کورتەیەک دەربارەی زێن ی عێراق
كۆمپانیای زێن یه‌كێكه له گروپی كۆمپانیای زێن ی پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی و زانیاری گوازراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ،ستراتیژی زێن بریتیه له كردنی هاوبه‌ش به چه‌قی خزمه‌تگوزاری و بیرۆكه‌كان بۆ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌وتوو بۆ به‌دیهێنانی پێویستی هاوبه‌شه‌كانی ، وه سۆمای كۆمپانیای زێن ی عێراق بۆ ساڵی 2020 هاوبه‌شیه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی گه‌نج وه پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری كه‌وا ویستی گه‌نجان دێنێته دی و به جیهان ده‌یبه‌ستێته‌وه وه پرۆگرامی #هسه_إلیه بناغه‌یه‌كی به توانایه بۆ توانستی گه‌نجان و له‌خۆگرتنه‌وه‌ی به‌هره‌ی عێراقی گه‌نج هه‌روه‌ها پاڵپشتی و هاندان و یارمه‌تیدانی ئه‌م به‌هرانه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان ، زێن ی عێراق باشترین و خێراترین خزمه‌تگوزاری 3.9G پێشكه‌ش به هاوبه‌شانی ده‌كات له هه‌رشوێنێكی عێراق دا بن به پشت به‌ستن به ئامێر و ده‌زگای پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر ئاستی جیهانی هه‌روه‌ها شاره‌زایانی هه‌رێمی بهكاردێنینَت بۆ دابین كردنی ڕێگای پێكبه‌ستنه‌وه‌ی نوێ و كارا ، ڕێژه‌ی ووریایی ده‌رباره‌ی كۆمپانیای زێن له عێراق ده‌گاته 97% كه وا ده‌كات هاوبه‌ش له هه‌ر شوێنێكی عێراق بێت گرنگترین هۆكاری سه‌ركه‌وتنمان بێت وه هۆكارێك بێت بۆ دابین كردنی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا له كه‌رتی په‌یوه‌ندی و زانیاری ، ئێمه به‌شێكی جیانهكراوهین له كۆمه‌ڵگای ناوخۆ و هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا به گشتی وه له‌گه‌ڵ گه‌نجان به تایبه‌ت ڕێچكه‌ی ستراتیژی گشت كارمه‌ندانی كۆمپانیایه ، وه له‌و ههوڵانهداین كه‌وا پڕۆژه ئابووری و گۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریهكانمان له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵگا دان كاریگه‌ری یه‌كی ئه‌رێنیان هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هاوبه‌شه‌كه‌مان .
زێن ی عێراق بڕوای وایه كه‌وا "ئێوه ... جیهانه جوانهكهمانن"