"پێشبڕكێی گه‌وره‌ی زین" به‌هێزترین پێشبڕكێیه به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شداربووی عێراقی .
زینی عێراق به‌شێكه له گروپی كۆمپانیاكانی زین كه پێشه‌نگه له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، كۆمپانیای زینی عێراق به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن و به‌هێزكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان كه له سه‌ر بنه‌مای متمانه و باوةرِي دروستبووه به‌ڵێنی هێنانه ئارای باشترین ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووان داوه.
كۆمپانیای زینی عێراق له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوازه‌دا ده‌ستی به ئه‌نجامدانی "پێشبڕكێی گه‌وره‌ی زین) كرد كه له رێگایه‌وه به‌شداربووان ده‌توانن خه‌ڵاتی دارایی به‌ده‌ستبهێنن كه بڕه‌كه‌ی رۆژانه بریتیه له 2 ملیۆن دینار و هه‌فتانه 5 ملیۆن دینار و مانگانه 12 ملیۆن دینار و هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی پێشبڕكێكه كه بریتیه له 72 ملیۆن دینار، سه‌باره‌ت به خولی یه‌كه‌م كۆمپانیای زین له مه‌ڕاسیمێكی جه‌ماوه‌ری و به ئاماده‌بوونی به‌رچاوی راگه‌یاندنكارانی عێراقى، خه‌ڵاتی پێشكه‌شی براوه‌كانی خولی یه‌كه‌م كرد كه بریتی بوون له خه‌ڵاتی رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه، خه‌ڵاتی رۆژانه له رێگای خزمه‌تگوزاری زین كاشه‌وه دابه‌شكرا به‌سه‌ر براوه‌كان.
پێشبڕكێكه به گه‌وره‌ترین پێشبڕكێ داده‌نرێت له ئاستى عێراق كه كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان پێشكه‌شی به‌شداربووانی ده‌كات. "پێشبڕكێی گه‌وره‌ی زین" هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی ملیۆنان دینار ده‌ره‌خسێنێت بۆ به‌شداربووانی زینی عێراق. به‌شداربوو له رێگای كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه وشه‌ی "اربح" ده‌نێرێت بۆ 4444 و پاشان ناوی ده‌چێته نێو تیر و پشكی راكێشانی خه‌ڵاتی رۆژانه، هه‌فتانه و مانگانه و هه‌روه‌ها له كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا راكێشان بۆ خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی زین ده‌كرێت كه بریتیه له 72 ملیۆن دینار.
د. حه‌یده‌ر رازی سه‌رۆكی كار و چالاكییه‌كانی كۆمپانیای زین له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه " كۆمپانیای زین له چوارچێوه‌ی ستراتیژیایه‌كی پته‌و كار ده‌كات كه به‌نده به ره‌زامه‌ندی و هینانه‌دی پێداویستی و داواكارییه‌كانی به‌شداربووان. پێشبڕكێی گه‌وره‌ی زین ئاماژه‌یه‌كه بۆ پابه‌ندبوونی كۆمپانیا به به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌شداربووان. له رێگای ئه‌م پێشبڕكێیه‌وه ده‌مانه‌وێت په‌ره به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین له‌گه‌ڵ به‌شدرابووان و خۆشی بخه‌ینه نێو دڵیانه‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م پێشبڕكێیه سوودێكی دارایی باشی هه‌یه بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان.
پێشبڕكێی گه‌وره‌ی زین به گوێره‌ی مه‌رج و پێوه‌ر و ته‌كنیكه جیهانیه‌كان پلانی دارشتنی بۆ ئه‌نجامدراوه ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی هه‌بوونی گه‌ره‌نتی و راستگۆیی له پێشبڕكێكه‌دا، هه‌روه‌ها له پێشبڕكێكه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر لایه‌نه‌كانی رێكخراوه‌یی و ژماره‌یی تا دووربێت له هه‌ر كێشه‌یه‌ك.
شایه‌نی باسه كه ته‌واوی بهشدرابووانی زینی عێراق ده‌توانن به‌شداری له‌م پێشبڕكێیه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر.