
بەغداد، عێراق | ئۆکتۆبەری 2025: کۆمپانیای زین عێراق، یهكێك له كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشەنگی خزمهتگوزارییهكانی پەیوەندیكردنی مۆبایل لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA)، واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای ESL FACEIT (EFG) ڕاگەیاند کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە جیهان. ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە وێستگهیهكی گرنگە لە گۆڕینی ڕهوتی دیجیتاڵی له عێراق، و دامەزراندنی ههماههنگییهكی درێژخایەن بە ئامانجی پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمی وەرزشی ئەلیکترۆنی له وڵات، و بەهێزکردنی بەهرەمەندە ناوخۆییەکان، و تێکەڵکردنی یاریزانانی عێراقی لە گۆڕهپانی کێبڕکێی جیهانی لە ڕێگەی پلاتفۆرمێكی پێشەنگی جیهانی FACEIT بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانێتی ئۆنلاین و یارییە کێبڕکێکارەکان.
لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە، زین عێراق و کۆمپانیای ESL FACEIT هاوکاری یهكترى دەکەن بۆ هێنانی ژێرخانی وەرزشی ئەلیکترۆنی به گوێرهی ستانداری جیهانی بۆ بازاڕی عێراقی، ئهم ههنگاوه، ئاسۆییهكی نوێ دهكاتهوه بۆ یاریزانانی عێراقی لە هەموو ئاستەکان، بهمهبهستی پەرەپێدانی تواناکانیان و ڕکابەریکردن لە ئاستە پیشەگەرییە باڵاکاندا. هەروەها ئەم هاوبەشییە دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە ئامرازە پێشکەوتووەکانی ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکان و ژینگەی یارییە کێبڕکێکارەکان و تۆڕەکانی وەرزشی ئەلیکترۆنی جیهانی بۆ یاریزانە عێراقییەکان، بەمەش بوونی عێراق لەسەر نەخشەی نێودەوڵەتی وەرزشی ئەلیکترۆنی پتەوتردەبێت.
ئیمری غۆرکان سهرۆكی جێبەجێکاری زین عێراق وتی: "ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی زین عێراقە بۆ بەهێزکردنی تواناكانی گەنجان و پێشخستنی داهێنانی دیجیتاڵی لەڕێگەی هێنانی ژێرخانی جیهانی و شارەزایی تایبەتمەند لە وەرزشی ئەلیکترۆنی بۆ عێراق. ئێمه لە زین عێراق، باوەڕمان بە دروستکردنی ئهو جۆره دەرفەتانه هەیە کە كهرتی پەیوەندیکردن تێدەپەڕێنن، هەروەها لە ڕێگەی هاوکاریمان لەگەڵ گروپی ESL FACEIT، ئامانجمان چەسپاندنی پێگەی عێراقە لەسەر نەخشەی جیهانی وەرزشی ئەلیکترۆنی و پەرەپێدانی نەوەی نوێی بەهرەمەندە کێبڕکێکارەکان".
بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە، کۆمپانیای ESL FACEIT ئامراز و تەکنەلۆژیای بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکان بۆ پلاتفۆرمی FACEIT دابین دەکات، لەگەڵ پشتگیری تەکنیکی 24/7، ڕاوێژکاریى، و خزمەتگوزاری ڕاهێنان بۆ دڵنیابوون لە ئەزموونێکی یاریکردنی پیشەیی و بێ کێشە. هەروەها گروپەکە ڕێنمایی پێشکەش دەکات سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە کارلێککارەکان و میکانیزمەکانی پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکان، له پێناو گەرەنتیكردنی شهفافیهت و دهستپیاكی لە هەموو پێشبڕکێکاندا.
لای خۆیەوە، زین عێراق سەرکردایەتی هەوڵهكان دەکات بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی یاریزانان، و پەرەپێدانی ناوەڕۆکی یاریکردنی ناوخۆیی، و ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکان کە یاریزانان لە سەرانسەری وڵات کۆدەکەنەوە و بههره و تواناكانیان بههێز دهكهن. کۆمپانیا کاردەکات بۆ دروستکردنی فەزایەکی دینامیکی و کارلێککار بۆ كۆكردنهوهی یاریزانانی عێراقی و هاندانیان به ئامانجی فێربوون و ڕکابەریکردن و گەشەپێدانی پیشەیی لەم بوارە ئومێدبەخشەدا.
ههروهها ئادەم حهرب، بەرپرسی هاوبهشییهكان لە کۆمپانیای ESL FACEIT وتی، "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ زین عێراق لە داڕشتنی داهاتووی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە ناوچەکەدا. یاریزانانی عێراقى خولیای گەورە و توانای ناوازەیان هەیە، لەڕێگەی ئەم هاوکارییەوە ئەو ئامراز و دەرفەت و پلاتفۆرمانەیان بۆ دابین دهكهین كه بتوانن ڕکابەری جیهانی بکەن".
ئەم هاوبەشییە دیدگای فراوانتری زین عێراق بەرجەستە دەکات بۆ پێشەنگایەتیکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە دەرەوەی خزمەتگوزارییە باوهكانی پەیوەندیكردن. بە تێکەڵکردنی شارەزایی ناوخۆیی زین عێراق و بوونی کۆمەڵگەیهكی بەرفراوان لەگەڵ ئەزموونی جیهانی ESL FACEIT لە وەرزشی ئەلیکترۆنیدا، ئەم هاوبەشییە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی گەنجانی عێراق، و پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی بۆ وەرزشی ئەلیکترۆنی، و دروستکردنی دەرفەتی پیشەیی نوێ بۆ بەهرەمەندە ناوخۆییەکان. لە گهوههردا، ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی جۆرییه، عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو لە نەخشەی جیهانی وەرزشی ئەلیکترۆنیدا جێگیر دەکات و جەخت لەسەر پابەندبوونی زین عێراق دەکاتەوە له پاڵپشتیكردنی داهێنان و پەرەپێدانی گەنجان لەناو گەشەسەندنی ئابووری دیجیتاڵیدا.