بەغداد، عێراق | ئابی 2025: دوایین وەشانی پڕۆگرامی "ژن لە بواری تەکنەلۆژیا"دا، بەشدارییهكی جۆریی و بێ وێنهی تۆماركرد لهڕووی ڕێژهی بهشداریكردنی ژنانهوه. وهشانی ئهمجاره، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕۆڵی پڕۆگرامەکەی لە تواناسازی ژنان و دابینکردنی بەرزترین شارەزاییە دیجیتاڵییەکان خستهڕوو، له پێناو بوون به کۆڵەکەیەکی بەهێز لە پاڵپشتیکردنی ڕهوتی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە سهرانسهری عێراقدا.
لە ماوەی تەنها دوو هەفتەی دەستپێشخەرییەکەدا، 299 کچ لە ههریهك له شارهكانی بەغدا و بەسرە و هەولێر بهشداریانكرد، و 43 دانیشتنی ڕاهێنانی تێدا پێشکەشكرا بە کۆی گشتی 90 کاتژمێری فێرکاری، لە چوارچێوەی 9 ڕێڕەوی ڕاهێنانی پسپۆڕانەی جیاوازدا. بابەتەکان بەگوێرهی پێویستی بازاڕی کار پێشكهشكران وهك: گەشەپێدانی وێب، بنەماکانی تۆڕ، شیکردنەوەی داتا، سایبهر سیكیوریتی، و گەشەپێدانی ئەپی مۆبایل.
بەغداد میوانداری 211 بەشداربووی کردووە لە 23 دانیشتندا، لەکاتێکدا بەسرە بە 50 بەشداربوو لە 12 دانیشتندا بەشداری کردووە، لەهەمان کاتدا هەولێر 38 بەشداربووی کۆکردۆتەوە لە 8 دانیشتندا.
سەرکەوتنی ئەم بەرنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ هاوکاری پتهومان لەگەڵ Makers of Baghdad، Computiq، Titanium Training Center، Five One Labs، ئەمەش دڵنیایی لە پێشکەشکردنی ڕاهێنانێکی بەرزی کوالیتی و ئەزموونێکی فێربوونی تایبەت بۆ ئافرەتە ئامانج خوازەکان کردووە کە دەیانەوێت لە بواری تەکنەلۆژیادا سەرکەوتووبن.
بەڕێز ئیمری غۆرکان، سهرۆكی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین عێراق وتی:
"پابەندبوونمان بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە لە هەر کاتێکی تر بەهێزتر بووە. هەر دانیشتنێک، هەر بەشداربووێک، هەر شارەزایییەک کە بەدەستدههێنرێت، نوێنەرایەتی هەنگاوێک دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی زیاتر گشتگیر و داهێنەر و کێبڕکێکار، چونکە ژن لە بواری تەکنەلۆژیادا نوێنەرایەتی هێزێکی پاڵنەر دەکات کە ئاسۆی نوێ دەکاتەوە، و شێوی داهاتووی دیجیتاڵی عێراق دەنهخشێنێت."
بە شکاندنی بەربەستەکان و بنیاتنانی متمانە، ئەم ژنانە بە ئازایەتییەوە هەنگاویان بهرهو جیهانی تەکنەلۆژیا ناوه، ئامادەن بۆ ڕابەرایەتیكردن و داهێنان، دەستکەوتەکانیان سەلماندی کە ئامانج هیچ سنوورێکی نییە، و ژنی عێراقی توانای ئەوەی هەیە بە متمانە و جیاوازییهوه لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکاندا کێبڕکێ بکات.
ئەم گەشتە نوێنەرایەتی ئەزموونێکی بەهێزکردنی ڕاستەقینە دەکات بۆ کچە بەشداربووەکان، شارەزاییەکانیان پهرهپێدهدات، و ئاسۆی نوێیان بۆ دەکاتەوە، و گیانی دەستپێشخەری و نەرمی نواندنیان لا دروستدەکات. گەشتەکانیان سنوورەکانی فێربوونیان تێپەڕاند، بوونهته پێشەنگانی داهاتووی تەکنەلۆژیا.