گروپی زین رایگه‌یاند، ئه‌نجامه داراییه وه‌رزییه‌كه‌ی، له چاره‌كی دووه‌می ساڵی دارایی ئێستادا، گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌هێزی له‌سه‌ر ئاستی پێوه‌ره داراییه سه‌ره‌كییه‌كانیدا تۆماركردووه.
الطاحوس: پشتبه‌ستن به ره‌وته دیجیتاڵییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان، ده‌بێته هۆی زامنكردنی زیادبوونی داهات و قازانجی به‌رده‌وام بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان.
گروپی زین رایگه‌یاند، ئه‌نجامه داراییه وه‌رزییه‌كه‌ی، له چاره‌كی دووه‌می ساڵی دارایی ئێستادا، گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌هێزی له‌سه‌ر ئاستی پێوه‌ره داراییه سه‌ره‌كییه‌كانیدا تۆماركردووه.
زین، كۆی گشتی قازانجه داراییه‌كانيی به رێژه‌ی 22% به‌رزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته 165 ملیۆن دینار و ئه‌مه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوه به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2021 كه بریتی بوو له 138 ملیۆن دینار. هه‌روه‌ها قازانجی هه‌ر پشكێكیش گه‌یشته 0.04 دۆلاری ئه‌مریكی.
گروپی زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ئاشكرایكرد، كۆی گشتی داهاته وه‌رزییه‌كه‌ی له ماوه‌ی چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا، به رێژه‌ی 14% به‌رزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته 1.4 ملیار دۆلار و ئه‌مه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوه به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2021 كه 1.2 ملیار دۆلارى تۆماركرد.
گروپی زین، قازانجه‌كانی به‌ر له داشكاندنی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كان (EBITDA) به رێژه‌ی 9% به‌رزكردووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 544 ملیۆن دۆلار، و ئه‌مه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوه به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2021 كه بڕی 506 ملیۆن دۆلار بوو، هه‌روه‌ها قازانجی (EBITDA)یش 40% تۆماركرد.
گروپ روونیكرده‌وه، بنكه‌ی كڕیارانی زین به رێژه‌ی 7.1% گه‌شه‌كردنی به‌خۆوه بینیوه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 51.7 ملیۆن، ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ راگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی تۆڕی نه‌وه‌ی پێنجه‌م له وڵاتانی كوێت و سعودیه و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشوازییه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌یه له عێراق، و فراوانكردنی ژێرخانی ئینته‌رنێـتی ماڵان (FTTH) له ژماره‌یه‌ك له بازاڕه‌كانیدا و له ئه‌نجامدا ئه‌مانه بوونه‌ته هۆكارى گه‌شه‌سه‌ندنی داهاته‌كانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به رێژه‌ی 3% و تۆماركردنی 1.1 ملیار دۆلار. جێی باسه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت رێژه‌ی 40%ی كۆی گشتی داهاته‌كانی گروپ پێكده‌هێنن.
ئه‌نجامه داراییه‌كانی نیوه‌ی ساڵ (شه‌ش مانگ)ى گروپ، ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌هێزى چالاكییه‌كانی زین، چوونكه كۆی گشتی قازانجه‌كانی گروپ به رێژه‌ی 14% گه‌شه‌یانكردووه و گه‌یشتوونه‌ته (321 ملیۆن دۆلار)، و قازانجی هه‌ر پشكێكیش له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی رابردوودا بڕی (0.07 دۆلاری ئه‌مریكی) تۆماركردووه و به‌م ئه‌نجامه‌ش داهاته‌كانی گروپ به رێژه‌ی 10% گه‌شه‌یانكردووه و (2.7 ملیار دۆلار)ی تۆماركردووه، هه‌روه‌ها قازانجه‌كانی گروپ به‌ر له داشكاندنی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كان EBITDA به رێژه‌ی 3% به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه‌بینیوه و گه‌یشتووه‌ته (1.1 ملیار دۆلار).
