گروپی زین خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژمێریاری به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه جیهانییه‌كان فراوانده‌كات .
گروپی زین رایگه‌یاند؛ كۆمپانیای مه‌دا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان كه سه‌ر به گروپی زینه، چووه نێو هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تۆڕی ئامازۆن وێب کە كورتكراوه‌كه‌ی ناسراوه به (AWS)، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ی كۆمپانیای مه‌دا به یه‌كه‌مین دەستپێشخەری داده‌نرێت له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گروپی زین كه خاوه‌نی 8 كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا رایگه‌یاند؛ ئه‌ندامێتی له تۆڕی "خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌مازۆن وێب" مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له ئێستا به دواوه زین ده‌توانێت كۆمپانیاكانی خاوه‌ن پڕۆژه‌ی كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ژمێریاری "خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌مازۆن وێب (AWS) له رێگای تۆڕی IP/MPLS تایبه‌ت به گروپه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
زین له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه؛ گروپی زین باوه‌ڕی به بازنه‌ی تۆڕه‌كان له نێو ماڵپه‌ڕه‌كانی "به‌ستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ"ی تایبه‌ت به تۆڕی AWS له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌وه له نێو بنكه‌كانی زانیاری و نوسینگه‌كان و ژینگه‌ی رێكخراوه‌یی له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌یه. ئه‌م بابه‌ته پشكدار ده‌بێت له یارمه‌تیدانی پڕۆژه بازرگانییه‌كانی بنیاتنانی ژینگه‌ی ژمێریاری دوو توخم له رێگای به‌كارهێنانی ژمێریاری "خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌مازۆن وێب" (AWS).
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، تۆڕی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌مازۆن وێب (AWS) وه‌ك پلاتفۆڕمێكی ژمێریاری گشتگیر و به‌كارهێنراو له ئاستی جیهان كارده‌كات، توانیویه‌تی 90 خزمه‌تگوزاری گشتگیر بۆ بژارده‌كانی ژمێریاری، و پاراستن، و بنكه‌ی زانیارییه‌كان، و شیكردنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێت IoT و ئه‌پڵیكه‌یشنی پڕۆژه‌كانی كار له 42 "ناوچه‌ی رووماڵكراو" (AZs) كه دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر 16 ناوچه‌ی جوگرافی له ئاستی جیهان، له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی AWSو 5 ناوچه‌ی رووماڵنه‌كراو له فه‌ڕه‌نسا و چین و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند مانگی داهاتوو ئه‌و ناوچانه‌ش بچنه نێو خزمه‌تگوزارییه‌كه‌وه له رێگای ئینته‌رنێته‌وه.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی AWS مانگانه له لایه‌ن ملیۆنان به‌شدابووی چالاك له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت. له نێویاندا ئه‌و پڕۆژه نوێیانە كه به شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه ده‌كه‌ن، و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی كار هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سته حكومییه‌كان بۆ كارپێكردنی ژێرخانی تایبه‌ت به خۆیان ئاسانکارییه‌كی زۆری پێبه‌خشیون له‌گه‌ڵ پاشه‌كه‌وتكردنی تێچووه‌كان.
گروپی زین ئاشكرای كرد ئه‌م هه‌نگاوه تیشك ده‌خاته سه‌ر خزمه‌تگوزاری Cloud Connect ی ژمێریاری تایبه‌ت به گروپ. ئه‌و خزمه‌تگوزارییانەی كه پلاتفۆرمی داهێنه‌رانه دابینده‌كه‌ن و له نێوان به‌شداربووان له لایه‌ك و دابینكه‌رانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژمێریاری (CSP) لەلایەکی تر ده‌به‌سترێنه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسان و تێچوویه‌كی گونجاو. پلاتفۆڕمه‌كه رێگا به به‌شداربووان ده‌دات له بنیاتنانی چاره‌سه‌ریی ئاسان و گونجاو بۆ پێشخستن كه له سه‌ر بنه‌مای ته‌كنۆلۆژیای ژمێریاری دارێژرابێت، هاوكات رێگایه‌كی ئاسان بۆ به‌شداربووان فه‌راهه‌م ده‌كات تا په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كانی ژمێریاری بكه‌ن، له نێویاندا تۆڕی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌مازۆن وێب (AWS).
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای مه‌دا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كاروباری چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فرۆشتن به كۆ و مۆبایل له گروپی زین هنری كساپ رایگه‌یاند: " ئه‌م رێككه‌وتنه رێگامان بۆ خۆشده‌كات تا هه‌نگاوی پێشكه‌وتوو بهاوێژین له‌م جۆره خزمه‌تگوزارییه پێشه‌نگانه کە یەکێکە لەخواستەکانی كه‌رتی پڕۆژه‌ی كاره‌كان له ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها كساپ ووتی: "هه‌ر وه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر رێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ ئێمه له ئاستی بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێگای زیادكردنی تۆڕی AWS بۆ سه‌ر پاكێجه‌كه‌مان، و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پلاتفۆرمێكی توند و تۆڵمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بۆ هێنانه‌ئارای خزمه‌تگوزاری زیاتر داهێنه‌رانه، تا بتوانین باشترین ئۆفه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به به‌شداربووانمان بكه‌ین".
