
زین عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی داهێنانی ناوخۆیی و برهودان به پێگەی پڕۆژە تازه گهشهكردووه عێراقییەکان لە ڕێگەی "Demo Day"ی تایبهت به گرووپی زین
*وەك درێژەپێدەرێک بۆ ڕۆڵی کارای زین عێراق لە چوارچێوەی بەرنامەی (Zain Great Idea)، ئەم بەشدارییە لوتکەی گەشتێکی گەشەپێدان بوو، کە چەندین قۆناغی وەک ڕێنمایییکردن (Mentorship)، بەهێزکردنی تواناکان و مەشقی پێشکەوتووی لە (سیلیکۆن ڤالی - Silicon Valley) لەخۆ گرتبوو.
بەغداد - عێراق | شوباتی 2026
کۆمپانیای زین عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی داهێنانی ناوخۆیی لە ڕێگەی بەشداریپێکردنی ستارتئەپه (پڕۆژە نوێیەکان) عێراقییەکان لە چالاکیی "Demo Day" کە لەلایەن گرووپی زینەوە ڕێکخرابوو. ئەم چالاکییە وەک قۆناغی کۆتایی بەرنامەی گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای (Zain Great Idea) هەژمار دەکرێت، کە تیایدا پڕۆژە داهێنەرەکان لە سەرجەم ئەو بازاڕانەی گرووپی زین کاری تێدا دەکات، بەشدارییان کرد.
ئەم خولەی بەرنامەکە ستارتئەپەکانی شەش وڵاتی جیاوازی کۆکردەوە، کە ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی مەودای ناوچەیی بەرنامەکە و بەهێزبوونی ژینگەی هاوکاریی هاوبەشە. تێیدا، خاوەنکاران لە عێراق، کوێت، بەحرەین، ئوردن، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات، چارەسەرە تەکنەلۆژییە داهێنەرەکانی خۆیان پێشکەش بە وەبەرهێنەران و هاوبەشە بازرگانییەکان کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی گەشەپێدان و هاوکاری.
بدر ناسر ئەلخەرافی، جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایهتی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی زین، لەم بارەیەوە وتی: "لەو قۆناغەدا، بیرۆکەکان دەگۆڕێن بۆ هەل، و هەلەکانیش دەبنە هاوبەشیی ڕاستەقینە و وەبەرهێنان. لە هەر بیرۆکەیەکدا ئیلهامێکی نوێ دەبینمەوە، و لە ڕێگەی ڕێنمایی و چاودێریکردنەوە، داهێنەرە گەنجەکان خەونەکانیان دەگۆڕن بۆ واقیعێک کە داهاتوو بونیاد دەنێت."
ئەم دەسپێشخەرییە هاوتایە لەگەڵ ستراتیژیی گرووپی زین بۆ هاندانی وەبەرهێنان لە داهێنان و کارسازیی دیجیتاڵیدا، لە ڕێگەی بەستنەوەی دەرەنجامەکانی بەرنامەکە بە هەلی دابینکردنی دارایی و هاوبەشیی بازرگانییەوە.
ئیمرێ غۆرکان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری زین عێراق، ڕایگەیاند: "بەهێزکردنی ستارتئەپە عێراقییەکان نوێنەرایەتی وەبەرهێنانێکی ستراتیژی دەکات لە داهاتووی ئابووری دیجیتاڵیدا. دابینکردنی دەرفەتی گەیشتن بە پلاتفۆرمە پسپۆڕە ناوچەییەکان، هەلی ڕاستەقینە بۆ فراوانبوون و بونیادنانی هاوبەشی دەڕەخسێنێت."
بەشداربووان گەشتێکی گەشەپێدانی چەند قۆناغییان بڕیوە کە خولی مەشقی چڕ و ڕێنمایی و گەشتی نێودەوڵەتی لەخۆگرتبوو، لەوانە ئەزموونی پەرەپێدانی کار لە "سیلیکۆن ڤالی" (Silicon Valley) لە ئەمریکا، کە ناوەندی جیهانیی کارسازی و تەکنەلۆژیایە. ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی ئامادەیی پڕۆژەکان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وەبەرهێنەران.
لە عێراقەوە، دوو ستارتئەپ (پڕۆژەی نوێ) بەشدارییان کرد کە لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا ئامادەکرابوون؛ خالید ئەلسەعدی پلاتفۆرمی "جمیله.كوم"ی پێشکەش کرد، کە چارەسەرێکی دیجیتاڵییە بۆ پەیوەستکردنی کڕیار و فرۆشیاران و باشترکردنی بەڕێوەبردنی بازرگانی ئەلیکترۆنی و زنجیرەی دابینکردن. هەروەها دکتۆر تەها ئەیاد بە پلاتفۆرمی "سلیم" بەشداری کرد، کە ستارتئەپێکی بواری تەکنەلۆژیای تەندروستییە و چارەسەری داهێنەرانە بۆ چاودێریی دیجیتاڵی دابین دەکات، وەک پزیشکی لە ڕێگەی دوور و ئەپڵیکەیشنی چاودێری لە ماڵەوە و ئامێری پزیشکی. ئەم پڕۆژانە ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی داهێنانی عێراقی و توانای پێشکەشکردنی چارەسەری گونجاو بۆ فراوانبوون لەسەر ئاستی ناوچەکە نیشان دەدەن.
زین عێراق پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی داهێنانی دیجیتاڵی و بەهێزکردنی ژینگەی کارسازی ناوخۆیی دووپات دەکاتەوە، بەو ئاراستەیەی بەشداربێت لە برەودان بە وەرچەرخانی دیجیتاڵی، هەمەجۆرکردنی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی گەشەپێدانی بەردەوام.