له‌م باره‌یه‌وه احمد الطاحوس، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گروپی زین، ووتی " گەشەی بەهێزی ئەنجامە داراییەکانی گروپ، رەنگدانەوەی سەرکەوتنی ستراتیژی گەشەکردنە کە لەلایەن ئه‌نجومه‌نی بەڕێوەبەرایەتییەوە جێبەجێده‌كرێت، زین به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه له هه‌وڵدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوودی زیاتر و گه‌وره‌تر له ده‌رفه‌ته ره‌خساوه‌كاندا، گومانی تێدانیه پشتبه‌ستن به چاره‌سه‌رییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و ته‌كنیكه تازه گه‌شه‌كردووه‌كان و ره‌وته دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ده‌بێته هۆی زامنكردنی زیادكردنی داهاتی نه‌ختینه‌یی به شێوازێكی ته‌ندروست و هه‌روه‌ها قازانجی به‌رده‌وام بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، جێگری سه‌رۆك و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین بدر ناصر الخرافي رایگه‌یاند "كارامه‌یی و ئاست به‌رزیی چالاكییه‌كانمان، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه‌ته سه‌ر پێوه‌ره داراییه سه‌ره‌كییه‌كانمان و گه‌شه‌یه‌كی به‌هێزیان به‌خویانه‌وه بینیوه به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆی گشتی قازانجه وه‌رزییه‌كانی گروپ به رێژه‌ی 22% گه‌شه‌كردنیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه و گه‌یشتوونه‌ته 165 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها داهاته كۆكراوه‌كان به رێژی 14% گه‌شه‌یان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته 1.4 ملیار دۆلار و هاوكات قازانجی به‌ر له داشكاندنی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كان EBITDA گه‌یشتووه‌ته رێژه‌ی 9% و 544 ملیۆن دۆلاری تۆماركردووه.
الخرافي، هۆكاری به‌هێزی و كارامه‌یی چالاكییه‌كانی گروپی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی زین له جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گوِڕانكاری و په‌ره‌پێدان، هه‌روه‌ها ئه‌و بایه‌خه فراوانه‌ی به پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه‌كان و ئه‌پڵیكه‌یشنه ته‌كنۆلۆژییه‌كان ده‌یدات و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای تازه‌گه‌شه‌كردوو ره‌خساندوویه‌تی.
هه‌روه‌ها الخرافي روونیكرده‌وه، گروپ له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پانتایی نوێیه بۆ گه‌شه‌كردن، له رێگای قۆستنه‌وه‌ی توانا به‌رفراوانه‌كانی بازاڕی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی دیجیتاڵیی، ئه‌وه‌ش له رێگای پێشخستنی تواناكانییه‌وه له‌م بواره‌دا، به‌و پێیه‌ی سه‌ركه‌وتووبووه له زیادكردنی پانتایی هاوبه‌شیكردن و یه‌كخستنی چالاكییه‌كانی له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ئێستادا گروپ تیشكده‌خاته سه‌ر پلاتفۆڕمه‌كانی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام له كه‌رتی بازرگانی (دامه‌زراوه حكومییه‌كان و پڕۆژه بازرگانییه‌كان).
الخرافي ووتیشی "گه‌شه‌سه‌ندنی به‌هێزی چالاكییه‌كانی ستراتیژیاكه‌مان، هانمان ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، كه‌رتی بازرگانی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود، خزمه‌تگوزارییه داراییه گوازراوه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له وه‌به‌رهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كانمان له پێناو په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م و فراوانكردنی وه‌به‌رهێنانه‌كانمان له تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م، و هاوكات به‌ره‌وپێشبردرنی پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه‌كان و ژێرخانی تۆڕی ئینته‌رنێتی ماڵان (FTTH) و كرێی فریكوێنسییه‌كان، ئه‌م پڕۆژانه‌ش به بڕی 1.1 ملیار دۆلار گه‌شه‌ی به داهاته‌كانی ئینته‌رنێت داوه.
