زین عێراق پێشەنگایه‌تی خۆی لە پاڵپشتیکردنی گەنجان و وەرزشی ئەلیکترۆنی دووپاتدەکاتەوە له‌ رێگای میوانداریكردنی پێشبڕکێی نیشتمانی PUBG Mobile

زین عێراق پێشەنگایه‌تی خۆی لە پاڵپشتیکردنی گەنجان و وەرزشی ئەلیکترۆنی دووپاتدەکاتەوە له‌ رێگای میوانداریكردنی پێشبڕکێی نیشتمانی PUBG Mobile


  • پێشبڕکێی بەهاری 2025ی عێراقی PMNC یاریزانانی ده‌سته‌بژێری عێراق کۆدەکاتەوە.
  • بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای PUBG MOBILE ESPORTS MENA پێشبڕكێكه‌ سازكرا.
  • کۆی گشتی خەڵاتە بەخشراوه‌كان بە براوەکان 20 ملیۆن دیناری عێراقییە.
  • زیاتر لە 7 هەزار بەشداربوو لە پارێزگا جیاوازەکانه‌وه‌‌.
  • پێشبڕکێکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای HONOR بڕاندی پێشەنگی مۆبایلە زیرەکەکان به‌ڕێوه‌چوو.

بەغدا - عێراق | ئایاری 2025:

کۆمپانیای زین عێراق (لقێکی كۆمپانیاكانی زین گروپ، داهێنەری پێشەنگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پەیوەندیكردنی مۆبایل لە بازاڕه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا) بەردەوامە لە ده‌ربڕینی پابەندبوونی خۆی بۆ پشتگیریکردنی گەنجانی عێراقی و هه‌وادارانی وەرزشی ئەلیکترۆنی بە میوانداریکردنی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی نیشتمانی مۆبایل PUBG (PMNC) عێراق – كه‌ له‌ بەهاری 2025 لە بنكه‌ سه‌ره‌كی كۆمپانیا لە بەغداد به‌ڕێوه‌چوو.

پێشبڕکێکە گه‌واهیده‌ری پێشوازییه‌كی بەرفراوان بوو لە سەرانسەری عێراقه‌وه‌، به‌ به‌شداریكردنی 7319 یاریزان لە پاڵاوتنە سەرنجڕاکێشەکاندا، و پاشان به‌هێزترین تیمه‌كان سەرکەون بۆ قۆناغی کۆتایی. پێشبڕکێکە لە کەشێکی کارلێککارانەدا کە گیانی ئاڵنگاری و داهێنانی دیجیتاڵی بەرجەستەكردبوو له‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیای زین له‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو.

پێشبڕکێکە بە هاوبەشی ستراتیژی و سپۆنسه‌ری فه‌رمی کۆمپانیای HONOR، بڕاندی پێشەنگی جیهانی ئامێرە زیرەکەکان بەڕێوەچوو. ئەم هاوبەشییە هەوڵە هاوبەشەکانی بازاڕکردنی له‌ خۆگرتبوو، لەوانەش هەڵمەتەکانی بانگەشەکردنی دیجیتاڵی و هاوکاری لەگەڵ ژمارەیەک لە دروستکەرانی ناوەڕۆکی دیار لە بواری وەرزشی ئەلیکترۆنیدا.

ئیمری غورکان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری زین عێراق رایگه‌یاند "ئێمه‌ لە زین عێراق پێمان وایە گەنجان بزوێنەری سەرەکی ئایندەی دیجیتاڵیمانن. لە رێگەی پشتگیری بەردەواممان بۆ وەرزشی ئەلیکترۆنی، وەک ئەوەی لە PMNCدا كردمان، پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ دابینکردنی پلاتفۆرمی راسته‌قینه‌ کە بتوانن تواناکانیان پیشان بدەن و  ئاواتەکانیان بەدیبهێنن، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی جیهانی".

ئاماژەی بەوەشکرد، کەرتی وەرزشی ئەلیکترۆنی گه‌واهیده‌ری گەشەسەندنێكی خێرایە، شانازی دەکەین لە پێشەنگی پاڵپشتیکردنی ئەم کەرتە گرنگەین لە عێراق لە رێگەی پلاتفۆرمی Zain Sports، کە دەرفەتی راستەقینە بۆ یاریزانانی عێراق دەڕەخسێنێت بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە هه‌رێمی و جیهانییەکان.

لای خۆیه‌وه‌، دیبۆ زەهانچ، بەڕێوەبەری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای هۆنۆر لە عێراق، وتی "ئێمە پێمان وایە تەکنەلۆژیا ئامرازێکی راستەقینەیە بۆ بەهێزکردنی گەنجان، لە رێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ زین ئیسپۆرتس هەوڵدەدەین پاڵپشتی یاریزانە گەنجەکان بکەین و ئەو ئامرازانەیان بۆ دابین بکەین کە خولیاكانیانی پێ بەرزدەکەنەوە و یارمەتیان دەدەن بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانیان". ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوبەشیکردنی شارەزاییەکانمان بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی یاریکردن و پەرەپێدانی تواناکانی یاریزانان لە رێگەی پاڵەوانێتی و پێشبڕکێکانەوە، بە پێشکەشکردنی نوێترین ئامێرە داهێنەرەکانمان، وەک HONOR 400، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رکابەری لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی بکەن و و هه‌روه‌ها به‌شداری بكه‌ن لە گه‌شه‌پێدانی کەرتی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە عێراق.

خەڵاتە پێشکەشکراوه‌كانی پێشبڕکێكه‌ بڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی بوو، جگە لە خەڵاتی ناوازەی تر، لەوانەش پاڵاوتنی راستەوخۆی تیپی پلەی یەکەم بۆ خولی سوپەری مۆبایلی PUBG Mobile Super League (PMSL)، هاوکات براوەی پلەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم بەشداری پاڵاوتنەکانی هه‌رێمی PMSL دەکەن.

لە رێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، زین عێراق پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بۆ بەهێزکردنی تواناكانی گەنجان و دابینکردنی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی پێشکەوتوو دووپاتکردەوە تا بتوانن پەرە بە لێهاتوویه‌كانیان بدەن و لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا سەرکەوتوو بن. ئەم دەستپێشخەرییە دەکەوێتە چوارچێوەی ستراتیژی به‌رفراوانی زین بۆ پشتگیریکردن لە داهێنانی دیجیتاڵی و بەهێزکردنی کۆمەڵگەی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە عێراق و ناوچەکە.