زین عیراق سەنتەرێكی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سەڵاحەدین-زانكۆی تكریت دەكاتەوە تا پێداویستی بەشداربوان دابین بكات و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

زین عیراق سەنتەرێكی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سەڵاحەدین-زانكۆی تكریت دەكاتەوە تا پێداویستی بەشداربوان دابین بكات و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

زین عیراق سەنتەرێكی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سەڵاحەدین-زانكۆی تكریت دەكاتەوە تا پێداویستی بەشداربوان دابین بكات و باشترین

زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، سەنتەرێكی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سەڵاحەدین-زانكۆی تكریت كردەوە تا پێداویستی بەشداربوان دابین بكات، بەتایبەت كە پارێزگای سەڵاحەدین بایەخێكی گەورەی لای كۆمپانیا هەیە.

لەوبارەیەوە لەیس ئەلعوبەیدی بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە زین عیراق رایگەیاند "لەگەڵ ئاساییبونەوەی دۆخی پارێزگاكە، دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرە بڕواپێكراوەكانمان ئەویش لە روانگەی سوربونمان لەسەر ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتیان لە دەستخستنی كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵ تا بتوانن بەردەوام بن لە پەیوەندیكردن بە جیهانەوە". وتیشی "ئەوە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆ مانەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ بەشداربوان لەڕێی تۆڕێكی بەرفراوانی سەنتەری خزمەتگوزاری و خاڵی فرۆشتن لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا تا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشبكرێت و پێداویستی بۆ بەشداربوان دابین بكرێت، بەتایبەت بۆ توێژی گەنجان، كە زین عیراق بڕوای بەوە هەیە گەنجان دڵی زیندوی كۆمەڵگەی عیراقین. هەروەك لە رێی پلان و تێڕوانینییەوە سورە لەسەرئەوەی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی و هاندان پێشكەش بە وزەی گەنجان بكات".

ئەو هەنگاوە دەچێتە چوارچێوەی پلانی فراوانكردنی سەنتەرەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدەنگەوەچونی داواكارییەكانیان بەباشترین و خێراترین رێگای بەردەست. ئەو سەنتەرەش درێژكراوەی زنجیرەیەك سەنتەری زین عیراقە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكە تا نزیك بێت لە بەشداربوانیەوە. هەروەك سەنتەرەكە ئۆفەری بۆ قوتابیانی خۆشەویست هەیە، كە فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ، كارتی پڕكردنەوەی باڵانس، دانی پارە دەگرێتەوە، سەرەڕای خزمەتگوزاری راوێژكاری بۆ بەشداربوان بە نرخێكی گونجاو و بە ئاسانكارییەكی زۆرەوە.

جێی باسە كۆمپانیای زین عیراق یەكێكە لە پێشكەوتوترین كۆمپانیاكان لە لایەنی تەكنەلۆژی لە عیراقدا. بەردەوام دەگەڕێت بۆ چۆنێتی هێنانی تەكنەلۆژیا و پێشكەشكردنی بە بەشداربوانی. هەروەك كۆمپانیاكە هەوڵدەدات بگات بە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگە و روماڵكردنی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، ئەویش لە رێی سەنتەرە جیاوازەكان و خاڵەكانی فرۆشتن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان بە باشترین و خێراترین شێوە بگاتە هاووڵاتیان.