زێن ی عێراق خزمه‌تگوزاری كڕینی به‌رنامه و ناوه‌ڕۆكی ژماره‌یی و به‌شداریكردن له خزمه‌تگوزاری ئه‌نغامی پلاس ده‌كاته‌وه .
هاوشانی نوێترین چاره‌ی ته‌كنه‌لۆجی خێرا و دڵنیاكه‌ر
زێن ی عێراق كه یه‌كێكه له گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن ی پێشه‌نگ له خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی و داتای گوازراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا هه‌ماهه‌نگی نوێ له‌گه‌ڵ "SLA Digital" ی پێشه‌نگ له بواری چاری په‌یوه‌ندی گوازراوه ئاشكرا كرد ، وه به پێی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه كۆمپانیای زێن ی عێراق خزمه‌تگوزاری كڕینی به‌رنامه و ناوه‌ڕۆكی ژماره‌یی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له ئامێره هۆشكمه‌نده‌كانه‌وه به ڕێگایه‌كی ئاسان و دڵنیاكه‌ره‌وه پێشكه‌شی هاوبه‌شانی ده‌كات.
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ڕێگا به به‌شداربووان ده‌دات كه‌وا به‌شداری له خزمه‌تگوزاری ئه‌نغامی پلاس بكه‌ن له ڕێگای به‌رنامه‌ی ئه‌نغامی و پاره‌دان له ڕێگای باڵانسی هێڵی پاره‌دانی پێشوه‌ختی ئامێری هۆشمه‌ند بێجگه له چه‌ندین به‌رنامه و خزمه‌تگوزاری تر، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه نوێیه له زێن بی عێراق له چوارچێوه‌ی ستراتیژی كۆمپانیای زێن ی عێراق دێت كه‌وا ئامانجی پێشكه‌ش كردنی رێگاچاری ژماره‌یی داهێنه‌رانه یه بۆ به‌شداربووانی به تایبه‌تی گه‌نجان ،كه‌وا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ڕێگا به گه‌نجان ده‌دات كه‌وا خزمه‌تگوزاری ژماره‌یی بكڕن و به‌كاربێنن له ڕێگای ئامێری هۆشمه‌نده‌وه به ڕێگایه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه و ئاسان ، بۆ ئه‌وه‌ی به جیهانه‌وه ببه‌سترێنه‌وه به نوێترینی جیهانی په‌یوه‌ندی و به‌رمانه‌كان.
دكتۆر (حیدر راضی) سه‌رۆكی كارگێڕی كۆمپانیای زێن ی عێراق ووتی: لو چوارچێوه‌ی ستراتیژیمان كه‌وا له ده‌وره‌ی به‌شداربوو دامه‌زراوه ، زێن ی عێراق سووڕه له‌سه‌ر دابین كردنی باشترین تاقیكردنه‌وه‌ی كڕینی ژماره‌یی بۆ هاوبه‌شانی ، و خزمه‌تگوزاری كڕینی به‌رنامه و ناوه‌ڕۆكی ژماره‌یی ڕێگایه‌كی ئاسان و دڵنیاكه‌ره‌وه پێشكه‌ش به‌به‌شداربووان ده‌كات وه سووڕبوونی زێن بۆ دابینكردنی باشترین بۆ به‌شداربووانی دووپات ده‌كاته‌وه ، وه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری نوێ و پێشه‌نگ بۆ به‌شداربووانمان ، وه پێشه‌نگی خۆمان له بازاڕ بسه‌ڵمێنین به دابین كردنی خزمه‌تگوزاری نوێ و هاوشێوه.
(نی‌ك ستریك) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی "SLA Digital" ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه ووتی: "SLA Digital" سووڕه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ گڕووپی كۆمپانیاكانی زێن ، وه وه‌شاندنی خزمه‌تگوزاری كڕینی به‌رنامه و ناوه‌ڕِۆكی ژماره‌یی له زێن ی عێراق هه‌نگاوێكه به‌ره‌و پێشخستن و به‌هێزتركردنی خزمتگوزاری كڕین له زێنه‌وه بۆ هاوبه‌شانی له چوارچێوه‌ی گڕوپی زێن ، وه ووتی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام بۆ خزمه‌تگوزاری پاره‌دان له زێن له گشت ووڵاتانی كه‌وا گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن كاری تیا ده‌كات نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌یه .
شایه‌نی باسه كه‌وا گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "SLA Digital" كردوه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری كڕین و پاره‌دانی به‌رنامه و ناوه‌ڕۆكی ژماره‌یی و ڕێگاچاری ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ئامێری هۆشمه‌ند ، وایكرد كه ببێته یه‌كه‌م كۆمپانیا ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه بوه‌شێنێت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه.