"زین" پێنجه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر بەردەوامیدان لەژێر ناونیشانی بنیاتنانی داهاتوو بڵاوكرده‌وه .
ئه‌سعه‌د به‌نوان: زین پاڵپشتییه‌كی به‌هێز پێشکەش بە ده‌ستپێشخه‌رییه داهێنەرییەکان دەکات بۆ گه‌یشتن به ئابوورییه‌كی بنیاتنراو له‌سه‌ر زانیاری.
گه‌یگنهایمه‌ر: زین وەک بەشیک لە ئەرکەکەی، توانا ته‌كنۆلۆژییه‌كانی ته‌رخان ده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی كۆمه‌ڵگاكان وه‌ك كۆمپانیاییه‌كی پێشه‌نگی هه‌رێمیی.
هەولەکانی زین لە 2015 روون بوون بۆ کەمکردنەوەی گازە کاربۆنییەکان لە بەشێکی زۆر لە بازڕەکانی لە جیهاندا.
گروپەکە پابەندبوونێکی بەهێزی نیشانداوه لەپێناو بەئامانجگەیاندنی روانینی دەستپێشخەری سیستەمی کاری عەرەبی.
زین هەماهەنگ بووە لەگەل یەکێتی نێوەدەوڵەتی GSMA بۆ برەودان بە بنەماکانی تایبەتەمەندی زانیاری کەسیی لە ئامێرەکانی مۆبایلدا.
گروپی زین کە کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی مۆبایل لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، پێنجەمین راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی بەردەامیی بڵاکردەوە، کە تێیدا بە روونی کاریگەرییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکانی کارەکانی بۆ ساڵی 2015 دەخاتەڕوو.
زین لە بەییاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، راپۆرتەکە کە لەژێر ناونیشانی "بنیاتنانی داهاتوو"ەوه‌یه، دەستکەوتە ناوخۆیی و دەرەکی و هه‌روه‌ها سیاسەت و ئامانجەكانی ئایندەی کۆمپانیا لەخۆدەگرێت لەبارەی پرسەکانی بەردەوامیی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.
گروپەکە روونیکردووەتەوە ئەو زانیاری و داتایانەی كه لەو راپۆرتەدا هاتوون پابەندبوونی کۆمپانیا بەرامبەر کاریگەرییە ئەرێنییەکان لەبوارەکانی بەردەوامیی کۆمەڵایەتی و ئابووری ژینگەیی لە کۆمەڵگاکانماندا بەرجەستە دەکات، راپۆتەکە کە لەلایەن دیلویت ئاند تۆچەوە پەسەندی سەربەخۆیی سنوورداری وەرگرتووە، له راپۆرته‌كه‌دا جەخت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه کۆمپانیا په‌رۆشه بۆ ئاگادارکردنەوەی بەشداربووان و هەوادارانی لە پابەندبوونی بەردەوامی كۆمپانیا بەرامبەر بەم پرسانە.
زین ئاشکرای کرد لە رێگەی ئەم راپۆرتەوە پابەندبوونی خۆی نیشان ده‌دات بۆ پشتگیری‌کردن و رەچاوکردنی بنەما جیهانیی و ناوخۆییەکان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، چونکە درک بە گرنگی مافەکانی مرۆڤ دەکات سەبارەت بە بەردەوامیی دامودەزگایی گشتگیر، بۆیە کار و رێوشێنەکانی لە چوارچێوەی کار و بنەما و رێنوێنییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئاشکرایشی کرد، راپۆرتەکە کە لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی کۆمپانیاکە بەردەستە، کە بەباش زانراوە لەبەر هۆکاری ژینگەیی تەنها کۆپی ئەلیکترۆنی بەردەست بخات، هاوتەریب بووە لەگەڵ "بنەما رێنوینییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان"لەبارەی" ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر کار و مافەکانی مرۆڤ"، روونیشی کردەوە لەو چوارچێوەیەدا بەشێکی دروست کردووە لەپێناو هەماهەنگی دروستکردن لەگەڵ هاوپشکەکانی بۆ پرسەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئەوانەی پەیوەندییان بە چالاکییەکانی گروپەکە و پەیوەندییە بازرگانییەکانیەوە هەیە.
جەختی له‌وه‌ش کردەوە کە بڕوای بە بەشداریکردن لە گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو بازاڕانەدا هەیە کە کارییان تێدا دەکات، هەروەها باشترکردنی ژینگەکەی و برەودان بە کارمەندەکانی کە لە کۆتاییدا دامەزراوەکە بەرەو سەرکه‌وتن و دەستکەوتی گەورەتر دەبات.
باسی لەوەش کردووە ئەو زانیارییانەی لە راپۆرتەکەدا هاتوون هەموو ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە زین کاریان تێدا دەکات وه‌ك: کوەیت، عێراق، ئوردن، به‌حرەین، سعودیە، سودان، باشووری سودان و لوبنان، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ئامادەکردنی راپۆرتەکەدا رەچاوی کارکردنی بە بنەماکانی گرنگیی رێژەیی، گشتگیریی و وڵامدانەوە كردووه، ئەمەش بەپشت بەستن بە پێوەرەکانی بنەمای لێپرسراوێتیی ژمارە AA1000، ئەوەش دیارترین دەستپێشخەرییه لە چوارچێوەی بنەماکانی رێنوینی نێوەدەوڵەتی تایبە بە ئامادەکردنی راپۆرت لەبارەی بەردەامیی.
لەو بارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرێوەبردنی گروپی زین، ئەسعەد ئەحمەد بەنوان، وتی: "کاریگەرییە نەرێنییەکانی ناکۆکییەکان و تەحەدا دیموگرافییەکان و خاوبوونەوەی ئابووری بەردەوامه لە ناوچەکەدا، وای کرد پێویست بێت بۆ هەر رێکخراوێکی فرە رەگەز و پێشەنگی وەک گروپی زین کە ستراتیژییەکی بەردەوامیی بەهێز و گشتگیر دابنێت کە پاڵپشت بێت بۆ گەشەی رێکخراوەیی لەگەڵ دڵنیایی بەدەستخستنی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری زیاتر بۆ گەلانی ناوچەکە".
بەنوان هەروەها وتی: "گومانی تێدا نییە چارەسەرکردنی ئەم تەحەدایانەی لەئارادان و راهاتن لەگەڵیاندا، تا ئێستا لە ستراتیژیای بەردەوامیی گروپی زیندایە، کە لەم راپۆرتەدا بەشێوەیەکی ورد تیشکی خراوەتەسەر".
لە درێژەی قسەکانیدا روونی کردەوە: "تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ لە یارمەتیدانی ئەو کۆمەڵگایانە ببینێت کە بەم دۆخە دژوارەدا تێدەپەڕن، لەم سۆنگەیەوە گروپی زین کارە سەرەکییەکانی بۆ خزمەتکردن لەم بابەتەدا چالاک کردووە، هەروەها کۆمەککردنی هەزاران کەس لەوانەی رووبەڕووی ئەم بارودۆخە بونەتەوە و لە ناوچەکانیان".
وتیشی: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تەحەدا هەرێمییە سەختانەی رووبەڕوویان دەبینەوە، بۆ ئێمە گرنگە پارێزگاری لە پێگەی خۆمان بکەین وەک بزوێنەرێک بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەیی، چونکە بەرپرسیارێتییەکانی زین درێژ دەبنەوە بۆ تەواوی ئەو لایەنە سەرەکییانەی پەیوەستن بەم بابەتەوە".
