
كۆمپانیای زین عێراق لە ڕێگەی ڕێچكهیهكی پێشکەوتووی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد تێگەیشتنی خۆی بۆ بازاڕ بەهێزتر دەکات، کە ئاستی ئەزموونی بەشداربووان بەرز دەکاتەوە و کەرتی بازرگانی پهرهپێدهدات
بەغدا، عێراق | حوزەیرانی 2026: کۆمپانیای زین عێراق ڕایگهیاند، ڕێباز و ستراتیژیایهكی پێشکەوتووی پهیڕهوكردووه بۆ تێگەیشتن له ئاراستەکانی بازاڕ و پێداویستییەکانی بەشداربووان، لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای شیکاریی پێشکەوتووی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد (AI)، بە شێوەیەك کە بەشداردهبێت لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ئاسانتر و گونجاوتر لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەی بەشداربوواندا.
ئەم ڕێچكهیه پشت بە ڕێکخستن و شیکردنەوەی داتاكانی بازاڕ دەبەستێت لە چوارچێوەیەکی یەکگرتوودا، بە پاڵپشتیی سیستەمێكی زیرەك کە توانای خوێندنەوەی قووڵتری پێوەرەکانی هەیە، ئەمەش تێگەیشتنێکی وردتر دەڕەخسێنێت بۆ دیمەنی گشتیی بازاڕ، ڕەفتاری بەکارهێنانی بەکاربەر، و خواست لەسەر خزمەتگوزارییەکان. هەروەها بەشداردهبێت لە گۆڕینی ئەم زانیارییانە بۆ تێڕوانینی دروست و پاشان بڕیاری کرداريی بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییانەی بە شێوەیەکی زیرەك دیزاین کراون.
ئەم ئاراستەیە دەچێتە چوارچێوەی سیاسەتی زین عێراق بۆ وهرچهرخانی دیجیتاڵی و پەیڕەوکردنی پێشکەوتووترین مۆدێلەکان کە بە توانای پێشوەختە بەهێز کراون، و پشت دەبەستن بە پێشبینیکردنی پێداویستییەکان و بەرەوپێشبردنی ئەزموونەکە، بە جۆرێك کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نەرمتر، بژاردەی باشتر، و ئەزموونێکی گونجاوتر لەگەڵ وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی بەشداربوواندا مسۆگەر بکات.
لەم بارەیەوە، محەمەد سەمیر، سەرۆکی بەڕێوەبردنی بازرگانی لە زین عێراق، ڕایگەیاند: "ئێمە کار دەکەین بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان، لە نێویاندا ژیریی دەستکرد، بۆ ئەوەی تێگەیشتنمان بۆ بازاڕ بگۆڕین بۆ بەهایەکی ڕاستەقینە کە بەشداربوو هەستی پێ بکات. لە ڕێگەی یەکخستنی تێڕوانینەکان و شیکردنەوەیان بە شێوەیەکی قووڵتر، دەتوانین ئەزموونێکی باشتر پێشکەش بکەین و بە خێرایی وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی بەشداربووانمان بین."
هەروەها ئەم ڕێچكهیه بەشدارە لە بههێزكردنی کەرتی بازرگانی بۆ سوودوەرگرتن لەو چارەسەرانەی کە پاڵپشتیکراون بە ژیریی دەستکرد و توانای فراوانبوونیان هەیە، کە پاڵپشتی لە گەشەکردن دەکەن و کارایی چالاكییهكانی کارپێکردن بەهێزتر دەکەن، و ئاسۆیەکی نوێ لە چوارچێوەی ئابووریی دیجیتاڵیی پێشکەوتوودا لە عێراق دەکەنەوە.