كساپ له درێژه‌ی ووته‌كانیدا ووتی: "له چوارچێوه‌ی (Cloud Connect) كه زین ده‌سته‌به‌ری كردووه، به‌شداربووان قه‌باره‌یه‌كی دیاریكراو له ئینته‌رنێت له رێگای ژێر خانه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌روه‌ها ئامرازی و ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی (كُمون) ده‌سته‌به‌رده‌كات، كه ده‌توانن پێشبینی بكه‌ن، و هه‌روه‌ها باشترین پارێزگاریی هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له ئێستادا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجامده‌درێت، هاوكات خزمه‌تگوزارییه‌كه كۆنتڕۆڵێكی ته‌واو و به هێز ده‌كاته سه‌ر دابه‌شكردن و جێگیركردنی دابه‌شكارییه‌كان، كه رێگا خۆشده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی ته‌واوی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی زانیارییه‌كان و ئاسایشی ته‌واو له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه تا كۆتایی به‌ده‌ستده‌هێنرێت".
كساپ له ووته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە خزمه‌تگوزاری (Cloud Connect) ژمێریاری تایبه‌ت به گروپی زین پلاتفۆڕمێكی داهێنه‌رانه دابینده‌كات له نێوان به‌شداربووان له لایه‌ك و كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژمێریاری (CSP) له لایه‌كی دیكه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسان و تێچوویه‌كی گونجاو. پلاتفۆڕمه‌كه رێگا به به‌شداربووان ده‌دات له بنیاتنانی چاره‌سه‌ریی ئاسان و گونجاو بۆ پێشخستن كه له سه‌ر بنه‌مای ته‌كنۆلۆژیای ژمێریاری دارێژرابێت، هاوكات رێگایه‌كی ئاسان بۆ به‌شداربووان فه‌راهه‌م ده‌كات تا په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كانی ژمێریاری بكه‌ن، له نێویاندا تۆڕی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌مازۆن وێب (AWS).
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌م رێككه‌تننامه‌یه له ئەنجامی هاوپه‌یمانییه‌كی هاوشێوه كه له سیپته‌مبه‌ری رابردوودا زین له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیای جیهانی مایكرۆسۆفت به‌ستبووی، له دواین رێككه‌وتنیدا زین كۆمپانیای مه‌دای بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به‌شداربووانی سیسته‌می كاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (Microsoft Azure ExpressRoute ). ئه‌م هه‌نگاوه رێگا بۆ كۆمپانیا خۆشده‌كات به دابینكردنی كه‌رتی ده‌سته‌كان و كۆمپانیان به زنجیره‌یه‌ك له باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان له بواری پرۆگرامسازی و خزمه‌تگوزارییه ژمێریارییه پێشكه‌وتووه‌كان له رێگای تۆڕه گه‌شه‌كردووه جیهانییه‌كه‌ی MPLS.
گروپی زین دووپاتیكرده‌وه به به‌ستنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كان، زین به شێوه‌یه‌كی به هێز ده‌چێته نێو خشته‌ی یاریكه‌ره پێشه‌نگه‌كان له بواره‌كانی ژمێریاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینته‌رنێتی وه‌ك كۆمپانیای AWS و مایكرۆسۆفت. ئه‌م بابه‌ته سه‌ر له نوێ پێشه‌نگایه‌تی و رابه‌ڕایه‌تی گروپی زینی وه‌ك كۆمپانیایه‌كی جیهانی له خزمه‌تگوزارییه‌كانی فرۆشتنی په‌یوه‌ندییه ژماره‌ییه‌كان ده‌رخست، هه‌روه‌ها ئه‌و رێككه‌وتنانه ته‌واوكه‌ری ستراتیژیا گشتییه‌كه‌ی گروپی زینن و بریتیه له‌وه‌ی زین ببێته ركابه‌ر له جیهانی داهێنان و باشتركردنی خزمتگوزارییه‌كانی به‌شداربووان.
شایه‌نی باسه تۆڕی IP/MPLS كه زین خاوه‌ن و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بۆ رووماڵكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای خواروو و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌و تۆڕه هه‌ڵده‌ستێت به گرێدانی "گواستنه‌وه‌ی تۆڕێك به تۆڕێكی دیكه‌وه" (NNI) له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه جیهانییه سه‌ره‌كییه‌كان، و هه‌ژموونی فراوانی ئه‌م تۆڕه توانایه‌كی گه‌وره له دابینكردنی په‌یوه‌ندی به‌شداربووان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پلاتفۆرمه پێشه‌نگه جیهانییه‌كان ده‌به‌خشێت.