بەنوان ئاشکرای کرد كه گروپی زین پاڵپشتییەکی بەهێزی داهێنان و په‌لهاویشتنی ناوچەکە بەرەو ئابوورییەکی بنیاتنراو لەسەر مەعریفە و زانیاری دەکات، بەشێوەیەک کە خشتەی کارە داهێنەرییەکانی زین دروستکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەخۆدەگریت، هەروەها ئەنجامدانی دەستپێشخەری بەئامانجی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە نوێیەکان لە ناوچەکەدا.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر رایگه‌یاند" ئه‌م راپۆرته رووناكی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌ی كه به‌ده‌ستیده‌هێنین له گه‌شته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی، كه بریتیه له سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌دان به پێگه‌كه‌مان وه‌ك دامه‌زاروه‌یه‌ك بۆ ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌م بابه‌ته‌وه، كه توانیمان بیگه‌یه‌نین به به‌شدرابووانمان و ته‌واوی لایه‌نگرانمان".
هه‌روه‌ها گه‌یگنهایمه‌ر درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و ووتی: "كاریگه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل تا ئێستاش دیاریده‌یه‌كی جیهانیه و رابردووی نیه، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2014 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ئامێره‌كانی مۆبایلن له 20% به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 50% له نێو دانیشتوانی جیهان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2020، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل ملیارێك تێپه‌ڕێنێت و ئێمه وه‌ك كۆمپانیاییه‌كی پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی هه‌رێمه‌كه‌دا، به‌لامانه‌وه گرنگه كه به‌رده‌وام بین له پێشكه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندی به كۆاڵێتیه‌كی به‌رز بۆ ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ین.
گه‌یگنهایمه‌ر ووتیشی: "به شێوه‌یه‌كی كارا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه توانای كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه به‌رزبكه‌ینه‌وه تا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سوود له كایه‌كانی فێركردن و ته‌ندروستی و ئابوری وه‌ربگرن، ئێمه له گروپی زین هه‌نگاوی گرنگمان هاویشتووه تا كاره سه‌كییه‌كانمان گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و چه‌قبه‌ستنه بدات كه له ناوچه‌كه رووبه‌رووی ده‌بینه‌وه، به تایه‌ت له‌م دۆخه‌ی كه ئێستا هه‌رێمه‌كه پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت".
گه‌ینگنهایه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و ووتی" ده‌ستمان كرد به فراوانكردنی چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانمان به مه‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی كار و به‌ده‌ستخستنی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئه‌مه‌ش له رێگای هاوبه‌شه سه‌ره‌كیه‌كانمانه‌وه، نمونه‌یه‌كی ئه‌و پلانه به‌ڵێنمان داوه ئامانجی كاره‌كانمان له خزمه‌تی (كار له پێناو فێركردن) بێت، ئه‌مه‌ش بریتیه له هه‌ڵمه‌تێكی فره ره‌هه‌ند كه پابه‌ند ده‌بین له پێناو دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر فێركردن له ته‌واوی جیهاندا".
درێژه‌ی به قسه‌كانی دا ووتی" هه‌روه‌ها داواكاریمان پێشكه‌شكردووه بۆ بوون به ئه‌ندام له لوتكه‌ی كۆربه‌ندی جیهانی ئابوری (داڤۆس) وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی كارا، ئه‌م هه‌نگاوه گرنگییه‌كی گه‌وه‌ره‌ی هه‌یه، به له به‌ر چاوگرتنی پلانه‌كانی كۆربه‌نده‌كه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ئه‌رێنی و به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی جیهاندا".
گه‌یگنهایمه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كۆمپانیا زین له رێگای دروستكردنی هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ كۆڕبه‌ندی جیهانی ئابوری، هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ پابه‌ندبوون به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی " روانینی دەستپێشخەری نوێ بۆ سیستەمی کاری عەرەبی"، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م روانینه دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره بۆ 100 هه‌زار كه‌س تا ساڵی 2017 تا بتوانن كار بكه‌ن له ته‌واوی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا.
