كۆڕی MIT بۆ پێشه‌نگی كار له جیهانی عه‌ره‌بی براوه‌كانی "داهێنان بكه بۆ ئاواره‌كان" خه‌ڵات ده‌كات .
"كۆڕی MIT بۆ پێشه‌نگی كار" له جیهانی عه‌ره‌بی ، به پاڵپشتی "گڕوپی زێن" و "MBC الامل" تیمه براوه‌كانی "داهێنان بكه بۆ ئاواره‌كان" خه‌ڵات كرد به خه‌ڵاتی دارایی له ئاهه‌نگی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كان له دوێنی 4 ی تشرینی یه‌كه‌م له شانۆی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای شاه حوسێن بۆ كاره‌كان له پایته‌ختی ئوردونی له عه‌ممان.
وه هه‌ڵبژاردنی براوه‌كان له ئاهه‌نگێك بوو له ژێر چاودێری شاژن ڕانیا ئه‌لعه‌بدولڵا ، دوای ته‌واو بوونی خولی ناوبژوانی و تاوتوێ كردنی ئه‌نجام دراو له لایه‌ن لێژنه‌یه‌ك كه له شه‌ش ئه‌ندامی شاره‌زا له بواری جیا جیا پێك هاتبوو.
لیستی تیمه براوه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو : جۆری گشتی Change: Water Labs له ولیه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ، و Evaptainers له وڵاتی مه‌غریب هه‌ریه‌كیان خه‌ڵاتێكی دارایی برده‌وه به بڕی 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیله لایه‌ن " گڕوپی زێن " و " MBC الامل " ، Boloro & BanQ له ئوردون خه‌ڵاتی دارایی برده‌وه به بڕی 20 هه‌زار دۆلار له لایه‌ن " گڕوپی زێن ".
له جۆری فێركاری تیمه براوه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون : تیمی Natakallam له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خه‌ڵاتی دارایی برده‌وه به بڕی 20 هه‌زار دۆلار له لایه‌ن ده‌زگای " جسور " ، و له جۆری باشترین ڕێگاچاری ئه‌لیكترۆنی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی باری منداڵانی ئاواره‌كان، تیمی LEDLife له سویسرا خه‌ڵاتی دارایی به بڕی 20 هه‌زار دۆلاری برده‌وه له لایه‌ن ڕێـكـخراوی "یونیسیف" .
له جۆری باشترین داهێنان له لایه‌ن ئاواره‌كانه‌وه تیمی Open Embassy له هۆڵه‌ندا خه‌ڵاتی دارایی برده‌وه به بڕی 30 هه‌زار دۆلار له لایه‌ن كۆمپانیای " ئوبه‌ر " هه‌روه‌ها تیمی Recycle Beirut له لوبنان خه‌ڵاتی دارایی برده‌وه به بڕی 20 هه‌زار دۆلار له لایه‌ن ده‌زگای " سمیح دروزه "شایه‌نی باسه كه‌وا خه‌ڵاته دیاریكراوه‌كان ته‌نها 5 خه‌ڵات بوون ، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی پڕۆژه‌ی به‌شداربووه‌كان دوو خه‌ڵات زیاد كران یه‌كه‌میان به بڕی 20 هه‌زار دۆلار له لایه‌ن " گڕوپی زێن " و دووه‌م به بڕی 10 هه‌زار دۆلار له لایه‌ن ده‌زگای " سمیح دروزه ".
پێشبڕكێی " داهێنان بكه بۆ ئاواره‌كان " له ئایاری 2016 به پاڵپشتی " گڕوپی زێن " ی پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی گوازراوه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاًَتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا ، " MBC الامل " به‌شی به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له گڕوپی MBC ، و به پشتگیری كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كان ، و ڕێكخراوی " جسور" ی نا قازانجی ، و كۆمپانیای " ئوبه‌ر ".
بێجگه له‌وه ، پێشبڕكێیه‌كه پاڵپشتی زیاتر له 30 هاوبه‌شی به خۆوه بینی له‌وانه دامه‌زراوه‌ی TechFugees و " لێژنه‌ی فریاكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی " وه " كۆڕی MIT بۆ پێشه‌نگی كار " له جیهانی عه‌ره‌بی ده‌رگای به‌شداریكردنی كرده‌وه بۆ پێشبڕكێی " داهێنان بكه بۆ ئاواره‌كان " له به‌رده‌م گشت داهێنه‌رانی كار و ئاواره‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاری پشت به‌ستوو به ته‌كنه‌لۆژیا بۆ سووك كردنی گرفتی ئاواره‌كان له جیهان ، وه زیاتر له 1600 داواكاری به‌شداری كردن وه‌رگیران و ته‌نها 21 له‌وانه هه‌ڵبژێردران بۆ قۆناغی كۆتایی.
براوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان ، كاریگه‌ری ، و توانای په‌ره‌سه‌ندن ، ئه‌ندامێتی تیمه‌كان ، به‌رده‌وامی دارایی هه‌ڵبژێردران ، بێجگه له خه‌ڵاتی دارایی ، براوه‌كان هه‌ڵی مه‌شق و ئاراسته‌پێدان له لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه به‌ده‌ست هێنا له ماوه‌ی به جێ گه‌یاندنی پڕۆژه‌كانیان .
به‌ڕێز هه‌لا فازیل دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری " كۆڕی MIT بۆ پێشه‌نگی كار " له جیهانی عه‌ره‌بی ووتی : ده‌وری ته‌كنه‌لۆژیا به دابین كردنی ڕێگاچاری گونجاوه بۆ به‌ره‌نگاری كردنی ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه به‌ر ملیۆنه‌ها كه‌س ، ئه‌وه ئه‌و بنه‌ماو تێگه‌یشتنه‌یه كه‌وا پێشبڕكێی " داهێنان بكه بۆ ئاواره‌كان " پشتی پێ ده‌به‌ستێت له لایه‌ن " كۆڕی MIT بۆ پێشه‌نگی كار " له جیهانی عه‌ره‌بی ، ئامانج گه‌یشتنه به بنه‌ماو كڕۆكی بنچینه‌یی ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژی بۆ سوود وه‌رگرتن لێیان به باشترین شێوه .
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سكۆت گێگنهایمه‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن ووتی : ئه‌وپه‌ڕی پیرۆزباییمان بۆ گشت براوه‌كان له پێشبڕكێی " داهێنان بكه بۆ ئاواره‌كان " كه‌وا تیشكی خسته سه‌ر ئامانجێكی نایاب كه‌وا ئاواره‌كانن ، وه ته‌وژمی داهێنانی له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام كرد.
هه‌روه‌ها گێگنهایمه‌ر ووتی :باشترین ڕێگاچار بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی ناوچه‌كه له ده‌ستی ده‌ناڵێنن ، له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ، له هه‌مان ناوچه‌وه و له زه‌مینه‌ی گرفتار بوونه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه ، ئێمه دڵنیاین كه‌وا ئه‌و پێشبڕكێیه و داهێنانی به‌شداربووان ده‌بێته به‌شێك له دروست كردنی داهاتووه‌كی گه‌شتر بۆ زۆرێك له ئاواره‌كان له سه‌رانیسه‌ری ناوچه‌كه .
له لایه‌ن خۆیه‌وه مازن حایك وته‌بێژی فه‌رمی گڕوپی MBC : ئێمه له گڕوپی MBC ناونیشانی " ئێمه هیوا له گشت شوێنێك ده‌بینین " به ووته و كردار به جێ ده‌گه‌یه‌نین ، لێره‌دا خۆشحاڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین به پاڵپشت كردنمان بۆ " كۆڕی MIT بۆ پێشه‌نگی كار " له جیهانی عه‌ره‌بی له ڕێی ئه‌م پێشبڕكێیه كه‌وا سه‌ركه‌وتوو بوو له گه‌یشتن به رێگاچاری ڕاسته‌قینه بۆ كه‌مێك له گه‌وره‌ترین گرفتی سه‌ركێشی كه‌وا دێته به‌ر ئاواره‌كان .
وه به‌ڕێز ئه‌دمیر ماسیك ، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له په‌یمانگای ماساتشوستس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا MIT ئاماده بوو له ئاهه‌نگی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی فێركاری له پێشخه‌ری "MIT Solve"؛ و به‌ڕێز ئه‌لیكسانده‌ر مارس ، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی "Epic"؛ و سعید دروزه ، سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی بڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێ به جێكار بۆ گڕوپی " ده‌رمانی الحكمه " و به‌ڕێز سكۆت گیگنهایمه‌ر ، سه‌رۆكی جێبه‌جێ كار له "گڕوپی زێن" و به‌ڕێز احمد نهاده سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری " زێن ی ئوردون" .
ئه‌م پێشبڕكێیه ئاستێكی به‌رزی له به‌شداری به خۆوه بینی له لایه‌ن ووڵاتان و كه‌رتی كاره‌وه ، زۆربه‌ی داواكاری به‌شداریكردن له میسر و ئوردون و لوبنانه‌وه هاتبوون ، داواكاریه‌كان به شێوه‌یه‌كی باش به‌سه‌ر به‌شه‌كانی پێشبڕكێیه‌كه‌دا دابه‌ش بوون كه بریتی بوون له پێویستی سه‌ره‌تایی ، چاودێری ته‌ندروستی ، فێركاری ، وه خانمان به ڕێژه‌ی 32% ی داواكاری به‌شداری كردن ئاماده بوون وه ئاواره‌كان به ڕێژه‌ی 15% .
