لەژێر ناونیشانی "عێراق بەرەو داهاتوویەکی نوێ بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە کەرتی پەیوەندیكردن و تەکنەلۆژیای زانیارییه‌كان "

لەژێر ناونیشانی "عێراق بەرەو داهاتوویەکی نوێ بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە کەرتی پەیوەندیكردن و تەکنەلۆژیای زانیارییه‌كان "

بە هاوبەشی ستراتیژیی زین، خولی سێیەمی پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ITEX Iraq، بەڕێوەدەچێت.

بە هاوبەشی ستراتیژیی زین، خولی سێیەمی پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ITEX Iraq، بەڕێوەدەچێت

  • کۆمپانیای هۆڕایزۆن سپۆنسەری زێڕینی پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ITEX Iraq رایگه‌یاند:
  • به‌شداریكردنمان بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ كه‌رتی چاره‌سه‌رییه‌كانی تەکنەلۆژیای په‌یوه‌ندیكردن و زانیارییه‌كان
  • به‌شداریكردنی زین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموون و متمانه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ چارسه‌رییه‌كانی زین بزنس پێشكه‌شمانكردووه‌.
  • له‌ گۆشه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیای زین، چارەسەری داهێنەرانەی بازرگانی له‌ بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن ده‌خرێنه‌ڕوو.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ درێژه‌دان به‌ پێشه‌نگایه‌تیكردنی ره‌وتی گۆڕانكاری دیجیتاڵی له‌ عێراق، كۆمپانیای زین، یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی گرووپی زین، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و داتای مۆبایل له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، هاوبه‌شییه‌كی ستراتیژی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هۆرایزۆن راگه‌یاند، بۆ  به‌شداریكردن له خولی سێیه‌می پێشانگا و كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی ITEX-IRAQ بۆ ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن، كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی UFI جیهانییه‌.

ئەم هەنگاوە گرنگییەکی تایبەتی هەیە چونکە پلاتفۆرمێکه‌ بۆ تیشکخستنەسەر چارەسەرييەکانی بازرگانی و تەکنەلۆژیای زانیارییه‌كان کە لەلایەن زین لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی زین بزنسدا پێشکەش دەکرێت، جگە لە گەڕان بەدوای دەرفەتی وەبەرهێنان لە کەرتی پەیوەندیكردن و دروستکردنی هاوبەشی نێوان کۆمپانیاکانی کەرتی گشتى و تایبەت، كه‌  هاوتەریب بێت لەگەڵ پلانەکانی پەرەپێدانی کەرتی تەکنەلۆژیا لە عێراق و دیدگای حکومەت.

پێشانگاکە لە 22 تا 25ی ئەیلولی 2024 لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد بەڕێوەدەچێت.

لە میانی بەشداریکردنیان لە پێشانگاکەدا، زین و هۆڕایزۆن، هاوبەشی ستراتیژی بۆ چارەسەرییه‌کانی تەکنەلۆژیای زانیاری و چارەسەری بازرگانی بۆ زین عێراق، نوێترین چارەسەری کۆمپانیاکان و تەکنەلۆژیای زانیارییه‌كان و پەیوەندیكردن نمایشدەکەن، کە بریتین لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و چارەسەری بازرگانی پێشەنگ و ناوازه‌، هه‌روه‌ك خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی چارەسەری سەنتەری پەیوەندی بۆ کۆمپانیاکان، سایبه‌ر سیكیوریتی و ژێرخانی پێشکەوتوو، ئه‌مه‌ جگە لە خستنەڕووی گرنگی خزمەتگوزاری گواستنەوەی داتاکان M2M، کە کڕیار و هاوبەشەکانی کۆمپانیای زین، دەتوانن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خزمەتگوزارییە بازرگانییەکانیان به‌ره‌وپێشبه‌رن، و خزمەتگوزاری هه‌مه‌ڕه‌نگ پێشکەشبکەن، و هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنڵاین و لە دوورەوە ئه‌ركه‌كانیانیان بە بەکارهێنانی ئامرازی گونجاو و بەپێی بەرزترین ستانداردە ئاسایشییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

                                                                                       

