خزمەتگوزارییەکان

خزمەتگوزاریی MissU

ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووانى زین ی عێراق دیزاینکراوە بۆ ئەوەى بتوانن پەیوەندی وەربگرن کاتێك کە مۆبایلەکانیان داخراوە یان سەرقاڵن یاخود لەدەرەوەى بازنە بن. کورتە نامەیەكت پێدەگات و تێیدا ژمارەى پەیوەندییە وەڵامنەدراوەکان و ژمارە تەلەفۆنى ئەو کەسانەى پەیوەندییان پێوەکردووى وهەروەها کات و مێژووى پەیوەندییەکان لەخۆ دەگرێت، لەهەمانکاتیشدا نامەیەك دەگاتە ئەو کەسەى پێشتر پەیوەندی پێوەکردوویت ئەگەر بەشداربووى تۆڕى زین بێت،ئاگاداری دەکاتەوە کە دەتوانێت پەیوەندیت پێوەبکات.

بۆ بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییە:

  • ئەم خزمەتگوزارییە دیارییەکی بێ بەرامبەرە لە (زین) و هیچ تێچووێکی نییە تەنانەت کرێی ئەو نامەیەش هەژمار ناکرێت کە لەبارەى پەیوەندییە وەڵامنەدراوەکانەوە بەدەستت دەگات.
  • بۆ کاراکردنى خزمەتگوزارییەکە یان گۆڕینى زمان کورتە نامەیەك بنێرە بۆ 2023 تێیدا 1 بۆ زمانى عەرەبی و 2 بۆ زمانى ئینگلیزی و 3 بۆ زمانى کوردی لەخۆدەگرێت.
  • دەتوانیت کورتەنامەکانى خزمەتگوزاریی Miss U رابگریت بە ناردنى ژمارە (0) بە کورتە نامەیەك بۆ 2023.