقێكی کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگی خزمەتگوزارییهكانی پەیوەندیكردن و داتای مۆبایله لە رۆژهەڵاتی ناوهڕاست و ئەفریقا، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای (DHL Express - عێراق) پێشەنگی بواری خزمەتگوزارییهكانی لۆجستی و گهیاندن واژووكرد. ئەم هاوبەشییە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی Zain Esports بۆ وەرزشی ئەلیکترۆنی ئهنجامدرا، بە ئامانجی پەرەپێدانی چارەسەریی لۆجستی گشتگیر بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان، و بەهێزکردنی ناسنامەی بازرگانی، و فراوانکردنی بازنەی کارلێکكردن لەگەڵ جەماوەر.
هاوبەشییهكهی نێوان زین عێراق و (DHL Express - عێراق) کۆمەڵێک تەوەری ستراتیژی دەگرێتەوە، بەرچاوترینیان دابینکردنی پشتگیری لۆجستی بۆ گواستنەوە و گهیاندنى ئامێرەکان و رێکخستنی چالاکییه ناوخۆیی و نێودەوڵەتییهكان لە بواری وەرزشی ئەلیکترۆنی، و هاوکاریكردن لە ههڵمهتهكانی رێكلام و پشتگیریی هاوبەش بۆ پاڵەوانێتی و تیمەکان. ئامانجی ئهم هاوبهشییه، بەهێزکردنی کارلێکەردن و جۆشوخرۆشی جەماوەره لە رێگەی چالاکی کارلێکەردن و پێشبڕکێ و دیارییەکان، سەرەڕای له ئهستۆگرتنی چارەسەری گواستنهوهی ژینگەدۆست لە چوارچێوەی دەستپێشخەری GoGreen Plus ی DHL دا. هاوكات هاوبهشییهكه ئۆفهر و داشکاندنی تایبەت بۆ بەشداربووان لە کۆمەڵگای یارییە ئەلیکترۆنییەکان دابیندەکات، به ئامانجی بەرزکردنەوەی ئەزموونی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە عێراق و هەرێمەکە.
لهم بارهیهوه سهرۆكی جێبەجێکاری زین عێراق بهڕێز ئیمری غۆرکان رایگهیاند: "ئێمە پابەندین بە پشتگیركردنی گەنجان و بەهرەكانی عێراق، و بههێزكردنی تواناكانیان بۆ دهستڕاگەیشتنیان بە پلاتفۆرمەکان کە لەگەڵ ئاواتەکانیان دەگونجێت لە جیهانی یاری و وەرزشه ئەلیکترۆنییهكان. لە رێگەی هاوبەشییه ستراتیژییهكهمان لەگەڵ DHL، هەوڵ دەدەین ژینگەیەکی گشتگیر و هاندەر دابین بکەین بۆ بهرزكردنهوهی ئهزموونی یاریزانان و كردنهوهی ئاسۆی نوێ بۆ ئەم بواره خێرا گەشەسەندووە لە عێراق و هەرێمەکە".
لای خۆیهوه، عەمرو طنطاوي، بەڕێوەبەری هەرێمیی - عێراق و بازاڕە تازه گهشهكردووهكان لە DHL Express، شانازی خۆی دهربڕی بهرامبهر بە واژووکردنی ئەم هاوبەشییه ستراتیژیە لەگەڵ زین عێراق، و جەختی لەوە کردەوە ئەمە زیاتر لە تەنها رێکەوتنێکی بازرگانییه، بەڵکو دیدگایەکی هاوبەشە بۆ پشتگیریكردنی ئابووری دیجیتاڵی لە عێراق و بەهێزکردنی داهێنان و باشترکردنی ئەزموونی کڕیاران. هاوكات وتیشی: "ئەمڕۆ هێزی پەیوەندی زیرەک و شارەزایی جیهانی DHL لە بوارى خزمەتگوزاری لۆجستی یەکدەخەین، بۆ ئەوەی بەهای زیادکراو بۆ کاری بازرگانی و کۆمەڵگا لە عێراق پێشکەش بکەین." هەروەها ستایشی گیانی هاوکاری و پابەندبوونی دیجیتاڵی کرد کە زین عێراق خاوهندارییهتی لێدهكات، و دووپاتیشكردهوه کردەوە ئەم هاوبەشییە پلاتفۆرمێکە بۆ دەستپێكێكی نوێ بەرەو داهاتوویەکی پرشنگدار لە داهێنان و پێشکەوتنی نیشتیمانی.
ههر لهم بارهیهوه، محەمەد فەرید، بەڕێوەبەری گشتی DHL Express - عێراق روونیكردهوه كه " DHL توانای ناوخۆیی و شارەزایی پێویستی هەیە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەم هاوبەشییە، لە رێگەی دابینکردنی چارەسەری لۆجستی پێشکەوتوو و نەرم کە پێداویستییەکانی بوارى یارییە ئەلیکترۆنییەکان دابین دەکات و پشتگیری گەشەی ئابووری دیجیتاڵی لە عێراق دەکات."
ئەم هاوبەشییە بهشێكه له دیدگا و هەوڵەکانی زین عێراق، بۆ بەهێزکردنی پێگەی پێشەنگبوونی لە پاڵپشتیكردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و تواناسازی گەنجان، لە رێگەی وەبەرهێنان لە كهرته داهێنەرانهكانی وەك وەرزشی ئەلیکترۆنی. لە چوارچێوهی ئهم ههماههنگییه لەگەڵ هاوبەشە جیهانییەکان، زین بەردەوامە لە کارکردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی کارلێکردنی گشتگیر کە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی نەوەی نوێ دهگونجێت، و بەشداری دهكات لە چەسپاندنی پێگەی عێراق وەک ناوەندێکی گهشهسهندوو لە بواری یارییە دیجیتاڵییەکان لە ئاستی هەرێمەکە.
DHL Express - عێراق بەشێکە لە تۆڕی جیهانی DHL، کە پێشەنگە لە بواری خزمەتگوزاریە لۆجستیکییەکان و گەیاندنی خێرا. لە چوارچێوهی ئامادەبوونی بەهێزی لە بازاڕی عێراق، کۆمپانیاکە پابەندە بە دابینکردنی چارەسەرە متمانەپێکراو و داهێنەرەکانی بارهەڵگرتن کە عێراق بە جیهان دەبەستێتەوە لە رێگەی زیاتر لە 220 وڵات و هەرێمەوە، لەگەڵ گرنگیدان بە بەردەوامیی لە میانی دەستپێشخەری GoGreen Plus، پشتگیریکردنی ئابووری دیجیتاڵی و بەهێزکردنی گەنجان لە رێگەی هاوبەشی ستراتیژییەوە لەگەڵ بەشە پێشكهوتووهكان وەك یارییە ئەلیکترۆنییەکان.