هه‌روه‌ها درێژه‌ی پێداو ووتی" به‌لامانه‌وه گرنگه كه بتوانین ئه‌م ئامانجانه به‌ده‌ستبهێنین، له ئێستادا گه‌نجان رووبه‌رووی بێكارییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه له ناوچه‌كه كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 27%، ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی بێكارییه له ئاستی جیهاندا".
له لایه‌كی دیكه‌وه گه‌یگنهایمه‌ر روونی كرده‌وه" به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و دۆخه‌ی كه رووبه‌رووی به‌شێك له بازاڕه‌كانمان بووته‌وه، بۆ ئێمه گرنگه كه بتوانین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێكخستن و پاراستنی پلانه‌كانمان بۆ به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانمان، هه‌روه‌ها پاراستن و پاریزگاری كردن له كارمه‌ندانمان له لایه‌كی دیكه‌وه، پێمان وایه كه به‌شێكه له ئه‌ركه‌كه‌مان وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگ له هه‌رێمه‌كه‌دا یارمه‌تی ئاواره‌كان بده‌ین له كه‌مكردنه‌وه خه‌م و ئازاره‌كانیان له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ین".
به‌رده‌وامی پێداو ووتی" توانا ته‌كنۆلۆژییه‌كانی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌كارهێنا تا ئاواره‌كان بتوانن په‌یوه‌ندی به كه‌س و كار و ئازیزانیانه‌وه بكه‌ن ئه‌مه‌ش له رێگای خستنه‌گه‌ڕی پرۆژه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان خێزانه ئاواره‌كان، ئه‌م پرۆژه‌یه له ئوردن هاته ئاراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی په‌نابه‌ره یه‌كگرتووه‌كان و كۆمپانیای ئه‌ریكسۆن، هه‌روه‌ها له عێراق توانیمان پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر بینینه ئاراوه بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به زیاتر له 18 هه‌زار ئاواره".
گه‌یگنهایمه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زین داهێنانێكی پته‌وی له ستراتیژیاكه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه گروپی زین به به‌رده‌وامی رێوشوێنی توند و تۆڵی گرتووه‌ته به‌ر بۆ پێشخستن و هاندانی چالاكیه داهێنه‌رانه‌ییه‌كان له نێو كۆمپانیا و هه‌نگاونان به‌ره‌و به جیهانیبوون و گه‌یشتن به ئابوورییه‌كی بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "له ساڵی 2015 هه‌ڵساین به پێشخستنی به‌ره‌ی ژماره‌یی و داهێنانی زین (ZDFI) له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌دا هاوبه‌شی سەرمایەگوزارییه ستراتیژییه‌كانمان به‌هێز كرد له سندوقی سه‌رمایه‌گوزاری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا، ئه‌و جۆره هه‌ماهه‌نگیانه پاڵپشتی زیاتری گه‌شه‌دان به چالاكییه‌كانی كۆمپانیا ده‌كه‌ن".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه راپۆرته‌كه روناكی خستووه‌ته سه‌ر گرنگترین وێسته‌گه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گروپی زین له كایه‌ی به‌رده‌وامیی له ساڵی 2015، یه‌كێك له گرنگترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كڕین له گروپی زین بریتی بوو له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌ندی له ماوه‌ی رابردوودا، كه ته‌كنۆلۆژیاییه‌كی جیهانی سه‌ره‌كی به‌كارهێنا له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی داخوازی كڕین به پێی خواستی ته‌واوی كۆمپانیانیاكان یان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه لێیه‌وه نزیكن، ئه‌م هه‌وڵه‌ش به پێی پێشبینیه‌كان ده‌گاته 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا.
له لایه‌كی دیكه‌وه گروپی زین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جیهانی GSMA كرد بۆ پێشخستنی "بنەماکانی تایبەتەمەندی زانیاری کەسیی لە ئامێرەکانی مۆبایلدا"، ئه‌م بنه‌مایانه هه‌وڵێك بوو بۆ رێزگرتن و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌شداربووانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل، هه‌روه‌ها زین چووه نێو هه‌ماهه‌نگیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی GSMA ئه‌مه‌ش له رێگای په‌یوه‌ندیكردن به گروپی "ده‌ستپێشخه‌ری وزه و تواناكانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل"، كه بریتیه له هه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ستخستنی یارمه‌تیدانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌كان به مه‌به‌ستی باشتركردنی تواناكانیان به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه له ته‌واوی جیهاندا.
