كۆمپانیای زینى عێڕاق، كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زینى پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، خه‌ڵاتی كۆمپانیای "Ookla"ی جیهانی به‌ده‌ستهێنا وه‌ك "خێراترین تۆڕی مۆبایل له عێڕاق"، بە پشتبەستن بە تاقیکردنەوەی ئاستی تۆڕەکانی ئینتەرنێت و ئەو خێرایی و رووماڵەی پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت ئه‌وه‌ش له رێگای هه‌زاران تاقیكردنه‌وه‌وه كه له‌لایه‌ن به‌كاربه‌رانه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتی زین كراوه.
زین خه‌ڵاتی "خێراترین تۆڕی مۆبایل له عێڕاق" له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Ookla" ی جیهانییه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنێت
كۆمپانیای زینى عێڕاق، كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زینى پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، خه‌ڵاتی كۆمپانیای "Ookla"ی جیهانی به‌ده‌ستهێنا وه‌ك "خێراترین تۆڕی مۆبایل له عێڕاق"، بە پشتبەستن بە تاقیکردنەوەی ئاستی تۆڕەکانی ئینتەرنێت و ئەو خێرایی و رووماڵەی پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت ئه‌وه‌ش له رێگای هه‌زاران تاقیكردنه‌وه‌وه كه له‌لایه‌ن به‌كاربه‌رانه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتی زین كراوه.
به‌خشینی خه‌ڵاتی "خێراترین تۆڕی مۆبایل له هه‌موو عێڕاق" له لایه‌ن كۆمپانیای "Ookla"ه‌وه كه پێشه‌نگه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له بواری تاقیكردنه‌وه‌ی خێرایی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی مۆبایل و شیكردنه‌وه‌ی خێرایی دانڵۆد و ناردنی داتاكان، جارێكی تر پێگه‌ی پێشه‌نگایه‌تی زین و ناوازه‌یی ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كانی 4G-LTE ی زین سه‌لمانده‌وه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی زین له دابینكردن و پێشكه‌شكردنی خێراترین و به‌هێزترین تۆڕی G4 له عێڕاق، كه به‌شێكه له ستراتیژیای زین بۆ پێشكه‌شكردنی نوێترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنۆلۆژی له بواری په‌یوه‌ندیكردن و هاوكات تێگه‌یشتن له خواست و جێبه‌جێكردنی داواكاریی و پێویستییه سه‌رده‌مییه‌كانی به‌شداربووان.
جێی ئاماژه‌پێكردنه پاش راگه‌یاندنی تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م 4G-LTE له‌لایه‌ن كۆمپانیای زینه‌وه وه‌كو یه‌كه‌م كۆمپانیا له ته‌واوی پارێزگاكانی وڵات، 60 پله عێراقی هێنایه خواره‌وه له ئاستی جیهاندا و گه‌یاندییه رێزی 65 هه‌مین وڵات له خێرایی ئینته‌رنێت كه پێشتر له پله‌به‌ندی 125ی جیهانی دابوو.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی زاهید سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زینی عێڕاق رایگه‌یاند " زۆر خوشحاڵین به به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "خێراترین تۆڕی مۆبایل لە هەموو عێراق" له لایه‌ن كۆمپانیای "Ookla" ه‌وه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی نوێیه بۆ ئێمه چوونكه خه‌ڵاته‌كه له لایه‌نێكی جیهانییه‌وه پێشكه‌شكراوه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ی خێرایی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه."
هه‌روه‌ها زاهید وتیشی :" ئه‌م خه‌ڵاته كه زینی عێڕاقی وه‌ك خێراترین تۆڕ له پله‌به‌ندی داناوه، به‌ڵگه‌یه‌كی نوێیه بۆ سه‌ركه‌وتنمان له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان به عێڕاقییه‌كان بۆ دابینكردنی باشترین ئه‌زموون بۆ به‌شداربووانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م له ئاستی ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانمانه له به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنۆلۆژیا و ته‌كنیكی جیهانی بۆ راگه‌یاندنی تۆڕی 4G له ته‌واوی پارێزگاكانی عێڕاق."
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای Ookla دووگ سوتلیز جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی زین كرد به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "خێراترین تۆڕی مۆبایل له عێڕاق" و ئاماژه‌ی به‌وه كرد " به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه زین به‌رده‌وامه له وه‌به‌رهێنانه‌كانی بۆ گه‌شه‌دان و فراوانكردنی تۆڕه‌كه‌ی و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به به‌شداربوون، و ئێمه له Ookla پشت به پۆلێنكردنێكی دروست و باوه‌ڕپێكراو ده‌به‌ستین له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانان له پلاتفۆڕمه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و له ئه‌نجامدا زین به‌رزترین پله‌ی به‌ده‌ستهێنا وه‌ك خێراترین تۆڕی ئینته‌رنێت له عێڕاق."
كۆمپانیای Ookla له رێگای پلاتفۆڕمه‌كانی Speedtest كه پێشه‌نگه له تاقیكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان، رۆژانه سه‌دان ملیۆن پێوانه و تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر توانا و كواڵێتی تۆڕه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كۆده‌كاته‌وه و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته 37 ملیار تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه.
خه‌ڵاتی Speedtest له‌لایه‌ن Ookla ه‌وه بۆ خێراترین تۆڕی مۆبایل پشت به سیسته‌می "خاڵی خێرایی" Speed ScoreTM ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش پێوانه‌ی خێرایی دابه‌زاندن و باركردنی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت له خۆده‌گرێت بۆ زانین و دانانی پله‌به‌ندی خێڕایی تۆڕه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی به‌كارهێنه‌ران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به گوێره‌ی شیكارییه‌ك كه Ookla® ئه‌نجامیداوه بۆ شیکاری داتاكان Speedtest Intelligence ® له چاره‌گی یه‌كه‌م و دوومی ساڵی 2021.