الخرافی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد "گروپ رێچكه‌یه‌كی ستراتیژی و روونی گرتووه‌به‌ر له پێناو پاراستنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه بازرگانییه‌كان، و كێبڕكێكردن بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاریی ته‌كنۆلۆژیى هاوچه‌رخ، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گروپ نموونه‌یه‌كی ناوازه‌ی پێشكه‌شكردووه له رێگای راگه‌یاندنی (Open cRAN) بۆ تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و پێنجه‌م به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونیی له كوێت، كه یه‌كه‌مین خزمه‌تگوزاری ته‌كنۆلۆژییه له ئاستی بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
الخرافی ئاشكراشیكرد، ده‌ستپێكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی تۆڕی (Open cRAN) به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونيی، له پاش به‌شداریكردن و هاوبه‌شیكردنی گروپه‌وه دێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دوورگه‌ی عه‌ره‌بيی له پێناو خێراكردن له جێبه‌جێكردن و زیادكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی تۆڕی (Open cRAN) بۆ تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، و ئامانج له‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ش هاوبه‌شیكردنی ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كانه له‌م بواره‌دا و هه‌روه‌ها دانانی رێچكه‌یه‌كی روونه بۆ خێراكردنی رێره‌وی داهێنان له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه.
الخرافی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه زین رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت له گۆڕه‌پانی پلاتفۆڕم و ئه‌پڵیكه‌یشنه دیجیتاڵییه‌كاندا، له رێگای فراوانكردنی چالاكییه‌كانی قه‌واره‌ی دیجیتاڵی هه‌رێمیی ZainTech كه به‌رپرسه له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كه‌رتی بازرگانی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود و سایبه‌ر سكیوریتی، كه له‌م ماوه‌یه‌دا چووه نێو هاوبه‌شیی هه‌رێمیی نوێیوه. ZainTech رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له گه‌شه‌پێدانی داهاته‌كانی كه‌رتی بازرگانی به رێژه‌ی 21% به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو. گروپ خوازیاره ببێته هاوبه‌شێكی دیجیتاڵی لایه‌نه حكومیی و دامه‌رزاوه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
الخرافی دووپاتیكرده‌وه، گروپ ئه‌زموونی فراوانی هه‌یه له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی (فێنتك)، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌كردنه به هێزه‌ی كۆمپانیای "تمام" بۆ قه‌رزی بچوك له سعودیه و "زین كاش" له عێراق و ئوردن و خزمه‌تگوزاری "M- Gurush" له باشووری سوودان به‌خۆیانه‌وه بینیوه، له ئێستادا ته‌كنۆلۆژیای دارایی ئامرازی پێویستیی له به‌رده‌سته بۆ گۆڕانكاریكردن له ژیان هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵگاكان.
هه‌روه‌ها ووتيشى، گروپی زین ئامانجی فراوانكردنی بازرگانی فرۆشتنه به كۆ و بوون به دابینكه‌رێكی دڵخواز له ناوچه‌كه‌دا، له رێگای زیادكردنی چالاكییه‌كانی له پلاتفۆڕم و كێبڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌كانی ئینته‌رنێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، گروپ كاری كردووه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كیشوه‌ری ئه‌وروپاوه له رێگای سیسته‌می كێبڵی ده‌ریایی J2M جه‌ده بۆ مارسیلیا، به‌مه‌ش شارى جه‌ده ده‌بێته وێستگه‌ی نیشتنه‌وه‌ی كێبڵ له شانشین له رێگای سیسته‌می كێبڵه‌كانی پاكستان و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا (PEACE).