جگه له‌وانه، گروپی زین توانی ببێت به ئه‌ندامی یه‌كێتی GSMA بۆ چوونه نێو هه‌مانگی له‌گه‌ڵ "هێڵی پاراستنی منداڵان" (CHI) كه له رێگایه‌وه گروپی زین چه‌ند كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی خۆڕایی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌سته‌به‌ر كرد كه ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر تا بتوانن په‌یوه‌ندی به هێڵه‌كانی پاراستنی منداڵانه‌وه بكه‌ن له به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی كه زین كاری تێدا ده‌كات.
گروپی زین جێده‌ستی دیاره له بواری ژینگه‌یی، و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه كاربۆنییه‌كان، كه رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه‌كان له سودان بریتی بوو له 24% و له ئوردن 6% و له شانشینی عه‌ره‌بی سعودی بریتی بوو له 5% و له باشوری سودان 2%، هه‌روه‌ها گروپی زین سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێنا له دانانی ئامرازی بەدیهێنانی وزەی کارەبا له رێگای ئامێری دیزله‌وه كه له رێگای پاتری دوو توخم و ووزه‌ی خۆره‌وه كار ده‌كات، هه‌روه‌ها رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له به جێگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌رییه به تواناكان بۆ به‌كارهێنانی وزه و نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كارێكی زۆری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی تاوه‌ره‌كان كرد كه هاوتایه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی به‌رده‌وامیی له گروپی زین جه‌نێڤه‌ر سوله‌یمان ووتی" ئاشكرایه كه زین هه‌وڵێكی ته‌واو ده‌دات بۆ ئاگاداربوون له كار و ده‌ستپێخه‌رییه‌كانی بۆ پێشخستنی پرۆژه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و دامه‌زاراوانه‌ی كه گرنگییه‌كی زۆر به هه‌ماهه‌نگی ده‌دات بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیانی كۆمه‌ڵگاكان".
سلێمانی درێژه‌ی پێیدا ووتی" له چوارچێوه‌ی ئه‌ندامێتییه ستراتیژییه‌كه‌مان له ماوه‌ی ساڵی 2015، په‌یوه‌ندییه‌كی گشتیگرمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ لوتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی، پێمان وایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ دامه‌زراوه‌كه‌مان و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی، ئه‌و پابه‌ندبوونه هه‌وڵێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی بێكاری گه‌نجان و سه‌رمایه‌ی مرۆیی، پێشخستنی تواناكان، جگه له‌وه ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی ده‌ستپێشخه‌رییه ئاینده‌ییه‌كان، كه شۆڕشی چواره‌می پێشه‌سازی له نێو هه‌ناوی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌دایه".
سلێمان روونی كرده‌وه "هاوكات له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی رێنوێنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به پرسی مافه‌كانی مرۆڤ، راپۆرته‌كه‌ی گروپی زین یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌مایانه له سه‌ر پرسی چالاكییه‌كانی گروپ و برانده بازرگانییه‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و ووتی" كاتێك پێمان نایه نێو ساڵی 2016 به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانمان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاو به ستراتیژیای به‌رده‌وامیی تایبه‌ت به گروپ بخشێنین بۆ دڵنیابوونه‌وه له سه‌ر به‌های به‌رده‌وامیی دامه‌زاراوه و كۆمه‌ڵگا جیاجیاكانمان، ساڵی 2016 تیشك ده‌خرێته سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه باڵاكانمان".
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی زین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی بۆ له ساڵی 2015، تكایه سه‌ردانی ئه‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه : بكه