تیمه براوه‌كان:
Boloro & BanQ كه بنكه‌كه‌ی له ئوردونه ، ئاواره و هانیشتیمانیانی ئوردونی ئه‌وانه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین ده‌كاته ئامانج بۆ پاره‌دان و ڕێگاچاری ئابووری ، كۆمپانیای BanQ پێگه‌یه‌كی جیهانی پێشه‌نگه له بواری ته‌كنه‌لۆژیای"بلوك تشین" و ناسنامه‌ی ئابووری ، هه‌روه‌ها " بلۆرۆ گلۆباڵ " كه لقه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه ، كارئاسانی پێدانی پاره ده‌هێنێته ئاراوه له سه‌رانسه‌ری جیهان.
Change Water Labs كه لقی سه‌ره‌كی له ولایه‌تی یه‌كگرتوی ئه‌مریكایه ، ئاوده‌ستی داهێنه‌رانه دابین ده‌كات كه‌وا كار به هه‌ڵم ده‌كات و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به هه‌رزانی تێچوونی ، ئه‌م ڕێگاچاره چاره‌سه‌رێكی گرنگ و بنچینه‌ییه بۆ ئه‌و خانوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی تۆڕی ئاو ئاوه‌ڕۆن ، به توانای به‌ڕێكردنی 85-90% ی ئاوه‌ڕۆكی ڕۆژانه‌ی ماڵان به شێوه‌یه‌كی خێرا و كارا .
Evaptainers ئه‌وه‌ش پارێزه‌ری ساردكه‌ره‌وه‌ن كار به هه‌ڵم ده‌كه‌ن ، له وڵاتی مه‌غریب دروست ده‌كرێن و وه‌ك ڕێگاچارێكی نایاب به‌كاردیًَن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داهاتیان كه‌مه ، و ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی تۆڕی ماڵان ، كه‌وا له وانایدایه ته‌مه‌نی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان سێ هێند و چوار هێند بكات.
LEDlife ئه‌م پڕۆژه‌یه بنكه‌كه‌ی له وڵاتی سویسڕایه ، داهێنه‌ران ڕێگایه‌كی ئاسان و خۆش و هه‌رزانیان دۆزیه‌وه بۆ دروست كردنی ڕووناك كه‌ره‌وه به ته‌كنه‌لۆژیای دایۆدی ڕووناكی به‌خش LED ئه‌مه‌ش ئامرازێكی فێركاریه له هه‌مان كاتدا هۆشیاری په‌یدا ده‌كات ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی درێژخایه‌ن و هه‌ردوو بابه‌تی درێژه‌پێدان و دووباره به‌كارهێنانه‌وه.
نه‌ته‌كه‌له‌م " NaTakallam، ئه‌م پڕۆه‌یه ، كه‌وا بنكه‌كه‌ی له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه ، بنه‌مایه‌كه هه‌ڵی كار بۆ ئاواره‌ی سووری ده‌دۆزێته‌وه وه‌ك هاوبه‌شێك بۆ قسه كردن به زمانیعه‌ره‌بی بۆ فێرخوازانی ئه‌م زمانه له سه‌رانسه‌ری جیهان .
OpenEmbassy ئه‌م پڕۆژه‌یه بنكه‌كه‌ی له هۆڵه‌ندایه ، بریتیه له ئۆفیسی پاڵپشتی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت یارمه‌تی ئه‌و ئاوارانه ده‌دات كه‌وا مۆڵه‌تی سه‌فه‌ركردنیان وه‌رگرتوه بۆ تۆماركردنی بیر‌و ڕای خۆیان بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌ناو كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی ، وه ده‌سپێك له وه‌ڵامه‌كانیانه‌وه ئۆفیسه‌كه فایلی پرسیار ئاماده ده‌كات بێجگه له پێگه‌ی " ویكی " وه هاوبه‌ش ده‌كات له وانه‌ی ده‌ستكه‌وتوو له‌گه‌ڵ خاوه‌ن قازانجی سه‌ره‌كی وه‌ك حكوومه‌تی ناوخۆی هۆڵه‌ندا و ڕێكخراوی نا حكوومی به ئامانجی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می زیره‌كتر بۆ تێكه‌ڵ بوونی هه‌ردوو لایه‌ن.
Recycle Beirut ئه‌مه‌ش كۆمپانیایه‌كه به شێوه‌ی پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ری هه‌ڵدا و بنكه‌كه‌ی له لوبنانه ، ئه‌م كۆمپانیایه چاره‌سه‌ر بۆ دوو گرفت دابین ده‌كات له هه‌مان كات كه بریتین له گرفتی ئاواره‌كان و گرفتی زبڵ و خاشاك ، كه‌وا مووچه‌یه‌ك بۆ ئاواره‌كان دیار ده‌كات به‌رامبه‌ر به كۆكردنه‌وه و جیاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی خاشاك كه‌وا قازانجی به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ پایته‌ختی لوبنان هه‌یه.