به ئامانجی پشتگیریكردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و بەهێزکردنی ژێرخانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن لە عێراق
بەغداد - عێراق | ئەیلول - سێپتەمبەری 2025: كۆمپانیای زینی عێراق، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل و لقێكی كۆمپانیاكانی گروپی زین، بۆ دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، ده‌بێته هاوبه‌شیی ستراتیژی پێشانگا و كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن (ITEX Iraq). ئامانجی ئه‌م هاوبه‌شییه به‌هێزكردنی پێگه‌ی پێشه‌نگایه‌تی كۆمپانیایه له ڕێڕه‌وی گۆڕانكاری دیجیتاڵی له عێراق.
پێشانگای ITEX Iraq لەلایەن یەکێتی جیهانی پیشەسازی پێشانگاکانەوە (UFI) پەسەندکراوە، لە ماوەی 25 تا 28ی ئەیلول / سێپتەمبەری 2025 لە سه‌رزه‌مینی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد بەڕێوەدەچێت، و گەورەترین بۆنەی تەکنیکی و بەرچاوترین چالاکییە لە بواری پەیوەندیكردن و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیدا. له پێشانگاکەدا، گەورە کۆمپانیا پێشەنگه‌كان و تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیكردن به‌شداری ده‌كه‌ن، وێڕای ئاماده‌بونی كارسازان، وەبەرهێنەران، دامەزراوە ئەکادیمییەکان، و كه‌رته داراییه‌كان، هاوكات به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان له ئاستی كۆمپانیا هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌خۆوه‌ده‌بینێت.
بەشداریكردنی كۆمپانیای زین عێراق، بە هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ کۆمپانیا هاوکارەکەی "هۆڕایزن" - یەکێك لە گەورەترین دابینکەرانی چارەسەری پەیوەندیكردن و تەکنەلۆژیای زانیاری لە عێراق - گرنگی تایبەتی هه‌یه به‌و پێیه‌ی نمایشی نوێترین چارەسەرە تەکنیکییەکان و خزمەتگوزارییه دیجیتاڵییەکانی تایبه‌ت به دامەزراوەکان بە هه‌موو به‌شه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ڕۆڵی پێشەنگایەتی زین ده‌سه‌لمێنێت لە پەرەپێدان و نه‌خشاندنی دیمەنی دیجیتاڵی له وڵات‌دا.
له‌م باره‌یه‌وه، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری كۆمپانیای زین عێراق، به‌ڕێز ئیمری غۆرکان ڕایگه‌یاند: "بەشداریكردنى ستراتیژیمان لە پێشانگا و کۆنفرانسی ITEX Iraq بۆ دووەمین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندبونی پته‌ومانه به پشتیوانیكردنی گۆڕانكاری دیجیتاڵی دیجیتاڵی لە عێراق. ئەم به‌شداریكرنه، ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ ئێمه تا نوێترین چارەسەر و خزمەتگوزارییه داهێنەرانه‌كانی تایبەت بە کۆمپانیا و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان نمایش بكه‌ین، بە هاوکاری لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاكانی بواری تەکنەلۆژیا له ئاستی هەرێمی و جیهانیدا، کە ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن كه‌رته جۆراوجۆره‌كان و پشتیوانیكردنی گەشەی نیشتیمانی و پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی له وڵات‌دا."
به‌ڕێز ئیمری وتیشی: "خۆمان به هاوبەشێکی سه‌ره‌كی کۆمەڵگای عێراقی دادەنێین، و بەردەوام کار لەسەر پێشکەشکردنی نوێترین چارەسەرە تەکنیکییەکان دەکەین کە بەشداری لە پشتگیری ئابوری ناوخۆیی دەکەن. لە سۆنگه‌ی ئه‌م پابه‌ندییه‌مانه‌وه، به‌رده‌وامین له پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنیکیمان، له پێناو مسۆگەرکردنی ئامادەیی ته‌واوه‌تیمان بۆ وه‌شاندنی خزمەتگوزارییه‌كانی نەوەی پێنجەم (5G) له‌سه‌روه‌ختی وه‌رگرتنی مۆڵەتە ڕێکخراوه‌ییه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابینکردنی خواست و داواكاری خزمەتگوزارییه‌كانی پەیوەندیكردنی دیجیتاڵی."
هه‌روه‌ها لە چوارچێوەی پابەندبونی كۆمپانیا به به‌هێزكردنی تواناكانی گەنجان، زین عێراق لە ڕێگەی سەکۆ تایبەتمه‌ند و پێشەنگه‌كه‌ی له بواری یاری و وەرزشی ئەلیکترۆنی Zain Esports، لە چالاکییەکانی پێشانگاكه‌دا بەشداری دەکات، لە میانی ڕێکخستنی پێشبڕکێ بۆ یاریزانانی ناوخۆیی و به‌خشینی خەڵاتی ناوازه كه ده‌گاته زیاتر لە 20 ملیۆن دیناری عێراقی، هاوكات لەگەڵ ئه‌نجامدانی کۆمەڵێک چالاکی كات به‌سه‌ربردن و ڕاکێشانی تیروپشك.
شایانی باسه، له پێشانگاكه‌دا، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی زینی عێراق و هۆرایزن و هاوبەشەکانیان لە کۆمپانیاکانی Huawei، Zoi، ZainTech، و Zain Cash پاکجێكی گشتگیری چارەسەرییه‌كانی بازرگانی و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیكردن بۆ كۆمپانیا به‌شداربوه‌كان نمایشده‌كه‌ن. پاكێجه‌كان، کۆمەڵێکی بەرفراوانی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی لەخۆدەگرێت وەك چارەسەری ناوەندەکانی پەیوەندیكردن بۆ کۆمپانیاکان، سایبه‌ر سیكیوریتی، ژێرخانی پێشکەوتوو، و خزمەتگوزاری گواستنەوەی داتا و پەیوەندی نێوان سیستەمەکان، وێڕای پێشكه‌شكردنی چارەسەرە داراییه پێشکەوتووەکان. له ڕێگه‌ی ئه‌و سیستەمەوه کڕیار و هاوبەشەکانی زین لە کۆمپانیاکان، ده‌توانن په‌ره به چالاكییه بازرگانییه‌كان بده‌ن و ئه‌دا و كارامه‌ییان به‌هێزبكه‌ن و خزمەتگوزارییەکانیان لە دوورەوە بە بەرزترین ئاستی ئاسایش و متمانەپێکردن پێشكه‌ش بكه‌ن.
چالاکییەکانی ITEX Iraq ژمارەیەك کۆنفرانس و كۆڕبه‌ند و دیداری گفتوگۆئامێز بە بەشداری شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی بەرچاوترین ئاراستەکانی جیهانی لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد، شارە زیرەکەکان، ئینتەرنێتی شتەکان، سایبه‌ر سیكیوریتی، پاراستنی داتا، تەکنەلۆژیای تەندروستی، گواستنەوەی زیرەك، و جیهانی یاریی ئەلیکترۆنی، کە پێگەی پێشانگاکە وەک سەکۆیەکی سەرەکی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و داهێنان لە عێراق و هەرێمەکەدا بەهێزدەکات.