هاوبەشێتی لە نێوان دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان و زین العراق راگەیەنرا بۆ بنیاتنانی تواناکان لە تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد

هاوبەشێتی لە نێوان دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان و زین العراق راگەیەنرا بۆ بنیاتنانی تواناکان لە تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد


هاوبەشێتی لە نێوان دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان و زین العراق راگەیەنرا بۆ بنیاتنانی تواناکان لە تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد

بەغدا، عێراق – ئاب/ 2026

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق و کۆمپانیای زین العراق هاوبەشێتییەکیان ڕاگەیاند لە بواری ڕاهێنان و بنیاتنانی توانا لە تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد(AI)  و بەکارهێنانە نوێیەکانی، وەک هەنگاوێک بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی گۆڕانکاری دیجیتالی لە عێراق و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی شارەزایی و لێهاتوویی نیشتمانی و بەهێزکردنی سوودمەندبوون لە تەکنەلۆجیای  نوێ لە ژینگەکانی کاردا.

ئەم هاوبەشێتیە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاوکاری لە نێوان هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا دێت، بۆ پەرەپێدانی توانای دامەزراوەیی و بنیاتنانی لێهاتوویی تواناکانی نیشتمانی، لە ڕێگەی پرۆگرامێکی تایبەت کە بۆ ماوەی شەش مانگ درێژە دەکێشێت و بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی ئیرادە و کۆمپانیای کاپیتا بۆ توێژینەوە جێبەجێ دەکرێت. زین العراق بەشداری لەم پرۆگرامەدا دەکات لە ڕێگەی هاوبەشیکردنی ئەزموونی کرداری لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای  زیرەکی دەستکرد، و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی ناوەرۆکی ڕاهێنان، و دابینکردنی پیشەگەران و شارەزایان، بەشێوەیەک بێت زانیاری دامەزراوەیی و ئەزموونی کرداری و ڕاهێنان کۆ بکاتەوە.

ئەم پرۆگرامە، ڕێکخستن و جێبەجێکردنی خوول و وۆرکشۆپی ڕاهێنانی تایبەتمەند لەخۆ دەگرێت، بۆ کارمەندانی پلە باڵای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، بە سەرنجدان لەسەر پلانداڕشتنی ستراتیجی و حوکمڕانی لە بواری زیرەکی دەستکرد، هەروەها ئامراز و ئەپلیکەیشنی کرداری و شیکردنەوەی داتا، لەتەك چەندین دانیشتنی کارلێکەری بۆ گواستنەوەی زانیاری و ئاگاداربوون لە باشترین شێواز و ئەزموونە نوێیەکان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای  زیرەکی دەستکرد لە بەشی پەیوەندیکردن و راگەیاندندا.

لەمبارەیەوە بەڕێز بەلیغ ئەبو کەلەل، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، پشتراستی کردەوە کە "ئەم هاوبەشێتیە دەستپێکێکی کرداریی بەدامەزراوەییکردنی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردە لەناو دەستەکەدا. جەختیشیکردە سەر پێویستی مامەڵەکردنێکی جدی لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی تەکنەلۆجیای بەسەر ددام و دەزگا و ژینگەکانی کار دەیسەپێنێت. هەروەها ستایشی ئەو پێشکەوتنەیکرد کە زین العراق دلە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردا بەدەستیهێناوە، بەتایبەت لە بەڕێوەبردنی تۆڕەکان و پەرەپێدانی توانای کارمەنداندا. هیواشی خواست ئەم پرۆگرامە ئاستێکی پێشکەوتووی ڕاهێنان پێشکەش بکات و ئەنجامی کرداری بەدەست بێنێت و بتوانرێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا پشتی پێ ببەسترێت و فراوان بکرێت.

لای خۆیەوە ئیمری گۆرکان، بەڕێوەبەری گشتی زین العراق وتی "زیرەکی دەستکرد بووەتە بەشێکی گەشەسەندووی کردارەکان و شێوازی کارمان لە زین العراق جا لە پەرەپێدانی کار و بزنس بێت یان بەهێزکردنی کارامەیی یاخود توانادارکردنی کارمەندانمان. لە ڕێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، ئێمە هیوادارین ئەزموونی کرداریمان هاوبەش بکەین و بەشداری لە پەرەپێدانی توانای نیشتمانی بکەین، یارمەتی کارمەندان بدەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر لە ژینگەی کاردا سوود لە تەکنەلۆجیای  زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانەکانی وەرگرن."

ئەم هاوبەشێتیە رەنگدانەوەی پابەندبوونێکی هاوبەشە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی نیشتمانی لە بواری تەکنەلۆجیای  نوێ، و بەهێزکردنی گواستنەوەی زانیاری و ئەزموون، و پاڵپشتیکردنی بەکارهێنانی کرداری و بەرپرسیارانەی زیرەکی دەستکرد، بەشێوەیەکی وا لە پەرەپێدانی ژینگەکانی کاردا بەشدار بێت و لەگەڵ پێداویستییەکانی گۆڕانکاری دیجیتالی لە عێراقدا هاوتەریب بێت.