به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ "كۆمیسۆنی باڵای كارووباری په‌نابه‌ران" و "كۆمپانیای فه‌یسبوك" گروپی زین پاڵپشتی له پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ په‌نابه‌را
گروپی زین رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كۆمیسۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) و كۆمپانیای فه‌یسبوك پاڵپشتی له گه‌یاندنی تۆڕی ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی و به كواڵتییه‌كی به‌رز و خێرا له رێگای وای فای به په‌نابه‌رانی شانشینی ئوردن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌كات.
گروپی زین له بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌م پاڵپشتیكردنه له میانه‌ی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوه فراوانی كۆمیسیۆنی گه‌شه‌دان به به‌رده‌وامیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دێت، كه له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له نیۆڕك به‌سترا، وه‌ك ئاشكرایه ئه‌م هه‌وڵه مرۆییه به‌شێكه له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا له ژێر ناونیشانی "خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی بۆ په‌نابه‌ران" هاته‌ئاراوه.
گروپی زین كه 8 كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به‌ڕێوه ده‌بات روونیكرده‌وه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه كاریگه‌رییه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر باشتركردنی ژیانی په‌نابه‌ران و ئه‌و كۆمه‌ڵگا ناوخۆییانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كات كه بڕیار وایه كۆمیسۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ستێت به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها گروپی زین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئێستادا 724 هه‌زار په‌نابه‌ر ناویان له لایه‌ن كۆمیسۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئوردن تۆماركراوه كه له هه‌ردوو وڵاتی دراوسێی شانشینی ئوردن عێراق و سوریا به هۆی خراپی باروودۆخی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئه‌و وڵاته.
گروپی زین رایگه‌یاند پرۆژه‌ی په‌یوه‌ندی كه له لایه‌ن گروپ و كۆمیسۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و كۆمپانیای فه‌یسبوك پاڵپشتی ده‌كرێت، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی بێ سنوور له رێگای وای فای ده‌گه‌یه‌نێته نێو كامپه‌كانی په‌نابه‌ران و ده‌توانرێت له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كان به درێژایی رۆژ و هه‌فته ئینته‌رنێت به‌كاربهێنرێت كه له رێگای تۆڕی خێرای 4G سه‌ر به كۆمپانیای زین ئوردن راده‌كێشرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی گه‌یاندنی تۆڕی ئینته‌رنێـت گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ باشتركردنی دۆخ و ژیانی په‌نابه‌ران، كه ده‌توانن به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ ئازیزانیان له نیشتیمانی خۆیان بمێننه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ندین سوودی دیكه.
كامپه‌كانی په‌نابه‌ران به شێوه‌یه‌كی كارا هاوكاری پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن له رووی ده‌روونی و چالاكییه‌كانی كات به‌سه‌ربردن و فێركردنی نا فه‌رمی له شێوه‌ی پێشخستنی تواناكانیان له لایه‌نی ئابوری و هه‌روه‌ها په‌ره‌دان به به‌هره‌كانیان، هه‌روه‌ها له‌و بنكانه چه‌ندین نوسینگه‌ی یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران بوونیان هه‌یه كه له لایه‌ن كارمه‌ندانی كۆمیسۆینی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی په‌نابه‌ران و تۆماركردنی دۆخی ته‌ندروستی په‌نابه‌ران و هاوكاری كردنیان له رووی داریی و هه‌روه‌ها رێنوێنی كردنیان.
هه‌روه‌ها ئه‌و كامپانه پاڵپشتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، كۆڕ و كۆبونه‌وه به مه‌به‌ستی پێشخستن و باشتركردنی ژیانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بۆ ئه‌و كامپانه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر ژیانی په‌نابه‌ران.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌ینگنهایمه‌ر و ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی چوارچێوه فراوانی گه‌شه‌دان به به‌رده‌وامیی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه رایگه‌یاند " به‌و پێیه‌ی كه كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگین له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان و مێژوییه‌كی گرنگمان هه‌یه له ئاستی پێشكه‌شكردنی هاریكاری مرۆیی و یارمه‌تیدانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه ناكۆكی و دووبه‌ره‌كییان تێدایه، دركمان به به هێزی ئه‌و رۆڵه كاریگه‌ره كردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كان له باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان ده‌یگێڕێت".