الخرافي ووتیشی "پێشبینیده‌كرێت له ده‌ستپێكی ساڵی (2023) دا، كێبڵی ده‌ریایی بكه‌وێته خزمه‌ت و كاركردنه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی به‌شێكی زۆر له ئامانجه‌كانی ستراتیژیای كۆمپانیا، به‌و پێیه‌ی ئه‌م وه‌به‌رهێنانه جۆڕییه توانا هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمپانیا به‌رزده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئاستی ژێرخانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور، هه‌روه‌ها ده‌بێته خاڵێكی نوێی نیشتنه‌وه بۆ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له شانشینی سعودیا كارده‌كه‌ن، هاوكات پێداویستییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به خێراترین و كارامه‌ترین شێوه دابینده‌كات.
الخرافي ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "گروپ له رێگای بڕانده بازرگانییه یه‌كگرتوویه‌كه‌یه‌وه "Zain Ventures" وه‌به‌رهێنانه‌كانی له كۆمپانیا تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان فراوانترده‌كات، ئه‌م بڕانده نوێیه به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی جزدانی وه‌به‌رهێنانه‌كانی گروپ، و وه‌به‌رهێنان له هه‌ریه‌ك له پلاتفۆڕمی ZoodPay، و كۆمپانیاكانی PIPE وSwvl، ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ سندووقه پێشه‌نگه‌كانی وه‌به‌رهێنان وه‌ك MEVP وBECO Capital وValor Capital".
له‌لایه‌كی تره‌وه الخرافي رایگه‌یاند "بڕاندی بازرگانی Zain esports، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له بواره‌كانی وه‌رزشیی ئه‌لیكترۆنیی به‌ده‌ستهێناوه، پاش ئه‌وه‌ی توانی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌وادار و گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌م جۆره خزمه‌تگوزارییه بۆ لای خۆی رابكشێت، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی رابردوودا، بڕانده بازرگانییه‌كه پلاتفۆرمی PLAYHERA MENA بۆ وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنیی راگه‌یاند، كه كارده‌كات بۆ تێكه‌ڵكردنی نوێترین ته‌كنیك. ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی پانتاییه‌كی فراوان بۆ وه‌رزشی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له نێو تاك و كۆمپانیاكان.
الخرافي له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی "گروپ به‌رده‌وامه له فراوانكردنی كاره‌كانی پلاتفۆڕمه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی Dizlee، كه بڕاندێكی دیجیتاڵی نوێیه و رووكارێكی پرۆگرامسازییه (API)یه و تایبه‌تمه‌نده له كاركردن له خزمه‌تگوزارییه‌كانی فاتووره‌ی راسته‌وخۆ، وهه‌روه‌ها ناردن و دڵنیابوونه‌وه له زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ش له رێگای 26 هه‌ماهه‌نگی دیجیتاڵییه‌وه. شایانی باسه ئه‌م پلاتفۆڕمه نوێیه به رێژه‌ی 34% گه‌شه‌ی به داهاته‌كانی گروپ داوه".
عێراق
چالاكییه‌كانی زین عێراق له نیو ساڵدا، به رێژه‌ی 4% گه‌شه‌ی به‌خۆوه‌بینیوه، و گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 390 ملیۆن دۆلار، و هه‌روه‌ها قازانجه‌كانی كۆمپانیا به‌ر له داشكاندنی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كان EBITDA به رێژه‌ی 16% به‌رزبووه‌ته‌وه و 168 ملیۆن دۆلاری تۆماركردووه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌راوێزی EBITDA یه به رێژه‌ی 43% و هه‌روه‌ها كۆی گشتی قازانجه‌كانی كۆمپانیا گه‌یشتووه‌ته 5 ملیۆن دۆلار و هاوكات به‌هۆی زیادبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه‌یه له‌م ماوه‌یه‌دا، كۆمپانیا پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی خۆی كردووه له بازاڕ و ژماره‌ی به‌شداریبووانی به رێژه‌ی 12% به‌رزبووه‌ته‌وه و و گه‌یشتووه‌ته 18 ملیۆن.