کە باڵانست تەواو دەبێت، زین چارەسەرێکی نموونەییە
. لەگەڵ خزمەتگوزاری "زین بۆت زیاد دەکات"، باڵانسی زیادەی خێرا وەردەگریت و لە دوای پڕکردنەوەی باڵانس قەرزەکە دەدەیتەوە، ئەمەش لە پەیوەندیدا بوونت لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیانتدا بۆ هەمیشە مسۆگەر دەبێت.
تێڕوانینێکی گشتی لەسەر خزمەتگوزارییەکە:
زین العراق ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووانی پارەدانی پێشوەخت (پریپەید) پێشکەش دەکات، کە دەرفەتیان پێدەدات باڵآنسی زیادە بەدەستبهێنن لەو کاتەی باڵانسیان کەم دەبێت یان دەگاتە سفر. ئەم بڕە پارەیە دەتوانرێت بۆ پەیوەندیکردن و ناردنی نامە و بەشداریکردن لە پاکێج و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی زین بەکاربهێنرێت.
وردەکارییەکانی خزمەتگوزارییەکە:
- ئەم خزمەتگوزارییە بۆ کێ پێشکەش دەکرێت: ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووانی پارەدانی پێشوەخت (پریپەید)ی زین العراق بەردەستە کاتێك باڵانسی حسابەکەیان کەم دەکات یان تەواو دەبێت.
- بەهای باڵانسەکە: بەشداربوو باڵانسی زیادە وەردەگرێت کە لە 1,000 دینارەوە دەستپێدەکات، لەدوای وەرگرتنی ئاگادارکردنەوەیەك لە رێگەی کورتەنامەوە.
- چۆنیەتی بەشداریکردن: بە سادەیی، دوای وەرگرتنی ئاگادارکردنەوەکە، ئەو کۆدە بنێرە کە وەرتگرتووە لە ڕێگەی کورتەنامەیەکوە بۆ ژمارە 2150
- ماوەی بەکارهێنان: باڵانسە زیادەکە بۆ ماوەی 7 تا 25 ڕۆژ لە مێژووی بەشداریکردنەوە بەکاردێت، بەگوێرەی بەهای ئەو باڵانسەی کە داوا دەکرێت.
- گەڕاندنەوەی باڵانسەکە: بڕی باڵانسی بەکارهاتوو لەگەڵ کرێی خزمەتگوزارییەکە کە 150 دینارە بۆ 1,000 دینار و 300 دینار بۆ هەر 2,000 دینار، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبڕدرێت لەدوای پڕکردنەوەی باڵانس یان وەرگرتنی باڵانسی گوازراوە.