
زین سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزارەتی پهیوهندییهكان و کۆمپانیای گشتیی گهیاندن و زانیارییهكان دەکات بۆ پەرەپێدانی کەرتی پهیوهندیكردن له عێراق
بەغداد - عێراق | کانوونی یەکەم - دیسهمبهری 2025:
کۆمپانیای زین عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزارەتی پهیوهندییهكان و کۆمپانیای گشتیی گەیاندن و زانیارییهكان دەکات، بۆ پاڵپشتییە بێوچان و هەوڵە ستراتیژییەکانیان لە پێناو بوژاندنەوە و پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندیكردن لە عێراقدا.
ئەم پاڵپشتییه له ئهنجامی بهردهوامبوونی کۆمپانیای گشتیی گهیاندن و زانیارییهكانهوه دێت له دابینكردنی پاكێجهكانی ئینتەرنێت بە نرخێکی داشکێنراو بۆ زین عێراق، كه هاوتەریبه لەگەڵ زیادبوونی خواستهكانی هاوڵاتیان بۆ بهكارهێنانی تۆڕ و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی زین، كه هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی کۆمپانیا بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی باشترین پاکێجەکانی ئینتەرنێت (ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە)، لە پاڵ پاکێجە بێبەرامبەرەکانی سۆشیاڵ میدیا، بە کوالێتییەکی بێوێنە و خێراییەکی ستاندارد.
لە سایەی ئەم هاوکارییە بەرهەمدارەدا، زین عێراق بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانی بە بەرزترین پێوەرەکانی کوالێتی و بە نرخێکی ڕکابەریییانه، کە باشترین و شایستەترین خزمەتگوزاری بۆ بەکارهێنەری عێراقی مسۆگەر بکات.
زین عێراق دووپاتی دەکاتەوە، تۆڕەکەی بە داهێنەرترین و بەهێزترین تۆڕی گواستنەوەی داتا دادەنرێت، ئەمەش بەهۆی پشتبەستن بە ژێرخانێکی مۆدێرن و تەکنەلۆژیایەکی پێشكهوتوو، كه بهشێوهیهكی زیرهك دیزاین کراوە، و دهتوانێت وەڵامدەرەوەی هەموو پێداویستییەکانی بەشداربووان بێت و بە كارامهییهكی بێوێنە، خزمەتگوزاری و ئۆفەری نایاب پێشکەش بکات.
دووبارە کۆمپانیای زین سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆی ئاراستەی وەزارەتی پهیوهندییهكان و کۆمپانیای گشتیی گەیاندن و زانیارییهكان دەکات بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان و هاوبەشییە ستراتیژییەکەیان لە بەهێزکردنی ژێرخانی پهیوهندیكردن، هاوکات جەخت لەسەر بەڵێن و پابەندبوونی هەمیشەیی خۆی دەکاتەوە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گونجاوترین نرخ بۆ سەرجەم بەشداربووانی لە سەرتاسەری عێراقدا.