خزمەتگوزارییەکان

کە باڵانسەکەت کۆتاییهات.."زین بۆت زیاد دەکات"

لەگەڵ زین، دەتوانی دوای کۆتاییهاتنی باڵانسەکەت، باڵانسی دیکە بەدەستبهێنیت، بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیانتدا لەپەیوەندیدا بمێنیتەوە و دواتر لەکاتی پڕکردنەوەی هێڵەکەتدا باڵانسەکە دەگەڕێنیتەوە.

وردەکاریی خزمەتگوزارییەکە:

خزمەتگوزارییەکە بۆ بەشداربووانی پارەدانی پێشوەخت پێشکەشکراوە بۆئەوەی لەکاتی تەواوبوونی باڵانسەکەیاندا بڕی باڵانسی زیاتر بەدەستبێنن، کەبەهۆیەوە بەشداربوو دەتوانێ بەردەوامبێت لە بەکارهێنانی هێڵەکەی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی و ناردنی کورتەنامە و تەواوی خزمەتگوزارییەکانی دیکە.

  • بەشداربوو دەتوانێ باڵانسی زیادەی (1500 دینار) بەدەستبهێنێت، لەکاتی تەواوبوونی باڵانسەکەیدا و دوای ئەوەی بە نامەیەك وردەکارییەکانی بەشداریکردنی بەدەستدەگات.
  • بەشداربوو دەتوانێ لەرێگەی (ناردنی 1 بۆ ژمارە 2150) لەخزمەتگوزارییەکەدا بەشداری بکات و دوای ئەوەی نامەی ئاگادارکردنەوەی لەلایەن خزمەتگوزارییەکەوە بەدەستدەگات.
  • ماوەی بەسەرچوونی باڵانسی تایبەت بەو خزمەتگوزارییە لەدوای بەشداریکردندا 7 رۆژە.
  • بڕی باڵانسی بەکارهاتوو لەگەڵ کرێی گواستنەوە (150دینار) وەردەگیرێتەوە لەدوای پڕکردنەوەی باڵانس یان بەدەستگەیشتنی باڵانس لەرێگەی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانسدا.

کۆمپانیای زین مافی گۆڕینی مەرج و رێنماییەکانی ئەم ئۆفەرەی هەیە