گرووپ ده‌یه‌وێت وشیارى سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه تراژیدییه پێشكه‌ش بكات و ده‌نگى بخاته پاڵ ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان نییه .
"زێن" هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌یاندنى هه‌رێمى دژى توندوتیژی به‌رامبه‌ر منداڵان ده‌ستپێده‌كات
گروپی زێن له چوارچێوه‌ى پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانى، هه‌ڵمه‌تێكى نوێى راگه‌یاندنى به ئامانجى تیشكخستنهسهر توندوتیژی دژى منداڵان، گرووپ ده‌یه‌وێت هۆشدارى له هه‌مبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه جیهانییه بدات و پاڵپشتى له منداڵانى ناوچه‌كه بكات به تایبه‌تیش منداڵانى ئه‌و ناوچانه‌ى كه ململانێ وێرانى كردوون. زێن له به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌ته گشتگیره‌كه‌ى (ته‌له‌فیزیۆنى - چاپه‌مه‌نى - سۆشیال میدیا) له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ى وشیارى و تیشكخستنهسهر ئه‌م كه‌یسه‌یه كه بۆ زۆربه‌ى منداڵانانى ناوچه‌كه تراژیدییه، بۆ ئه‌وه‌یه كه منداڵان به ئازادى گه‌وره بن و دوور بن له توندوتیژی و بتوانن هه‌موو تواناكانیان له كۆمه‌ڵگه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
زێن ئاشكراشیكرد كه ده‌یه‌وێت ده‌نگى بخاته پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێشتر ده‌نگیان نه‌بیستراوه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنه‌ش كه دژى توندوتیژییه به‌رامبه‌ر به منداڵان، به گوڕه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ى كه كاری له بونیاتى هه‌ندێك له گه‌لانى ناوچه‌كه كردووه.
شایانى باسه، له رۆژى 6ى ئاپریلى 2015، گرووپی زێن هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنه‌كه‌ى بۆ ئه‌م كه‌یسه له‌سه‌ر شاشه‌ى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌ست ده‌كرێت به بڵاوكردنه‌وه‌ى رێكلامى چاپه‌مه‌نى به ئاراسته‌ى وشیاركردنه‌وه‌ى له توندوتیژی زمان و جه‌سته و سێكس به‌رامبه‌ر به منداڵان. كرووپ ئاماژه‌ى به‌وش داوه كه تاوه‌كو ئێستا سێ گرته‌ى ڤیدیۆیی به بابه‌تى جیاواز و تایبه‌ت به‌م چوارچێوه‌یه‌ى به‌رهه‌مهێناوه كه له‌سه‌ر شاشه‌ى كه‌ناڵه هه‌رێمییه‌كان و له رێگه‌ى تۆڕى یوتیوبه‌وه (www.youtube.com/Zain)په‌خش ده‌كرێن، هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك پۆستكارتى واتادار به ره‌نگى ره‌ش و سپی چاپ ده‌كرێن، له‌سه‌ر په‌یجه‌كانى زێنیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى (www.facebook.com/zain,www.twitter.com/zain,www.instagram.com/zaingroup)، بڵاوده‌كرێنه‌وه. زێن راشیگه‌یاند كه پۆستارتهكانى وێنه‌ى هه‌ندێ منداڵى تێدایه كه لێیانقهوماوه و له ته‌نیشتیانه‌وه ده‌قێك ده‌نوسرێت كه گوزارشت له قوڵى مهینهتهییهكانیان بكات، وه‌كو "فادى ته‌مه‌نى 11 مانگ بوو كه یه‌كه‌م وشه‌ى دركاند، به‌ڵام ئێستا فادى 8 ساڵه و زۆر نادوێت"، هه‌روه‌ها زۆر ده‌قی دیكه كه له‌سه‌ر پۆستكارته‌كان چاپ بكرێن.
گرووپی زێن ئاشكراى كرد كه ئه‌م هه‌نگاوه چاونهترسانهیه واى لێده‌كات ببێته یه‌كه‌م كۆمپانیا له ناوچه‌كه كه به‌م شێوه جدییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسى توندوتیژی به‌رامبه‌ر منداڵ بكات، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كه‌یدا ده‌گونجێت كه له هه‌موو بواره‌كانى بازرگانى و په‌یوه‌ندی به خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه، پێشه‌نگه.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى منداڵان، به‌ڕێز سكۆت جیجنهایمه‌ر سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى گرووپی زێن رایگه‌یاند "زێن پابه‌نده به‌رامبه‌ر ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ى كه خزمه‌تیان تێدا ده‌كات، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كه ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یوه‌ندی ده‌توانن كارێگه‌رى به‌رچاو بخه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى جیهات، گرووپ دركى به‌وه كردووه كه پێویست ده‌كات ئاستى وشیارى له باره‌ى زۆر له كه‌یسه‌كانه‌وه به‌رز بكرێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه چینه هه‌ره لاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه له خراب به‌كارهێنان و مامه‌له‌ى خراپ بپارێزرێن".
