زێن هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارخستنى سه‌كۆى رێكلام له "ئنستگرام" هه‌ڵمه‌تیًكى رێكلام له بازاڕه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست راده‌گه‌یه‌نێت .
گرووپی كۆمپانیاكانى زێن هه‌ڵمه‌تێكى رێكلامى به ناونیشانى #خلی_یومك_إستپنائی واته #با_رۆژه‌كه‌ت_تایبه‌ت_بێت، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ "ئنستگرام" كۆمپانیاى جیهانى سۆشیال میدیا بۆ به‌كارخستنى سه‌كۆى رێكلام له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكرد.
گرووپی زێن له به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌ته‌كه یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تى له‌و شێوه‌یه بووه و به هاوبه‌ه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى سه‌ر به گرووپی زێن له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى كوێت، به‌حرێن، عێراق، ئوردن، سعودیه و كۆمپانیاى تاچ له لوبنان سازكراوه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى زێن له تۆڕى ئنستگرام به زنجیره‌یه‌ك ڤیدیۆ كه پێكه‌وه ده‌بنه ڤیدیۆیه‌كى ته‌واو و به ناونیشانى #خلی_یومك_إستپنائی واته #با_رۆژه‌كه‌ت_تایبه‌ت_بێت ،ئه‌نجامدرا و تێیدا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و شته ناوازانه‌ى كه ده‌كرێت مرۆڤ به ته‌رخانكردنى به‌شێك له كاته‌كه‌ى به‌ده‌ستیان بهێنێت.
شایانى باسه، "ئنستگرام" كه سه‌ر به كۆمپانیاى فه‌یسبوكه و به سه‌كۆیه‌كى جیهانى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه به‌ناوبانگه، بۆ یه‌كه‌م جار چالاكییه رێكلامییه‌كانى خۆی له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاری كۆمپانیاكان بكات تاوه‌كو په‌یامى بازرگانى و كامپینى خۆیانى تێدا بلاوبكه‌نه‌وه كه بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌یه له‌وانه دانانى ڤیدیۆی 15 چركه‌یی.
ئنستگرام 11 كۆمپانیاى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى رێكلام هه‌ڵبژارد یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه گرووپی زێن بوو بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هاوبه‌شی تایبه‌ت بۆ به‌كارخستنى سه‌كۆی ێكلام بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى پێش ئه‌وه‌ى ده‌رگاى هاوبه‌شیكردن له‌م نموونه رێكلامییه له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكان له 30ى سپته‌مبه‌رى 2015 بكاته‌وه.
زێن روونیكرده‌وه كه له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا به به‌رهه‌مهێنانى سێ گرته‌ى ڤیدیۆیی به‌شداریكردووه كه ماوه‌ى هه‌ر یه‌كێكیان 15 چركه‌یه، گرته‌ى یه‌كه‌م گوزارشته له‌وه‌ى كه ئامێره‌كانى مۆبایل كۆده‌كرێته‌وه وه‌كو كۆكردنه‌وه‌ى پارچه یارییه‌ك كه له كۆتاییدا شێوه‌ى دڵ بنوێنێت، گرته‌ى دووه‌میش باسى ئه‌وه ده‌كات چۆن ده‌توانرێت به به‌كارهێنانى پارچه كاغه‌زێك گۆڵێك دروست بكرێت. هه‌رچی گرته‌ى سێیه‌مه باسى ئه‌وه ده‌كات كه گرته‌یه‌ك له پرته‌قاڵێك دروست ده‌كرێت و ده‌درێت به منداڵێك كه نایه‌وێ میوه بخوات.
گرووپی زێن روونیكرده‌وه كه هه‌ر سێ ڤیدیۆكه په‌یامێكى تێدایه و ده‌ڵێ "ده‌كرێ جوانترین شته‌كان له چه‌ند چركه‌یه‌كدا دروست بكرێت. بێنه به‌رچاوت له رۆژێكدا ده‌توانیت چی بكه‌یت #خلی_یومك_إستپنائی واته #با_رۆژه‌كه‌ت_تایبه‌ت_بێت".
له‌باره‌ى به‌كارخستنى نوێترین هه‌ڵمه‌تى رێكلامیش له‌گه‌ڵ ئنستگرام، به‌رێز سكۆت جیجنهایمه‌ر سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى گرووپی زێن گوتى "گرووپی زێن ته‌نیا خۆی به لایه‌نێكى دابینكردنى خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندیی نازانێت، به‌ڵكو پابه‌ندیشه كه هیوا و گه‌شبینى ببه‌خشێت، ئێمه هیوامان وایه كه ئه‌م په‌یامه بگاته به‌شداربووه‌كانمان به تایبه‌تیش به‌شداربووه گه‌نجه‌كان له رێگه‌ى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى كه له ئنستگرام په‌خشیان ده‌كه‌ین، هه‌موو گرته‌كانیش به شێوه‌یه‌كى رێك له‌گه‌ڵ به‌ڵێنى نێو برانده بازرگانییه‌كه‌مان ده‌گونجێن".
گوتیشى "هه‌رچه‌نده فۆڵۆوه‌ره‌كانى ئنستگرام له به‌كارهینه‌رانى مۆبایلى هۆشمه‌ندن، گونجاوتر بوو كه كۆمپانیاى زین ببێته یه‌كێك له هاوبه‌شه‌كانى ئنستگرام بۆ ده‌ستپێكردنى رێكلامه‌كه‌ى له ته‌واوى ناوچه‌كه، سه‌كۆكانى سوشیال میدیاى وه‌كو ئنستگرامیش له بنه‌ڕه‌تدا بریتیه له په‌یوه‌ندیی نیوان خه‌ڵك".
له كۆتاییدا ئه‌وه‌شی گوت "به‌وپێیه‌ى كه گرووپی زێن زۆر پابه‌نده له‌و بواره، واى ده‌بینین كه ئه‌م هاوبه‌شیكردنه نموونه‌ییه، ئێمه پابه‌ندین به جه‌ختكردنه‌وه له لایه‌نى پۆزه‌تیڤى ژیان، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ڵمه‌ته رێكلامییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئنستگرام ناونیشانى #خلی_یومك_إستپنائی واته #با_رۆژه‌كه‌ت_تایبه‌ت_بێت، هه‌ڵگرتووه، به‌وپێیه‌ى ده‌كرێ شته ساده‌كان جیهانه‌كه‌مان جوانتر بكه‌ن".
گرووپی زێن و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ن كه فۆڵۆیان بكه‌ن له ئنستگرام به‌م ناونیشانانه: @ZainGroup و @ZainKuwait و @ZainBahrain و @ZainIraq و @ZainJo و @ZainKSA و @touchlebanon، هه‌روه‌ها ساته تایبه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵمان به‌ش بكه‌ن له رێگه‌ى واته #با_رۆژه‌كه‌ت_تایبه‌ت_بێت یان #خلی_یومك_إستپنائی.