کۆمپانیای زین بەشداربووانی بەڕێزی خۆی ئاگاداردەکاتەوە پەیوەندی نەکەن بەو ژمارە نێودەوڵەتییانەی کە بەشداربوو هەڵدەخەڵەتێنن بە بردنەوەی خەڵاتی
کۆمپانیای زین بەشداربووانی بەڕێزی خۆی ئاگاداردەکاتەوە پەیوەندی نەکەن بەو ژمارە نێودەوڵەتییانەی کە بەشداربوو هەڵدەخەڵەتێنن بە بردنەوەی خەڵاتی وەهمی، بەو مەبەستەی پەیوەندی بکەنەوە بۆ ئەوەی فیڵیان لێبکەن و باڵانس ببڕن
هەروەها کۆمپانیا داوا لە بەشداربووانی دەکات خۆیان لەو جۆرە پەیوەندیکردنانە بە دووربگرن، کە لە دەرەوەی چوارچێوەی بەرپرسیارییەتی خۆیدان، هاوکات بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو چاڵاکیی و پێشبڕکێیە باوەڕپێکراوانەی تایبەت لە تۆڕی زین ی عێراقەوە دەنێردرێن یان لە رێگەی ماڵپەڕە فەرمییەکانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی سەر بە کۆمپانیاوە.