بەغداد، عێراق | ئەیلولی 2025: كۆمپانیای زین عێراق بە شانازییەوە وەشانی عێراقییانه‌ی پڕۆگرامە پێشەنگەکەی (Zain Great Idea) لە 26ی ئابی 2025 له مه‌ڕاسیمێكدا له بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیا له شاری به‌غداد به ئاماده‌بونی به‌رپرسانی باڵای كۆمپانیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئەم دەستکەوتە سه‌لمێنه‌ری پابەندبوونی پتەوی كۆمپانیای زینه، بە بەهێزکردنی تواناكانی گه‌نجان و لاوان، و سپۆنسه‌ركردنی داهێنانه‌كان، و هاندانی ڕه‌وتی ئابوری وڵات.
مه‌ڕاسیمی ڕاگه‌یاندنی پرۆگرامه‌كه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو، له كارسازان، وه‌به‌رهێنه‌ران، ڕاوێژكاران، و ئه‌كادیمیسته‌كان، و سه‌ركرده و ڕابه‌رانی كه‌رته جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. له میانی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، پلاتفۆرمێكی هاوكاری دروستكرا كه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی سیسته‌می "كارسازی و بازرگانی" له عێراق. له‌لایه‌كی تره‌وه، ئاماده‌بووان ئاشناكران به دیدگا و ستراتیژیای پرگرامه‌كه و قۆناغه‌كانی داهاتوو، كه خۆیان له كه‌مپی ڕاهێنان، وۆڕكشۆپی په‌ره‌پێدانی لێهاتوویه‌كانی نواندن و پێشكه‌شكردن، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكه بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌زمونه جیهانییه‌كان به ئامانجی گۆڕینی بیرۆكه‌كان بۆ پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان.
هاوکات لەگەڵ ڕاگه‌یاندنی پرۆگرامه‌كه، زینى عێراق چالاکی (Super Monday)ی ڕێکخست. دوشه‌ممه‌یه‌كی چڕ، تەرخانکرابوو بۆ پێشکەشکردن و هەڵسەنگاندن و ڕێنماییكردن، وه‌ك یەکەمین هه‌نگاوی سەرەکی لە پڕۆگرامەکەدا. له چالاكییه‌كه‌دا، دوانزه خاوه‌نكار پڕۆژە داهێنەرەکانیان پێشکەش بە لیژنەیەکی تایبەتی پسپۆڕان کرد، کە پێکهاتبوون لە خاتوون ڕەشا بەرەکات، خاتوون تەمارا حوسێن، و بەڕێز عومەیر مونایر، پاشان لیژنه‌كه سه‌رنج و پێشنیار و تێبینی خۆیان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌روه‌ها ئاشنابوون به باشترین پراكتیزه‌كانی بواری خستنه‌ڕوو و پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌كان.
دوای پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و وردبینیكردن، پێنج له باشترین خاوه‌نكاره‌كان هەڵبژێردران بۆ چوونە قۆناغی داهاتووی پڕۆگرامەکە، پاشان سێ بەشداربوو کاندید دەکرێن بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قوناغی كۆتایی، دواتر راهێنانێكی پێشكه‌وتو وه‌رده‌گرن، بۆ ئاشنابون به بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ تۆڕی جیهانی كارسازان، له كۆتاییدا، هه‌لی به‌شداریكردنیان بۆ ده‌ڕه‌خسرێنرێت له پرۆگرامێكی چڕ و پڕ له دۆلی سیلیكۆن، له بنكه‌ی داهێنانی جیهانی.
له باره‌ی چالاكی (Super Monday)، خاتوون ره‌شا به‌ره‌كات سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی كۆمپانیای زین عێراق، ڕایگه‌یاند:
"له‌گه‌ڵ پرۆگرامی (ZGI)، ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ داهێنان و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان و ئاسانكاری بۆ گه‌نجانی عێراقی ده‌كه‌ینه‌وه. چالاكی (Super Monday)، رۆحی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م چالاكییه ده‌رده‌خات، تێیدا، بیرۆكه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كرێن و ئاڵنگارییه‌كان تاقی ده‌كرێنه‌وه و خه‌ونه‌كان بونیادده‌نرێن.
ئێمه شانازی به هه‌ر دوانزه كارسازه‌كانه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی بیرۆكه‌كانیان نمایشكرد. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌و پێنج كاندیده ده‌كه‌ین بۆ چوونه قوناغی دواتر، پاشان سێ له‌و داهێنه‌رانه، نوێنه‌رایه‌تیكردنی عێراقییان پێده‌سپێردێت له گۆڕه‌پانی جیهانیدا".
سەرکەوتنی مه‌ڕاسیمی ڕاگه‌یاندن و قۆناغی (Super Monday)، جه‌خت له دونيابینی و ستراتیژیای درێژمه‌ودای زین عێراق ده‌كاته‌وه، لە بنیادنانی سیستەمێکی نەرمی پیشەسازی، کە بەهرە ناوخۆییه‌كان بە دەرفەتە جیهانییەکانەوە دەبەستێتەوە، و پێگه‌ی عێراق وەك ناوەندێکی داهێنان لە هەرێمەکەدا جێگیر دەکات.