ئۆفه‌ره‌كه به‌رده‌سته بۆ ته‌واوی به‌شداربووانی ئامێره‌كانی زین فای و هێڵه‌كانی پریپه‌ید و پۆستپه‌ید له سه‌رتاسه‌ری عێڕاقدا.
ئۆفه‌ره‌كه به‌رده‌سته بۆ ته‌واوی به‌شداربووانی ئامێره‌كانی زین فای و هێڵه‌كانی پریپه‌ید و پۆستپه‌ید له سه‌رتاسه‌ری عێڕاقدا.
ئه‌م ئۆفه‌ره نوێیه هه‌ل بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌ڕه‌خسێنێت تا بتوانن سوودمه‌ندبن له ئینته‌رنێتێكی بێ سنوور له‌سه‌ر تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م و له خێراترین تۆڕ له عێڕاقدا ئه‌مه‌ش به‌هایه‌كی دوو هێنده بۆ به‌كارهێنه‌ران زیاد ده‌كات.
راگه‌یاندنی ئۆفه‌ری بێ سنووری مانگانه‌ی 4G-LTE له پاش زیادبوونی خواست و داواكارییه‌كانی سه‌ر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه دێت له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه به ئامانجی راییكردنی كاره‌كانیان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان له ته‌واوی بواركاندا.
جێی ئاماژه‌پێكردنه ئۆفه‌ره‌كه به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان (كۆمپانیای گشتی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان) و هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، راگه‌یه‌ندرا به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كه و پێشكه‌شكردنی باشترین ئه‌زموونی دیجیتاڵی.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز محمد سمیر سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كۆمپانیای زین رایگه‌یاند " له روانگه‌ی پێگه‌ی پێشه‌نگانه‌ی كۆمپانیای زین و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ دابینكردنی باشترین ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی كه گونجاون له‌گه‌ڵ خواست و پێداویستییه‌كانی عێڕاقییه‌كان و هه‌روه‌ها به پشتبه‌ستن به توانا ته‌كنۆلۆژییه‌كانی خێراترین تۆڕی 4G-LTE له عێڕاق (كه له ماوه‌ی رابردوودا زین وه‌ك یه‌كه‌م كۆمپانیا له ته‌واوی پارێزگاكان رایگه‌یاند)، زین ئۆفه‌ری بێ سنووری مانگانه‌ی 4G-LTE راگه‌یاند، تا به‌شداربووان بتوانن سوودمه‌ندبن له ئینته‌رنێتێكی خێرا و باشترین ئه‌زموون، ئێمه وه‌ك زین له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمانه‌وه، به‌رده‌وام لیستێكی نوێ له باشترین و ناوازه‌ترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به به‌شداربووانمان ده‌كه‌ین له ته‌واوی پارێزگاكانی عێڕاقدا."
له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئۆفه‌ره‌دا به‌شداربووان ده‌توانن سوودمه‌ندبن له خێراترین ئینته‌رنێتی 4G-LTE به‌بێ قه‌باره‌ی دیاریكراو و به نرخی ته‌نها 40 هه‌زار دیناری عێڕاقی، بۆ به‌شداریكردن به‌شداربووان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به #321* بكه‌ن یان ژماره 40 بنێرن بۆ 21777 یان له رێگای ئه‌پڵیكه‌یشنی زین عێڕاقه‌وه.