جیجنهایمه‌ر گوتیشی "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى دوایی ئه‌و به‌رنامه‌یه دووپات ده‌كاته‌وه كه گرووپی زێن ماوه‌یه‌كى زۆره ده‌یه‌وێت كارى له‌سه‌ر بكات، له‌مڕوه‌شه‌وه گرووپ ئێستا به شێوه‌یه‌ك چالاك له‌گه‌ڵ یه‌كێتى GSMA له‌سه‌ر خه‌ته بۆ راگه‌یاندنى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى تایبه‌ت به كه‌یسى خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵان، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ش مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2011 كاتێك گرووپی زێن چووه نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ "Mobile Alliance" بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی سێكسی له‌گه‌ڵ منداڵان له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به ئامانجى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌س و رێكخراوانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندی گه‌ڕۆكه‌وه توندوتژی سێكسی له‌گه‌ڵ منداڵان بكه‌ن یان بانگه‌شه‌ى بۆ بكه‌ن یان بیانه‌وێت له رێگه‌ى ئه‌م كاره‌وه قازانج بكه‌ن.
سه‌ربارى ئه‌مه‌ش ل نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 2014، گرووپی زێن چووه رێگگهوتنێكى هاوبهشبوونهوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى GSMA بۆ هێڵى نێوده‌وڵه‌تى یارمه‌تیدانى منداڵان، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنى گه‌جان و پاراستنى مافهكنیان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگیان ببیسترێت.
یه‌كێتى GSMA و هێڵى نێوده‌وڵه‌تى یارمه‌تیدانى منداڵان پێتشتر یاداشتێكى لێتێگه‌یشتنیان ئیمزا كردبوو، هه‌ر ئه‌و یاداشته بوو ئه‌مڕۆ بووه به نه‌خشه رێگاى پاڵپشتیكردنى منداڵانى سه‌رتاسه‌رى جیهان.
ئه‌و نه‌خشه رێگایه هه‌روه‌ها ئه‌و رێوشوێنانه‌شی تێدابوو كه چۆن كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندی گه‌ڕۆك له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانى یارمهتیداانى تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانیان خورتتر بكه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ش باسى ئه‌وه‌شی تێدابوو كه هاوكارییه‌كان زیاتر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى ئینته‌رنێتى پارێزراوتر بۆ منداڵان دابین بكرێت.
هاوشێوه‌ى بۆچوونى ئاینده‌یی زێن له‌باره‌ى دابینكردنى پارێزگاری بۆ چینه لاوازه‌كانى نێو كۆمه‌ڵگه، هێڵى یارمه‌تیدانى نێوده‌وڵه‌تى منداڵانیش هه‌ڵمه‌تێكى به ناونیشانى "ده‌نگمان ئازاد بكه‌ن" ده‌ستپێكرد، به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى پاڵپشتى میللی بۆ هێڵى یارمه‌تیدانى منداڵان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى ناسینه‌وه‌ى ده‌نگیش به‌شداربووانى هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌توانن واژۆى ده‌نگى له‌سه‌ر ئهرزوحاڵى هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن له‌برى ناونینى دیجیتاڵى و ئاسایی. بۆ زیانیارى زیاتر تكایه سه‌ردانى وێبسایتى www.freeourvoices.org بكه‌ن.
له راستیدا تیشكخستنهسهر ئه‌م جۆره دیاردانه له ناوچه‌كه‌دا هه‌نگاوێكى چاونهترسانهیه له‌لایه‌ن گرووپی زێنه‌وه چونكه بابه‌ته‌كه زۆر هه‌ستیاره. زێنیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر تیشكخستنهسهر مه‌ینه‌تى ئه‌و منداڵانه‌ى كه خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌ن هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌م جۆره دیارده‌یه به ته‌واوى بنه‌بڕ ده‌بێت.
شایانى باسه كه زێن العراق گرنگییه‌كى تایبه‌تى به منداڵان ده‌دات، به ئاستێك كه هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ندێك له كارمه‌ندانى به درێژایی رۆژێك خسته نێو به‌رنامه‌ى چۆنێتى ماممهڵهكرد له‌گه‌ڵ منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت، ئه‌و رۆژه منداڵان له یانه‌ی سه‌ید به‌شداریی زۆر یارى و سه‌رگه‌رمى بوون، بودجه‌ى ئه‌و رۆژه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له لایه‌ن زێنه‌وه دابین كرا بۆئه‌وه‌ى مناڵه‌كان هه‌ستبكه‌ن كه هیواكانیان قابیلى جێبهجیكردنه.
منداڵان نیشانه‌ى خۆشییان پێوه دیاربوو كه باشترین خه‌ڵات بوو بۆ كارمه‌ندانى زین.