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئیمری گورکان، سه‌رۆكی جێبەجێکاری زین عێراق، رایگه‌یاند "بەشداریکردن و سپۆنسەریی ستراتیژیمان لە پێشانگا و کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بۆ په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان، رەنگدانەوەی هەوڵ و خواستەکانمانە بۆ گەیشتن بە پرۆسەی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە عێراق. ئەم بەشداریکردنە، ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ نمایشكردنی نوێترین چارەسەری و خزمەتگوزارییەکانمان، کە بەرجەستەی پێگەی پێشەنگایه‌تی و ئامادەیی بەردەواممانه‌ لەرووی پشتبه‌ستن به‌ نوێترین تەکنەلۆژیاكان و چارەسەرییه‌ داهێنانه‌ره‌كان له‌ رێگای هاوبه‌شه‌ هه‌رێمی و جیهانییه‌كانى ته‌كنۆلۆژیا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان و توانا به‌رفراواكانمان وه‌ك به‌شێك له‌ گرووپی زین، پێشه‌نگی بواری په‌یوه‌ندیكردن له‌ ناوچه‌كه هه‌یه‌‌، كه‌ بووینه‌ته‌ جێگای متمانه‌ بۆ كۆمپانیاكان و كه‌رته‌كانی بازرگانی، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كانمادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ITEX Iraq، کۆمەڵێك کۆنفڕانس و كۆڕبه‌ند لە باره‌ی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە حکومیى و ئه‌هلییه‌كان، و ئاسایشی ئەلکترۆنی، خزمەتگوزارییه‌كانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ده‌گرێته‌وه‌، جگە لە ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پەیوەندیكردن و خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەم و هه‌روه‌ها پەروەردەی دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد،  كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و به‌ ئه‌زموون له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان لە ناوه‌وه‌ و دەرەوەی عێراقەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


لای خۆیه‌وه‌،  بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی پێشانگای ITEX Iraq، حیدر الخفاجي رایگەیاند، "بەشداریکردنی زین عێراق و هۆڕایزۆن، گرنگییەکی زۆر بە پێشانگاکە دەبه‌خشێت، بەو پێیەی دوو له‌ گەورەترین کۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن و تەکنەلۆژیان له‌ عێراق، و بەدڵنیاییەوە ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە، دەبێته‌ مایه‌ی هێنانی گەورەترین دابینکەرانی تەکنەلۆژیا و چارەسەری تەکنیکی لە عێراق، كه‌ هاوتەریبه‌ له‌گه‌ڵ دیدگای حکومەتی عێراق و دامەزراوە کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان، بۆ پشتبه‌ستن به‌ حوکمڕانی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە لە به‌ڕێوه‌بردندا"

 

هه‌روه‌ها یوسری یونس سه‌رۆكی جێبەجێکاری کۆمپانیای هۆڕایزۆن ووتی "بەشداریکردنمان لە ئایتێکس عێراق، لە روانگه‌ی باوەڕمانەوەیه‌ بە گرنگیی چارەسەر و خزمەتگوزارییەکانی ته‌كنۆلۆژیا و په‌یوه‌ندیكردن و بەکارهێنانیان له‌ پێناو به‌دیهێنانی داهاتوویه‌كی گەشاوە بۆ عێراق، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكێكه‌ بۆ پشتبه‌ستن به‌ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و چاره‌سه‌رییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن لە کەرتی حکومی و تایبەت، بە ئامانجی هاوكاربوانبوون له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌ تەکنەلۆژییه‌كان لە جیهان، و زیادکردنی  كارامه‌یی و بەرهەمهێنان له‌ کۆمپانیا و دامەزراوەکان، و پاراستنی داتاکانیان.  بەشداریکردنمان لە پێشانگاکە، بایه‌خێكی گرنگی بۆ کەرتی چارەسەری تەکنەلۆژیای زانیارییه‌كان و پەیوەندیكردن ده‌بێت، کە له‌ میانیدا نوێترین چارەسەرى و خزمەتگوزارییە ته‌كنۆلۆژییه‌كان دەخرێنەڕوو"   

به‌شداریكردنی زین عێراق لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییەکانی وەك هۆڕایزۆن کە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە بواری تەکنەلۆژیای زانیارییه‌كان و پەیوەندیكردن و زین بزنس بۆ دابینکردنی چارەسەری جۆراوجۆر بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان بە هەموو قەبارەیەکەوە، هه‌روه‌ها دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانیان لە رێگای تیمێکی تایبەتمەند کە هەموو پشتگیرییەکی هونه‌ری و تەکنیکی و زانیاری بە باشترین نرخ بۆ ئەو کۆمپانیایە دابین دەکات.