کۆمپانیای زین عێراق هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ هاندان و پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە مۆندیالی 2026 لەژێر دروشمی "له‌گه‌ڵ زین ببه‌ هانده‌ر و پشتیوانی شێره‌كانی ڕافیده‌ین" ڕادەگەیەنێت.

کۆمپانیای زین عێراق هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ هاندان و پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە مۆندیالی 2026 لەژێر دروشمی "له‌گه‌ڵ زین ببه‌ هانده‌ر و پشتیوانی شێره‌كانی ڕافیده‌ین" ڕادەگەیەنێت.


کۆمپانیای زین عێراق هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ هاندان و پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە مۆندیالی 2026 لەژێر دروشمی "لهگهڵ زین ببه هاندهر و پشتیوانی شێرهكانی ڕافیدهین" ڕادەگەیەنێت.

عێراق، بەغداد – حوزەیرانی 2026: کۆمپانیای زین عێراق هەڵمەتێکی نیشتمانیی لەژێر دروشمی "له‌گه‌ڵ زین ببه‌ هانده‌ر و پشتیوانی شێره‌كانی ڕافیده‌ین" ڕادەگەیەنێت بۆ هاندان و پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی  نیشتمانیی عێراق له‌ مۆندیالی 2026، كه‌ وێستگه‌یه‌كی مێژووییه‌ و گوزارشت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق ده‌كات دوای 40 ساڵ ساڵ دابڕانی له‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جیهان.

له‌ هەڵمەتەکەدا دەستەبژێرێك لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق به‌شدارن، ئەو یاریزانانەی ڕۆڵێکی کاریگەرییان هەبووە لە بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە و گەیشتن بە مۆندیالی 2026؛ ئەوانیش بریتین لە باڵیۆزی براندی زین عێراق کاپتن "ئەیمەن حوسێن"، شانبەشانی گۆڵپارێز "جەلال حەسەن"، و هەردوو یاریزان "ئەمیر عەماری" و "یوسف ئەمین". بەشداریکردنی ئەم ئەستێرانە لە چوارچێوەی ناوەڕۆکی فەرمی و چالاکییە تایبەتەکانی هەڵمەتەکەدایە، وەك هەنگاوێك کە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەکە و جەماوەری عێراقی لە ئەزموونێکدا کۆدەکاتەوە کە گوزارشت لە ڕۆحی شانازیی و هاوسۆزیی دەکات.

هەڵمەتەکە تیشك دەخاتە سەر دروستکردنی ئەزموونێکی نیشتمانیی یەکگرتوو لەژێر ئاڵای هەڵبژاردەی نیشتمانیدا، ئەویش لە ڕێگەی ئه‌نجامدانی پێشبڕکێ و خەڵاتی تایبەت کە هەلی بردنەوەی ئەزموونێکی ناوازە دەبەخشێتە بەشداربووان بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق و ئامادەبوون لە یارییەکانی هەڵبژاردەکە لە مۆندیال و هاندانی شێرەکانی ڕافیدەین لە ناوجەرگەی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌. هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ تەواوی خەرجییەکانی بلیتی یارییەکان، گەشتکردن و مانەوە له‌ ئه‌ستۆده‌گرێت، وێڕای چەندین خەڵاتی بەنرخی تر. هەروەها هەڵمەتەکە کۆمەڵێک پێشبڕکێ، تیروپشکی خولیی، و چالاکیی کارلێککارانە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەخۆدەگرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک دەستپێشخەری کە ئامانج لێیان بەهێزکردنی کارلێکی جەماوەریی و دروستکردنی کەشێکی پڕ له‌ جۆش و خرۆشییه‌ کە گوزارشت لە ڕۆحی هاندانی عێراقی دەکات.

لەم بارەیەوە، محەمەد سەمیر، سەرۆکی بەڕێوەبه‌رایه‌تی بازرگانی لە کۆمپانیای زین عێراق، ڕایگەیاند: "بەشداریکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە مۆندیالی 2026 ساتێکی ناوازەیە بۆ هەموو عێراقییەکان، و ئێمە لە زین شانازی دەکەین کە بەشێکین لەم گەشتە نیشتمانییە، و بەردەوامین لە بینینی ڕۆڵی خۆمان وەك هاوبەشێکی ئامادەبوو لە گرنگترین وێستگەکاندا. هەروەها لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە هەوڵدەدەین هاوشانی هەڵبژاردەکە و جەماوەر بین لەم ساتە مێژووییەدا."

زین عێراق هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی لە کاروانە جیهانییەکەیدا دەخوازێت، و داوا لە بەشداربووان و جەماوەر دەکات بە درێژایی ماوەی مۆندیال، لە ڕێگەی پلاتفۆرمە فەرمییەکانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەدواداچوون بۆ هەڵمەتەکە و چالاکی و پێشبڕکێکانی بکەن.

هەروەها کۆمپانیای زین بەردەوام دەبێت لە بینینی ڕۆڵی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە نیشتمانی و وەرزشییەکان، بە شێوەیەك کە خزمەت بە بەهێزکردنی ئامادەیی عێراق لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بکات، و ببێتە ڕەنگدانەوەی توانای گەنجەکانی و ئەو ڕۆحی پێداگرییەی کە بەرەو داهاتوویەکی گەش ئاراستەی دەکات.