"زێن ی عیڕاق" ڕێکەوتنامەی بەکارخستنی نەوەی سێیەمی لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی یەکانی عێراقی ئیمزاگرد .
گیگینهایمەر : بەکارخستنی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم گۆڕانکاری بنەڕەتی دەبێت لەسەر بەرهەمی ناوخۆ و بوارەکانی گەشەسەندنی ئابووری
- الجرجفجی : تەکنەلۆژیای نەوەی سێیەم عێراق دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ لە تەکنەلۆژیای زانیاری کە لە کانوونی دووەمی 2015 کاردەکات
- کۆمپانیا بڕی 57،21 ، ملیۆن دۆلاری داوە وەک پێشەکی لە کۆی گشتی بڕی بەکارخستن کە دەکاتە ، 307 ملیۆن دۆلار
گروپی کۆمپانیاکانی زێن ی پێشەنگ لە بواری پەیوەندی یە گواستراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ڕایگەیاند کەوا لقە کۆمپانیاکەی ئەسیر بۆ پەیوەندی یەکانی عێڕاقی سنوردار (زێن ی عێراق) گرێبەستێکی لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی یەکانی عێراقی ( CMC) ئیمزا کرد بۆ بەکارخستنی خزەتگوزاری نەوەی سێیەم 3G لە سەرانسەری عێراق ( 2100 مێگاهێرتز ).
گروپی کۆمپانیا لە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ئاشکرای کرد کەوا کۆمپانیای زێن ی عێراق بڕی 67،750 ، ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک پێشەکی داوە کە دەکاتە 25 % ی کۆی گشتی بڕی بەکارخستنی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم کە دەکاتە ، 307 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
شایەنی باسە ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم لە هۆتێلی ڕەشید لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێڕاقی دکتۆر حیدر العبادی و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی یەکانی عێراق(CMC ) دکتۆر ێفاء الدین ربیع ، و بەڕیوەبەری گشتی بەشی هونەری لە کۆمپانیای زێن ی عێراق دکتۆر حیدر راچی ، وە ژمارەیەک لە بەرپرسە حکومی و سەر بە دەستە و کۆمپانیای زێن ی عێراق.
گروپی کۆمپانیاکان ئاشکرای کرد کەوا زێنی عێراق لەگەڵ سێ کۆمپانیای نێودەوڵەتی لە بواری پەیوەندی یە بێ تەلەکان بۆ پێش خستن و فراوان کردنی تۆڕی خزمەتگوزاری بە تەکنەلۆژیای یەکانە RAN ، کە ئەوانیش کۆمپانیاکانی ئەریکسۆن و هەواوی و نۆکیا نێتوۆرک ن ، ئەمەش بۆ خێراکردنی دابینکاری بۆ خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم لە مانگی کانونی دووەمی 2015.
لە کاتی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراقی دکتۆر حیدر العبادی ووتی "ڕۆڵی دەوڵەت پاڵپشتی کەرتی تایبەتە نەوەک پێشبڕکێ کردنی" لەگەڵ دووپاتکردنەوەی گرنگی بوونی هاوبەشی یەکی پتەو لەنێو دەوڵەت و کەرتی تایبەت.
وە لە ووتەکەیدا العبادی دووپاتی کردەوە لەسەر گرنگی خێراکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەکنەلۆژیای زانیاری لە عێراق ، هەروەک ئاشکراکردنی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم لەم بوارەدایە ، بۆ خزمەتکردنی ئەم ڕێبازەیە "
لێرەدا گیگینهایمەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکەی لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی یەکانی عێراقی بە بە نرخ دانا لە کاتی سازدانی ئەم ڕێکەوتنامەیە و بە ڕوون و بنیاتنەرانەی وەسف کرد ، وە لە وتەکەیدا ئاشکرای کرد" بڕوامان بەوەیە ئاشکراکردنی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم 3Gکاریگەری ڕیشەیی دەبێت لەسەر بەرهەمی ناوخۆی عێراق و شوێنەوارێکی پۆزەتیفانە ی دەبێت لەسەر بواری پێشخستنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ووڵات ، گەر ئەوە بخەینە بەر چاو کەوا بەکارهێنانی زانیاری مۆبایل لە عێراقدا بە ڕێژەی 15 % یە".
لە لایەنی خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی زێن ی عێراق محمدد الجرجفجی دەربارەی ئەم هەنگاوە ووتی "بڕوامان بەوەیە کەوا دابینکردنی ئەم جۆرە خزمەتگوزاری یە تاقیکردنەوەیەکی نایاب و خۆشە بۆ هاوبەشەکانمان چونکە ئەو تەکنەلۆژیایەی بەکاردێت گواستنەوەی زانیاری خێرا بەردەست دەکات هەروەها خزمەتگوزاری پەیوەندی دەنگی باشتر و دەنگەکە ڕوونتر دەکات .
هەروەها ووتی " ئەو ئاسۆیە نایابانەی تەکنەلۆژیای نەوەی سێیەم دەیانکاتەوە کە لە مانگی کانوونی دووەم بە شێوەیەکی بازرگانی بڵاو دەکرێتەوە کەرتی پەیوەندی یەکان لە عێراق هەنگاوێک دەپەڕێنێتەوە لە جیهانی تەکنەلۆژیای زانیاری"
وە الجرجفجی ڕوونی کردەوە کەوا داهاتی زانیاری داتا بۆ کۆمپانیای زێن ی عێراق ( بێجگە لە کورتەنامە و بڕی زیادکراو ) ڕێژەی 4% ە لەم کاتەدا، ئەمەش نیشانەی ڕێژەی بەرەو پێش 12% لە کۆی گشتی داهاتی زێن ی عێراق کە ساڵانە ئەم کەرتە بەرەو پێش چوون بەخۆوە دەبینێت بە ڕێژەی چوونی کەرتی زانیاری داتا یە لەگەڵ ئاشکراکردنی بازرگانی تەکنەلۆژیای نەوەی سێیەم".
شایەنی باسە کەوا کۆمپانیای زێن ی عێراق لەسەرەتای بەدەست هێنانی مۆڵەتی کارکردن لە عێراق بۆ پەیوەندی یە گوازراوەکان لە ساڵی 2003 وە 7یەکێکە لە ئەو کۆمپانیانەی کەوا ژێرخانی کەرتی پەیوەندی یەکانی بەرەو پێش برد بە وەبەر هێنانی زیاتر لە 5 ملیار دۆلاری ئەمریکی تا ئێستا ، وە وەککۆمپانیایەکی وەبەرهێنەر ئەرکێکی باڵای هەیە لە پاڵپشتی دەستەی کەرتی حکوومی کەوا زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی عێراقی هەیە ، هەروەها گورەترین بەکاربەری خزمەتگوزاری پەیوەندی گواستروە دادەنرێت لەم ووڵاتەدا کەوا زیاتر لە 4 هەزار وێستگەی بەکارخستنی تۆڕی هەیە ، وخزمەتگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە 13,3 ملیۆن هاوبەش دەکات هەروەک زانیاری تایبەت بە ئەیلوولی 2014 دیاری دەکەن.