زێنی عێراق بنكەیەكی نوێی خزمەتگوزاری لە مۆڵی بەغدا- حارسیە دەكاتەوە .
لە روانگەی ستراتیژیەتی خۆی کە بنیاتنراوە لەسەر تێگەیشتن لە هاوبەش و بەکارهێنەرانی، كۆمپانیای (زێن) كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گروپی (زێن)ی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری گەیاندن و زانیاری گواستراوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا كردنەوەی بنكەیەكی خزمەتگوزاری نوێی لە مۆڵی بەغدا لە حارسیە کردەوە شاری موسڵ لە گەڕەكی زهور نزیك نۆرینگەی پزیشكی زهور بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی راگەیاند، ئەم هەنگاوەش دەچێتە بەشیچكە لەو پلانەی كە زێنی عێراق پەیڕەوی دەكات بە ئامانجی خزمەت كردنی هاوبەشەكانی لە چوارچێوەیەكی كامڵ و ئاسان لە رێگای فرۆشتن و گۆڕینی هێڵەكان و كارتی و دانی پارە و ئەم بنكەیە دەبێتە هۆی ئەوە كۆمپانیا لە نزیكەوە ئاگاداری پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی بێت و بە شەفافیەت و باشترین كوالیتی بۆیان دابین بكات.
لەم بارەوە زێنی عێراق دووپاتیكردەوە كە: هەڵبژاردنی مۆڵی بەغدا لەبەر ئەوە بوو كە یەكێكە لە لە سیما هەرە پێشكەوتووە سەردەمییەكانی بەغدا و لەبەر ئەوەی ئێمە گرنگی تەواومان داوە بە خزمەتكردنی هاوبەشانمان، بۆیە بەردەوام كاردەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو كەلتوورە لە هەموو هەنگاوەكانماندا، سەرەتا لە پلان داناوە و كردنەوەی بنكەكانی فرۆشتن و پیشانگاكان بە مەبەستی نزیكبوونەوەی زیاتر لە هاوبەشەكانمان تا دەگاتە پێشكەش كردنی باشترین و خێراترین خزمەتگوزاری پێیان.
كردنەوەی ئەم بنكە نوێیە لە مۆڵی بەغدا رەنگدانەوەی ئامانجەكانی كۆمپانیایە كە هەمیشە بە پەرۆشە بۆ ئەوەی نزیك بێت لە هاوبەشەكانی لە هەركوێیەكی وڵات بن و دابینكردنی پێداویستی و داواكارییەكانیان لە رێگای فراوان كردنی تۆڕی بنكەكانی خزمەتگوزارییەكانی، هەروەها ئەم بنكە نوێیە دەرفەت بە هاوبەشانی دەدات كە بەردەوام لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیا بە شێوەیەكی راستەوخۆ بەبێ هیچ نێوەندگیرێك، ئەمە سەرەڕای پەیوەندی و زانینی دوایین هەواڵ و پەرەسەندنەكانی تەكنۆلۆژیا لە جیهان، هەروەها یارمەتییان دەدات راستەوخۆ سوود وەربگرن لە خزمەتگوزاری و ئۆفەرە جیاجیاكان.
شایەنی باسە زێنی عێراق پێشكەوتووترین كۆمپانیاكان لە وڵات لە بواری تەكنۆلۆژیا و بەردەوام بەدوای چۆنیەتی هێنانی نوێترین و پێشكەوتووترین چارەسەری تەكنۆلۆژیا و پێشكەش كردنی بە هاوبەشەكان و گرنگترینیان بە دویكیۆمێنت كردنی ئەلیكترۆنی داتاكان، هەروها هەوڵ دەدات بگاتە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا و رووماڵ كردنی گشت پارێزگاكان، لە رێگای بنكە جۆراوجۆرەكانی و خاڵەكانی فرۆشتن بۆ مسۆگەر كردنی خزمەتگوزارییەكی باش و خێرا.