بەغداد، عێراق، نیسانی 2025: لە چوارچێوەی ستراتیژیا و هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجانی عێراق و کەرتی یارییەکان و وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان، كۆمپانیای زین عێراق، یەکێك لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین، پێشەنگی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، رایگەیاند، یاداشتێكی لێکتێگەیشتنی لە رێگەی پلاتفۆرمی پێشه‌نگی Zain esports بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان، لەگەڵ کۆمپانیای "HONOR" واژۆكرد، کە براندێکی پێشەنگە لە بواری ئامێرە زیرەکەکان لە جیهاندا. ئامانجی ئەم رێککەوتنە، به‌ره‌وپێشبردنی کەرتی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان و یارییەکانە لە عێراق، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی تواناكانی یاریزانه پیشەییه‌كان و هه‌وادارانی ئه‌م كه‌رته‌یه بە شێوه‌یه‌كی یەکسان بۆ هاوكاروانبوونیان لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەم کەرتە گەشەسەندووه.
بەگوێره‌ی یاداشته‌كه، زین و کۆمپانیای HONOR هاوکار ده‌بن بۆ رێکخستنی پاڵەوانێتییەکانی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان به هاوبه‌شی و بەشدار ده‌بن لە بەهێزکردنی هەڵمەتەکانی ریكلام بۆ بڕانده‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هەڵمەته ریكلامییه‌كانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ كه‌سه دیار و كاریگه‌ره‌كانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، و نمایشكردنی چالاکی وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌شێوه‌ی پەخشی راستەوخۆ و هاوكات به‌ره‌وپێشبردنی پێگه‌ی "HONOR" وه‌ك بڕاندێكی بازرگانی مۆبایله زیره‌كه‌كان تایبه‌تمه‌ند له په‌ره‌پێدانی وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و یارییه‌كان له چوارچێوه‌ی زین عێراق.
هاوكات ئەم هاوکارییە بوارەکانی سپۆنسەرشیپ و خەڵاتەکانیش دەگرێتەوە، لە رێگەی سپۆنسەركردن و پاڵپشتیكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كانی زین له بواری وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان لە لایەن "HONOR"ەوە، لە رێگەی بەخشینی خەڵاتی بەنرخی وەك مۆبایلی زیرەك و پێداویستییه‌كانی تر، بۆ دڵنیابوون لە دروستكردنی کارلێك و پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ بەشداربووان و یاریزانان و دابینکردنی پاڵپشتی هونەری و تەکنیکی.
له‌م باره‌یه‌وه، سەرۆکی جێبەجێکاری كۆمپانیای زین عێراق، ئیمری غۆرکان، رایگه‌یاند: "كۆمپانیای زین لە رێگەی براندی وەرزشی ئەلیکترۆنی "Zain esports"ه‌وه، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین ئەزموونی یارییه‌كان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، کە ره‌نگدانه‌وه‌ی پابەندبوونمانە بە پشتگیریکردنی نەوەی گەنج و بەهێزکردنی ئەزموونی بەشداربووان، و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بۆ هاوكاروانبوونیان لەگەڵ نوێترین پێشهات و پێشكه‌وتنه تەکنیکەکان لە جیهانی یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا. خۆشحاڵین بە هاوبەشیمان لەگەڵ "HONOR"، پێشه‌نگی كه‌رتی ئامێرە زیرەکەکان له جیهان، و یەکخستنی ئه‌زموون و شارەزایی هەردوولا لە بەهێزکردن و به‌ره‌وپێشبردنی کەرتی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان لە عێراق."
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای "HONOR" لە عێراق دیبۆ زاهانك وتی: "هاوبەشیمان لەگەڵ زینی عێراق بایه‌خێكی تایبەتی هەیە، دەرفەتمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت پێگه و پێشه‌نگایه‌تیمان به‌هێزتر بكه‌ین لە ناوچەکەدا، هه‌روه‌ها بەشداربین لە پشتگیریکردنی کەرتی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان کە له گەشەسەندنێکی بەرچاو و خێرادایه لە نێو گەنجان بە تایبەتی لە عێراق. له‌م سۆنگه‌یه‌وه کار دەکەین بۆ گواستنەوەی ئەزموون و شاره‌زاییه‌كانمان له پێناو باشترکردنی ئەزموونی یارییه‌كان و لێهاتووییەکانی یاریزانان و پشتگیریکردنی پاڵەوانێتی و پێشبڕکێکان."