سه‌نته‌رى نوێى خزمه‌تگوزاریی زێن العراق له نه‌خیل مۆڵى بازرگانى له‌پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شداربووى عێراقی كرایه‌وه .
له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ستراتیجیایه‌دا كه زێن بۆ تێگه‌یشتن له به‌شداربوو په‌یڕه‌وى ده‌كات و هاوكاریكردنى له رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه‌ى جیهانى په‌یوه‌ندییه‌كان, كۆمپانیاى زێن العراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى گرووپی زینى پێشه‌نگ له بوارى په‌یوه‌ندی و داتاى گه‌ڕۆك له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا, سه‌نته‌رێكى نوێی خزمه‌تگوزاریی له نه‌خیل مۆلى بازرگانى كرده‌وه ئه‌مه‌ش به ئامانجى خزمه‌تكردنى به‌شداربوو و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ه‌ڵیان. كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره به‌شێكه له پرۆژه‌ى فراوانى زێن العراق له كۆمه‌ڵگه بازرگانییه‌كان له‌وانه‌ش نه‌خیل مۆڵ كه پرۆژه‌یه‌كه گوزارشت له ئاراسته‌ى راسته‌قینه‌ى زین ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتى عێراقیدا له رێگه‌ى تیمێكى راهێنراو و تایبه‌تمه‌ند به خزه‌تكردنى به‌شداربووان. ئه‌م تیمه هاوكاریی به‌شداربووان ده‌كات له چاره‌ه‌سه‌ركردنى كێشه ته‌كنیكییه‌كانیان یان زانینى هه‌ر زانیارییه‌كى تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانى زێن العراق و دواجار نزیك بن له شوێنى به‌شداربووانه‌وه. ئه‌م بنكه‌یه ئه‌زموونیكى ده‌گمه‌نه و جیهانێك له ته‌كنه‌لۆجیا و نوێترین داهێنانه‌كان پێشكه‌شی به‌شداربووى عێراقی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاری بكات له په‌یوه‌ندیكردنى به جیهانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كۆمپانیاى زێن رایگه‌یاند "ئامانجى زین العراق ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتى عێراقی به هه‌موو كارێكى نوی و داهینه‌رانه له ئاستى خزمه‌تگوزاریی و به‌شداربوو ئاشنا بكات چونكه به‌شداربووان چه‌قی جیهانه جوانه‌كه‌ى زێنن و جێی بایه‌خى كارگێڕی و تیمى كارن كه هه‌ر یه‌كێك له‌وان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى به‌شداربووان و پاڵپشتیكردنیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به رێگه‌یه‌كى ئاسان و كارا بگه‌نه جیهانى نوێی په‌یوه‌ندی".