هه‌روه‌ها گه‌یگنهایمه‌ر ووتی "پرۆژه‌ی په‌یوه‌ندی كه له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌مانه‌وه له وڵاتی ئوردن پاڵپشتی گه‌یاندنی ده‌كرێت، رۆڵێكی كارا ده‌گێڕێت له باشتركردنی ژیانی په‌نابه‌ران و ده‌توانن به به‌رده‌وامی ئاگاداری نوێترین هه‌واڵ و زانیاری بن ده‌رباره‌ی باردودۆخی وڵاته‌كانیان هاوكات له‌گه‌ڵ سوود بینین له پێشخستنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییان له رێگای ئینته‌رنێتێكی له راده‌به‌ده‌ر خێرا".
ئالان فێرنۆن سه‌رۆكی پرۆگرامی "په‌یوه‌ندی له پێناو په‌نابه‌ران"ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستپێخه‌رییه ده‌ڕبڕی و ووتی" كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زۆر خۆشحاڵه به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فه‌یسبوك و گروپی زین له پێناو گه‌یاندنی ئینته‌رنێت بۆ په‌نابه‌ران له وڵاتی ئوردن".
فێرنۆن به‌رده‌وامی به ووته‌كانی دا و ووتی" هه‌بوونی تۆڕی ئینته‌رنێت ته‌نها خۆشگوزه‌رانی بۆ په‌نابه‌ران به‌ده‌ستناهێنێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر تواناكانی كۆمیسیۆن و هه‌ماهه‌نگه‌كانیشی تا بتوانن به شێوه‌یه‌كی كاراتر له په‌یوه‌ندیدابن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و باشترینیان پێشكه‌ش بكه‌ن له پێناو هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵگاكانیان".
لای خۆیه‌وه كه‌یڤن مارتن جێگری سه‌رۆكی پرۆگرامی به جیهانگیریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و ئه‌ندانی كۆمیسیۆنی چوارچێوه فراوانی گه‌شه‌دان به به‌رده‌وامیی رایگه‌یاند " هه‌ر تاكێكی جیهان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه ئینته‌رنێت به‌كاربهێنێت، هیوادارین ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه له‌گه‌ڵ كۆمیسۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و گروپی زین، باشترین توانا پێشكه‌شی په‌نابه‌ران بكات له ئوردن تا بتوانن له‌گه‌ڵ كه‌س و كار و هاوڕێیانیان له په‌وه‌ندیدابن و زانیاری ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و ببن به شێك له كۆمه‌ڵگای جیهانی ژماره‌یی".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه فره‌لایه‌نه به‌شێكه له ئامانجه‌كانی (SDGs) به‌دیده‌هێنیت كه ساڵی پار له لایه‌ن 193 سه‌ركرده‌ی جیهان له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سیپته‌مبه‌ری ساڵی 2015 بنیاتنراوه، و ئه‌و ئامانجانه‌ش بریتین له بنه‌بڕكردنی هه‌ژاریی و پاراستنی هه‌ساره‌ی زه‌وی و گه‌ره‌نتیكردنی خۆشبه‌ختی بۆ هه‌مووان له ماوه‌ی 15 ساڵی داهاتوودا.
گومانی تێدا نیه، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه چه‌ندین ئامانجی (SDGs) به‌دیده‌هێنیت و به دیاریكراوی ئامانجی ژماره 17 كه ئاماژه بۆ چاره‌سه‌رییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و بنیاتنانی توانا و زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م بابه‌ته‌وه ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ ئامانجی ژماره 4 كه هه‌وڵی گه‌ره‌نتیكردنی فێركردنێكی گشتگیر و دادپه‌روه‌ر ده‌دات له‌گه‌ڵ پێشخستنی هه‌لی فێربوون بۆ هه‌مووان به درێژایی ژیان.