110 هه‌زار دۆلار وه‌ك خه‌ڵاتى دارایی پێشكه‌شی باشترین چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه بۆ كه‌مكردنه‌وه قه‌یرانی په‌نابه‌ران ده‌كرێت .
كۆڕبه‌ندی " MIT " بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی له چواری ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له عه‌مانى پایته‌ختی ئوردن میوانداری ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی "داهێنان بكه له پێناو په‌نابه‌ران" ده‌كات.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا رێز له باشترین چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه ده‌گیردرێت به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گیر و گرفت و قه‌یرانه‌كانی په‌نابه‌ران كه جیهان به خۆیه‌وه بینیوه.
پێشبڕكێی "داهێنان بكه له پێناو په‌نابه‌ران" كه خه‌ڵاته‌كه‌ی بریتیه له 110 هه‌زار دۆلار له حوزه‌یرانی 2016 به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ "گروپی زین" پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و گروپی "MBC هیوا" و به هاوكاری "كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان" و هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی دیكه ئه‌نجامدرا، ئه‌م پێشبڕكێیه زیاتر له 30 كۆمپانیای دیكه پاڵپشتییان لێ‌كرد له نێویاندا دامه‌زراوه‌ی TechFugees و لیژنه‌ی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی" هه‌بوون.
له نێو لیستی به‌شداربووان 21 كاندید بۆ قۆناغی كۆتایی له كۆی 1600 داواكار ده‌ستنیشان كران، پڕۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پشت به‌ستن به داهێنان و كارییگه‌رییه‌كانیان و توانای فراوانخوازی و ئه‌ندامییه‌تی و به‌رده‌وامیی دارایی بوو.
سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی هه‌لا فازڵ رایگه‌یاند "جێگای شانازییه كه به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی پێشبڕكێی "داهێنان بكه له پێناو په‌نابه‌ران" له ژێر چاودێری رێزدار شازاده رانیا عه‌بدولله به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێمانخۆشه به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان بكه‌ین".
فازڵ به‌رده‌وامیی به قسه‌كانیدا و ووتی " پێشبڕكێكه به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی به خۆوه بینی له لایه‌ن گه‌نجان و په‌نابه‌ران و كۆمه‌ڵگا بانگهێشتكراوه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان، به‌شداربووانی پێشبڕكێكه ته‌واوی هه‌وڵ و تواناكانی خۆیان خسته‌گه‌ڕ به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی باشترین داهێنانی ته‌كنۆلۆژی كه یارمه‌تیده‌رده‌بێت له بنه‌بڕكردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه په‌نابه‌ران به‌ده‌ستییانه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد "ئه‌م به‌شدرایكردنه به‌رفراوانه ئاماژه‌یه‌كی موژده‌به‌خشه له چالاكبوونی كۆمه‌ڵگای جیهانی له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوون و لێبوورده‌ییان به‌رامبه‌ر به دۆزی په‌نابه‌ران سه‌ره‌ڕای هاتنه‌ئارای هه‌ندێك كێشه له‌سه‌ر بابه‌تی كۆچ و په‌نابه‌ران له هاوینی رابردوو كاتێك كه ده‌رگای به‌شداریكردنمان له پێشبڕكێكه واڵاكرد".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر رایگه‌یاند" زۆر خۆشحاڵبووین به ئاستی ئه‌و به‌شداریكردنه به‌رفراوانه‌ی كه له‌م پێشبڕكێیه كرا و 1600 كه‌س ركابه‌ربوون له پێشبڕكێكه، شانازی به ئه‌نجامی كۆتایی پێشبڕكێكه‌وه ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازین كه به‌شدارییان له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان كرد".
گه‌یگنهایمه‌ر ووتی " پێموایه كۆكردنه‌وه‌ی داهێنان و ئاره‌زووه‌كان له ئاستێكی زۆر به‌رز بوو، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی په‌نابه‌ران، كه له ئێستادا كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه پێویستیان پێیان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی كه له گرنگترین كۆمپانیا پێشكه‌تووه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له بواری چاره‌سه‌رییه ژماره‌ییه‌كان، گروپی زین ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه و گه‌یاندنی په‌یامه به نرخه‌كه‌ی".
كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی ده‌رگای به‌شداریكردنی له پێشبڕكێكه بۆ ته‌واوی خاوه‌ن كار و په‌نابه‌ران له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان كرده‌وه به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌یه‌كی پێشكه‌وتوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌كنۆلۆژیا وه‌ستابێت به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی جیهانی په‌نابه‌ران، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێكه، 70 پسپۆری تایبه‌تمه‌ند ئه‌ركی پێداچوونه‌وه‌یان به داواكارییه‌كانی به‌شداربووان له ئه‌ستۆ گرت، له كۆتایی پێشبڕكێكه 21 كاندید سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێكه.
بیر و بۆچوونه پێشكه‌شكراوه‌كانی پڕۆژه‌كه به‌شدارییه‌كی كارا ده‌كه‌ن له باشتركردنی ئاستی ژیانی رۆژانه‌ی په‌نابه‌ران له ته‌واوی بواره جیاوازه‌كان چونكه پرۆژه‌كان چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له خۆگرتبوو وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كه له نێویاندا رێنوێنی ته‌ندروستی و بواری فێركردن و پرۆگرامی خوێندن و په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌بوون هه‌روه‌ها له پڕۆژه‌كاندا گرنگییه‌كی زۆر به لایه‌نی ته‌ندروستی و رووناكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێو كه‌مپی په‌نابه‌ران دراوه.
ئه‌مه و پێشبڕكێی "داهێنان بكه له پێناو په‌نابه‌ران" پێنج خه‌ڵاتی دارایی كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 110 هه‌زار دۆلار پێشكه‌شده‌كات، له نێویاندا چوار خه‌ڵات كه بڕی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌گاته 20 هه‌زار دولار و خه‌ڵاته‌كه‌ی دیكه‌ش بریتیه له 30 هه‌زار دۆلار، ئه‌م خه‌ڵاتانه پێشكه‌شی باشترین چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه ده‌كرێن كه ده‌توانن سنوورێكی باش دابنێن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه رووبه‌رووی په‌نابه‌ران ده‌بنه‌وه له هه‌ر شوێنێك بن، جگه له‌و خه‌ڵاته داراییانه، براوه‌كان هه‌لی سوود بینین له پسپۆڕه تایبه‌تمه‌نده‌كان وه‌رده‌گرن له ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیان له رێگای گفتوگۆ و راهێنانه‌وه.