به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری بۆ پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له رێگای پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، گروپی زین هه‌ڵمه‌تی "دڕه‌نده‌كانی ئینته‌رنێت" راده‌گه‌یه‌نێت كه له‌م دواییانه‌دا چالاكییه‌كانیان دژ به منداڵان له‌سه‌ر تۆڕه‌كه له زیادبووندان.
به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری بۆ پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له رێگای پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، گروپی زین هه‌ڵمه‌تی "دڕه‌نده‌كانی ئینته‌رنێت" راده‌گه‌یه‌نێت كه له‌م دواییانه‌دا چالاكییه‌كانیان دژ به منداڵان له‌سه‌ر تۆڕه‌كه له زیادبووندان..
گروپی زین پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا روونیكرده‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه پشت به ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه خه‌یاڵئامێزه كلاسیكییه‌كان ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌مییانه كه له ئێستادا له جیهانی دیجیتاڵیدا رووده‌ده‌ن.
گروپی زین له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سوود له به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده پسپۆڕه‌كان بینراوه بۆ دارشتن و وێنه‌گرتنی چیرۆكه جیهانییه كلاسیكییه‌كانی منداڵان وه‌ك : "سنۆوایت" و "هانزل ئاند گریتڵ" و "سه‌ندریلا" و "Little Red Riding Hood"هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه سته‌مكاره‌كانی ناو هه‌ر یه‌كێك له‌و چیرۆكانه به شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی به‌رجه‌سته و نیشانده‌درێن له كاتی "ده‌ركه‌وتنیان" له شاشه‌كانی كۆمپیوته‌ر و مۆبایل و تابلێت و تیلیفزیۆن.
له به‌یاننامه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا زین ئه‌وه‌شی راگه‌یاند چیرۆكه كلاسیكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی نمایشده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی منداڵان تا ئاشنای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببن كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها بتوانن مامه‌ڵه‌ی پێویستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و خۆیانی لێ بپارێزن.
گروپی زین ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه، به‌هۆی ئاسان گه‌یشتن به تۆڕه‌كه به گوێره‌ی خه‌ملاندن و ئاماره‌كان، منداڵان 30% به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت پێكده‌هێنن، و پێشبینی ده‌كرێـت له‌م كاته‌دا رێژه‌كه به‌رزتربێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڤید - 19 ه‌وه ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخراون و منداڵان له رێگای ئینته‌رنێت و به شێوه‌ی ئۆنڵاین وانه‌كانیان ده‌خوێنن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی تووشبوونیان به هه‌ڕه‌شه و ناوه‌ڕۆكی زیان به‌خش زیاتركردووه.
جێی ئاماژه‌پێكردنه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دیجیتاڵییه‌ی زین، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی و پاراستنی منداڵانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، هاوكات پێویسته خانه‌واده و سه‌رپه‌رشتیارانیان ئاگادار و هۆشیاربن و د‌رك به‌و مه‌ترسییانه بكه‌ن كه رووبه‌ڕووی منداڵان ده‌بێته‌وه و هۆشیاربكرێنه‌وه و پێیانڕابگه‌یه‌نرێت "ئه‌و كه‌سانه‌ی نمایشی خۆیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئینته‌رنێـت راستینه‌ی خۆیان نین."
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زین گروپ به‌ڕێز به‌در ناسڕ خورافی ووتی "سه‌لامه‌تی و پارێزگاریكردن له منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێـت بابه‌تێكی زۆر گرنگه به‌لامانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه نوێیانه‌ی له ته‌كنۆلۆژیا و پلاتفۆڕمه‌كانی دیجیتاڵ هاتوونه‌ته ئاراوه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێـت و تۆڕه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به شێوه‌یه‌كی فراون و جددی گرنگی به‌م بابه‌ته بده‌ن."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز خوڕافی روونیكرده‌وه و ووتی " ئێمه پابه‌ندین به رۆڵی سه‌ره‌كی خۆمان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و سنوور دانان بۆ ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی منداڵان ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێـت و هه‌روه‌ك ده‌زانرێت منداڵان به‌رزترین رێژه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن له‌سه‌ر ئاستی جیهان و رێژه‌یه‌كی به‌رچاویان تۆڕه‌كه به‌كارده‌هێنن."
خورافی دووپاتیكرده‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانمان له جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتایهێنان به هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژی دژ به منداڵان تا ماوه‌ی 2030 و له سه‌روبه‌ندی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا رۆڵی ئێمه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی پێشه‌نگ له بواری پیشه‌سازی و په‌یوه‌ندییه‌كان و داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان زیاتر ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی سه‌لامه‌تی و پاراستنیان له‌سه‌ر تۆڕه‌كه.
به‌ڕێزیان رایگه‌یاند، زین به‌شداری و پاڵپشتیی له ته‌واوی ئه‌و چالاكییانه ده‌كات به ئامانجی فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی لاوان له پێناو گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی و هه‌ماهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كه‌مان و ئێمه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت به ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی خۆمانی ده‌زانین منداڵان پارێزراوبن له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت."
گروپی زین به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی له رێگای بڵاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاری له سۆشیاڵ میدیا (هه‌ڵمه‌تی "دڕنده‌كانی ئینته‌رنێت" به نموونه) به ئامانجی هۆشیاركردنی منداڵان و سه‌رپه‌رشتیارانیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه تا منداڵان پارێزراوبن.
زین له رێگای ده‌ستپێشخه‌ری و پڕۆژه‌كانییه‌وه رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی بینیوه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و رۆشه‌نبیری تاكه‌كان ده‌رباره‌ی پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، له‌م پێناوه‌دا گروپ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی له سۆشیاڵ میدیا و رێكلامی ناوخۆییه‌وه راگه‌یاند و تیایدا ئاماژه‌ی به چۆنێتی و ئامرازه‌كانی پاراستنی منداڵان كردووه له‌سه‌ر ئینته‌رنێـت.
په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه، زین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی بڕۆدباند بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی (BCSD) راپۆرتێكی به كۆمه‌ڵی له باره‌ی پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه و تیایدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و مه‌ترسی و زیانانه‌ی رووبه‌ڕووی منداڵان ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و رێگا چاره‌ی پێویستی خستووه‌ته‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردن و رێگاگرتن له‌و كرداره نه‌شیاوانه‌ی روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا گروپی زین هه‌ماهه‌نگییه‌كی سێ ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێف كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا په‌یماننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی بۆ كاركردن له‌سه‌ر گرنگیدان به مافه‌كانی منداڵان له ناوچه‌كه‌دا ئیمزاكرد و به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانیان، زین و یونیسێف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ زیادكردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و چالاكییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانی منداڵانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنه‌كه ئه‌و بابه‌تانه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه په‌یوه‌ندییان به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری به مه‌به‌ستی پاراستنی منداڵان و بانگهێشتی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ به‌شداریكردن له‌و هه‌ماهه‌نگییه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێف، گروپی زین "نامیلكه‌یه‌ك له‌سه‌ر پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت" بڵاوده‌كاته‌وه و پێشكه‌شی قوتابخانه و منداڵانی ده‌كات، ئامانج له بڵاوركردنه‌وه‌ی نامیلكه‌كه هۆشیاركردنه‌وه‌ی منداڵانه له‌و مه‌ترسییانه‌ی له كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و یارییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه نامیلكه‌كه ئامۆژگاری و رێنمایی به منداڵان ده‌به‌خشێت كه چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن له كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، ئه‌و نامیلكه‌یه له‌لایه‌ن براندی بازرگانی Zain esports ه‌وه دروستده‌كرێت و له داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی په‌یوه‌ندیدار به مافه‌كانی منداڵانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.